865وتار

ساڵیادی جینۆسایدی یەزیدیەکان دەرفەتێك بۆدووبارە بەتەحەداکرنەوەی پرسەکەیان

8/3/2019 6:58:00 PM
ئەبوبەكر كاروانی



بەبڕوای ئێمە پرسی یەزیدییەکان،هاوشێوەی پرسی کەرکوك ئاڵنگاری وتەحەددایەکی بەردەم کوردوناسیونالیزمی کوردی  یەلەباشور.ئەگەرکەرکوك لەگەڵ گەورەیی هێمابوون وهەستیاری  پرسەکەیدا،وەپێش یەکلایی بوونەوەی چارەنووسی ،لەساڵانی ڕابردوودا بووبێتە کێشەیەکی کوردی-کوردی،وەهەرئەوەش زیانێکی گەورەی پێ گەیاندبێت، یەزیدییەکانیش دۆخێکی هاوشێوەیان هەیەو هێزەکوردییەکان لەململانێی توندی یەکتردابوون بۆ بردنەوەی گەمەی یەکلایکردنەوەی وەلای حیزبی.بەڵام یەزیدییەکان جگە لەدابەشبوونیان لەم ئاستەدا،سەبارەت بەیەکلاکردنەوی ناسنامەی ئیتنی و نەتەوەییان،کێشمە کێشێکی ناوخۆیشیان هەیە.

بەحوکمی ئەوەی سەرەڕای گوتارێکی کوردی کەپێ لەسەرڕەسەن بوونی کوردبوونیان دادەگرێت، بەشێکیان خۆیان بەکوردنازانن،هەندێکیان خۆیان بەعەرەب وهەندێکی تریشیان یەزیدی بوون بەناسنامەیەکی سەربەخۆ دەزانن.بەوەش یەزیدییەکان لەکوردەوە دەبن بەکوردزمان.ئەم دۆخەش پرسیاری ناسنامە لەواقیعی یەزیدیدا، دەکات بەپرسیارێکی فرە ڕەهەند،لەوێنەی داخۆناسنامەی یەزیدی ئاماژەیە بەناسنامەیەکی دینی یاخود نەتەوەیی وئەتنیکی یان تێکەڵەیەك لەوان؟ یەکلابوونەوەی ئەم پرسە خزمەتێکی زۆر بەپرسی ئەم پێکهاتەی گەلی کوردسان وعێراق دەکات.

 

کێشەیەکی تری پەیوەست بەم بابەتەش کەدوای وەحشیگەریەکانی داعش بەرامبەریان فرە ڕەهەند تربووە،مەسەلەی فرە مەرجەعیەتی ئیداری وسیاسیەلەنێوان هەرێمی کوردستان وعێراق وپەکەکەو سەبارە بەهەرێمیش یەکیەتی وپارتیدا.ئەم وقیعەش لەگەڵ یکگرتوویی مەرجەعیەتی دینی ودنیایی ناوخۆیان،لەڕابردوودا زیانی گەورەی لێداون وکێشەی فرەخاوەنی، کەلەجەوهەردا یەکسانە بەنەبوونی خاوەنێکی تەواو، بۆ خوڵقاندوونلەبەرتیشکی ئەم واقیعەش ئەگەرقسەکانمان بەئاراستەی هەرێمدا کورت بکەینەوە،دەڵێین (حکومەتی هەرێم )دەبێت خاوەنی ستراتیژێکی نیشتمانی هەمەلایەنەی داڕێژراوبێت، بۆچۆنیەتی مامەڵەکردنێکی یاسایی سیاسی وئیداری وخزمەتگوزاری وسەربازی وبەگشتی مەیدانی لەگەڵ ئەم پرسەدا.

 

گرنگیشە یەزیدی بوون وەك ناسنامەیەکی ئاینی ویەزیدییەکان وەك پێکهاتەیەکی گەلی کوردستان پێناسەبکات،بۆئەوەی یەزیدییەکان لەڕووی نەتەوەییەوە،لەڕووی دەربڕینی ناسنامەی خۆیانەوەئازادبن،ئەویەزیدیانەی خۆیان بەکورد پێناسە دەکەن،بەکوردە یەزیدییەکان بناسرێن،ئەوانی تریش هەردووناسنامەی یەزیدی بوون وکوردستانی بوون کۆیان بکاتەوەو ئاراستەو ناونیشانیان پێ ببەخشێت.گرنگە ئەوەش بزانیین کوربوون لەنێو یەزیدییەکاندا،دەبێت پاڵپشتی بکرێت،بەتایبەتیش دوای ئەوکارەساتە گەورەی لەساڵی٢٠١٤دا  لەسەردەستی داعش بەسەریانداهاتوو برینێکی قوڵی کردە جەستەی متمانەیان وگومانی لەهەندێ ڕووی ناسنامەی پێناسەکراوو سیاسەتی پەیڕەو کراو دەرهەقیان بۆ دروست کردوون. 

 

لەڕابردووشدا هەژاری وبێ بەشی لەڕاددەبەدەری ئەم پێکهاتە وکەمی سەرەتایترین خزمەتگوزاری لەناوچەکانیاندا،وایان کردبوو بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی هەفتەنامەی ڕووداووی چەندساڵ لەمەوبەر، کەئێمەش وتارێکمان لەسەربڵاو کردەوە بەناونیشانی (مەینەتی کوردەڕەسەنەکان وبێباکی نوخبەی حوکمڕانی کورد) بیست هەزار کەسی ئەم بەشەی پەراوێزخراوی کۆمەڵگە، لەسۆنگەی نەبوونی ئاوی پاکی خواردنەوەوە،دووچاری نەخۆشی گورچیلەبوون ودەبێت گورچیلەکانیان بشۆن!لەدۆخێکی لەوجۆرەدا کەکوردبوون نەتوانێ هیچت بۆبکات،خۆشی لەبنەڕەتەوە ناسنامەیەکی ناجێگیرو نیگەران بێت،دروشم هەڵبڕین ولێدوانی نوخبەیەکی خاوەن بەرژەندیی حیزبیی ناو یەزیدییەکان ،ناتوانن پانتایی نوێ بۆگەشانەوەی ناسنامەوقوڵبوونەوەی متمانەوکارلێکی نوێ وگەشبینانە بخەنە ڕوو.بەکورتی ئەوەی ئێستا سەبارەت بەیەزیدییەکان لەگۆڕێدایە،ئاماژەنیە بەدیدومامەڵەیەکی گشتگیروکۆکردنەوەی کۆی ڕەهەندەکانی ئەم پرسە لەچوارچێوەی ستراتیژێکی نیشتمانی یەکگرتووی کوردستانیدا لەکاتێکدا ئەم کەیسە گەورە بەوجۆرە نەبێت وەك ئەوەی پێویستە چارەسەرناکرێت. 



سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن