شێروان شێروانی و ھاوڕێکانی لە نێوان تاوانبارو قوربانیدا
2/18/2021 3:04:00 PM
ئەبوبەكر كاروانی
رەجەب تەیب ئەردۆغان هەمیشە دەڵێ "شەوێک لە
پڕێکدا دێین..." هەموو ئەو لە پڕ هاتنانەشی بۆ سەر کوردستان بووە!! و بۆ هەر
هاتنێکیشی لە پێشدا رای گشتی تورک دەوروژێنێت بە ئاراستەی خۆشکردنی هەلگیرسانی
ئاگری رق و قینی جەماوەر تورک کە سەرکێشە لە هەر چییە کە ناوی کوردە.. لەوەدا دوو
سود دەبینی:
1. زەمینەسازی بۆ سازش کردن بۆ وڵاتێکی
دیکە و دور خستنەوەی چاوی خەڵک لەو سازشە.
2. ئامادە سازی بۆ هەڵبژاردنەکانی ئایندە کە ئێستا
دۆخی حزبەکەی لەوپەڕی خراپیدایە.
ئەم جارەش لە پڕ سوپاکەی نارد بۆ چیای گارا.. بۆ
دوو شت:
یەکەم: بەتەمای
سەرکەوتنێکی نەوعی بوو بۆ وەدەست هێنانەوەی دەنگە لە دەست چووەکانی لە ناو شەقامی
ناسیۆنالیستە فاشییەکانی تورک (گورگە بۆرەکان)..
دووەم: بۆ دوورخستنی چاوی شەقامی ئیسلامی لەسەر
ئەو هەنگاوە خێرایانەی بە ئاراستەی تەتبیع کردن لەگەل ئیسرائیل دا دەینێ..
بەڵام کە لە گارا توشی شکست هات، خۆی و دەوڵەت
باخچەلی هاوبیر و هاوپەیمانی، کەسیان نەدۆزییەوە شکستی سوپاکەیانی پێ پەردەپۆش بکەن،
سێ رۆژە دەوڵەتی تورک، تەنانەت ئۆپۆزسیۆنەکانی دژ بە ئەردۆغانیش، ئەم پۆرت شکانەی
سوپا لە گارا دەخەنە گەردنی HDP و دەستیان کردوە بە رەش بگیریەکی کەم وێنە لە
ناو کادر و هەوادارانی ئەو حزبە.. گوایە بەو کارە ریشەی تیرۆر لە بن دەر دێنن، ئەتاتۆرک
بەم خەونی ریشەکێش کردنەوە چوە گۆڕەوە و لە دوای ئەویش چەندین جنرال و سیاسەتمەداری
تری تورک هاتن و هەمان خەویان بینی، لە پڕ هاتن و لە ناکاو بەرەو (اسفل السافلین)
چوون...