ئەم پوچگەراییە بوەستێن و چیتر تێتان ناگەین؟
4/21/2020 1:12:00 PM
ئەبوبەكر كاروانی
ئەوەی ئێستا لە هەرێمی کوردستان لە نێوان دووهێزە بڕیاربە دەستەکەدا دەگوزەرێت، ئاماژەیە بە بێباکیەکی سیاسی ئاشکراو تەنانەت جۆرێ لە پوچگەرایی سیاسیش. چونکە سەرکردایەتیەك لە سایەی بوونی پەتایەکی جیهانی و دەرهاویشتەکانی بەسەر هاوڵاتیان وبەتایبەتیش بەشە مەینەتبارەکەی کۆمەڵ ، قەیرانێکی ئابوری وکێشەی جۆراوجۆردا ،هەروەها لەبەردەم ئەگەری شەڕوململانێ وئاڵوگۆڕ لەناوچەکەدا ، کەلەنزیکەوە کاریگەری بەسەر هەرێمەوە دادەنێن ، بەچ پێوەرو ماف وسەرەتایەکی نیشتمان پەروەری وئەخلاقی وعەقڵانی سیاسی ولێپرسراوێتی،چەندین دۆسێ وکەیسی سەیروسەمەرە دژبەیەك دەجوڵێن وفەزای مەجازی ژینگەی دەرونی خەڵك ژەهراوی دەکەن وسوێ ئەکەن بەدڵ و جەرگی غەم خۆرانی ئەم گەل ووڵاتەدا؟!! وە چۆن ئەوەی بەڕەنجی دەیان ساڵە بەرهەم هاتووە ، دەخەنە بەردەم هەڕەشە وئایندەی نادیارو دەیکەن بەقوربانی گرێ دەرونی وکینە مێژووییەکانی نێوانتان؟ چ عەقڵێکی کامڵ وهوشیاریی سیاسی ساغلەم ودوربینی وحیکەمەتێ ڕێگابەوەدەدا ، وڵاتەکەت لە قەیرانێکی قوڵی ئابوری وتەندروستیدا بێت ، کەچی بەدەستی خۆت ، قەیرانێکی سیاسی قوڵیش بکەیت بەسەرباری دۆخەکە؟؟ بۆئەوەی چارەسەرەکان ئاڵۆزترو خەڵك نائومێدترو وتوانای خۆڕاگریان لەبەرامبەرکێشەکاندا کەمترو بەرامبەر ئایندەی خۆیان وگەل ووڵاتەکە شیان نائومێدتر بن؟!.کەبەمەش هێندەی تر هاوڵاتیان لەبری ئەوەی تاکە ئامانجی ڕاستەقینەی سیاسەت کردن بن،دەگۆڕێن بە ئامانجی سیاسەتێکی حیزبی وناوچەگەری ونانیشتمانی د واکەوتوو.؟! ئەگەر یەکیشتان پێتان وایە کەمتر خیانەتی کردووە، لەوی دی ، یاخود لەبڕگەیەکی مێژوویدا خاوەن هەڵوێستر بووە، لێپرساوێتی ئەم دۆخەی بە شێوەیەکی قورستر دەکەوێتە سەرشان، چونکە دەبێت نەفەس درێژترو لێپرسراوێتی سیاسی زۆرتر بگرێتە ئەستۆ.گاڵتە ش بەتوانای یەکتر مەکەن لە تێکداندا، چونکە مێژوو ڕابردووی باشوری کوردستان پێمان دەڵێت ،کامەتان لەوی ترتان لاوازترە ئەنجابە هۆی هەڵکەوتەی جوگرافی ودۆخی ناوخۆ ئەو توانایەی هەیە، بەرامبەر حیزبیەکەی ئیحراج بکات وتەنانەت هەرێمی کو،دستانیش بخاتە سەر قەراغی تیاچوونەوە. بۆیە چی تر سوکایەتی بەهەستی نیشتمانپەروەری وئینسانی وهاوڵاتیمان مەکەن وئەم پوچ گەرایە بووەستێن چونکە ئیتر تێتان ناگەین.