57وتار

بەحەلبووسی کۆتایی نایەت و کورد وپارتی خۆیان ئامادە بکەن؟

11/17/2023 12:03:00 PM
ئەبوبەكر كاروانی



ئەبوبەکر کاروانی



لەماوەی ساڵی رابردوودا زیاد لەجارێك لەسەر دادگای باڵای فیدراڵی وئەگەرەکان وئایندەمان قسەمان کردووە. ئاماژەمان بەوە داوە،  ناکۆکی وگەندەڵی وسنورداریی خەیاڵی سیاسی، چارەنووسمانی خستۆتە بەردەم دادگاکەوە!   کەبەناوی دەستوورەوە، لەڕێی ڕاڤەکردنی دەقەکانی و بەئامرازکردنیان و جۆری تەکیفکردنی قانونی کەیسەکان، بەکردەوە بەشدارە لەنوسینەوەی دەستورێکی نوێدا. بەحوکمی ئەوەی لەسایەی  حوکمی ئەم دادگایەدا، واقیعێکی نوێ لەعێراقدا لەدۆخی شكڵگرتندایە، کەناونیشانەگەورەکەی، کۆتایی عێراقی تەوافقی و  بەپێکهاتە دانان ومانەوەی کوردو سوونە وبەدامەزراوەییکردنی هەژموونی پێکهاتەیەکی دیاریکراوو، خۆڕێکخسنەوەیە، لەچوار چێوەی بەرەی بەرەنگاری وروو بەروو بوونەوەی ئەگەرو سیناریۆکانی ئایندە.

ئەوەی ئەم دەرگایەشی خستۆتە سەرپشت،  ناکۆکی وپەرتەوازەیی وبێمەرجەعیی سووننەو کوردە
خۆیانە، کەچەند ساڵێکە تەنها بەروواڵەت  وەك پێکهاتە ماون و بەوجۆرە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت. بۆتەواوبوونی ئەم رەوتەش، دەخوازرێت ناکۆکی ناوخۆیی هێزەکا نی نێوان هەردوو پێکهاتەکە قوڵتر بکرێتەوە، بەجۆرێ بەتەواوی  دەسەڵات ومەرجەعییەتی یەکگرتوویان نەمێنێ، هێزەکان بۆدژایەتی وپاکتاوکردنی یەکترو تۆڵەکردنەوە، پێشوازی لەوکودەتاو پاکتاوانە بکرێت بەناوی جۆراوجۆر دژیان ئەنجام دەدریت!

هەربۆیە بۆداهاتووی کوردستانیش دۆخەکە بەم جۆرە بڕواتە پێش وگۆڕانکارییە چاوەڕوانکراوی ناوچەکە ڕۆڵی خۆیان نەبینن، هەروەك لەڕابردوودا ئاماژەمان پێکردووە، هەرلەوزەوە بگرە، تا پێشمەرگەو فڕۆکەخانەو سنوورو هاتنەوەی دەزگای هەواڵگیری ولێسەندنەوەی مافی حکومەتی کاربەڕێکەر بۆقسەکردن بەناوی هەرێم وگەلی کوردستان  ومەلەفکردنەوە بۆ هەندێ بەرپرس،   دەکرێت ببنە بابەتی بڕیارەکانی داهاتووی  دادگا. لەوەش زیاتر، ئەگەر هەڵوەشاوەیی وناکۆکیەکانی ئێستای هەرێم بەردەوامبن ودەوروبەریش وەبەرهێنانی تێدا بکات کەدەیکات و زیاتریشی دەکات، دەبێت پارتی خۆی بۆ ئەگەری دەرکردنی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی وناساندنی وەك پارتێکی نایاسایی ئامادە بکات؟

رەنگە بووترێ ئەوە ڕاگەیاندنی جەنگە، منیش دەڵێم بەڵی بەڵام رووپۆشەکەی جەنگی ناوخۆ
 دەبیت. هەڵبەت بوونی پێشمەرگەو مەسەلەی کورد ودەستووریبوونی قەوارەی هەرێم ، ئەوسێ هۆکارەن دۆخی کوردوو سووننە لەیەکتری جیادەکەنەوە. بەڵام ئەوەش دووڕووی هەیە ویەکیان لەقازانجمان نییە. بەم جۆرە، دۆخەکە لەئێستادا، دۆخی دارووخانی زیاتری عێراقی نوێ و دووبارە پێناسەکردنەوەیەتی. لایەنێ دەخوازێت واڕێکیبخاتەوە، هەموو مەرجەکانی ئەندامێتی بەرەی بەرەنگاری تێدا بێتە دی، کەئەوەش کۆنتڕۆڵکردنی زیاتری جومگەکانی دەسەڵات ولاوازکردنی زۆرتری سووننەو کوردی دەوێت، بۆئاستی ئەوەی نەتوانن بەربەست بۆ پڕۆژەکان دروست بکەن وبەوپێگەو ڕۆڵە ڕازیبن بۆیان دیاریدەکرێت،

لەبەرامبەریشەوە،  ئیرادەو هێزگەلێ هەن،  دەخوازن ئەم واقیعە بەردەوام نەبێت و  دیسانەوە جاڕی کۆتایی عێراقی نوێ بدرێت، بەڵام بەئاراستەی پێچەوانە وبەئامانجی دەستکردن بە سەرەتای قۆناغێکی نوێ، قۆناغێ،  سەرۆك وئەندامانی دادگای فیدراڵی کەسانی تربن. ئەو کەس وهێزانەی سزاش دەدرێن جیاوازبن وئاڵ وگۆڕ بەشوێنەکان بکرێت. بەڵکو دەشێت مەسەلەکە فۆرمێکی زۆر بەرفراوانترو ڕادیکاڵانەتر لەچووار چێوەی دادگاکە بەخۆوە بگرێت.  ئەوەی چارەنووسی ململانێی ئەم پڕۆژەو ئیرادە دژبەیەکانەش لەعێراقدا دیاریدەکات، بەپلەی یەکەم ئایندەی ململانێ هەرێمی ونێودەوڵەتیەکەیە، ئەنجا سرووشتی دینامیکییەتی ململانێکان لەناوخۆی عێراقدا، لەپاڵ ئاستی تووانای کورد وسووننە، بۆ خۆ ڕێکخستنەوەو کۆکردنەوەی توواناکان و زاڵبوون بەسەر شپرزیی ناوماڵەکانیان ولاوازییە ستراتیژەکانیان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن