33وتار

کەمال کلیجدار ئۆغڵۆ شکستی دوو شکست ولەدەستدانی فەزیلەتی لێپرسراوێتی لەئەستۆگرتن

11/6/2023 9:52:00 PM
ئەبوبەكر كاروانی

کەمال کلیجدار  ئۆغڵۆی تەمەن حەفتا و پێنج ساڵ، لە دواییەمین کۆنگرەی حیزبەکەیدا، کە لە سێ و چواری ئەم مانگەدا بەسترا، بەرامبەر کاندیدی ڕکابەر (ئۆزجۆر ئۆزیل) ی  چل و نۆ ساڵ، کە بە یەکێ لە دۆستەهەرە نزیکەکانی خۆی دادەنرا، شکستی پێهێنرا. بەوەش،  پۆستی سەرۆکایەتی حیزبەکەی لەدەستدا.

 کەمال کە لە ساڵی دوو هەزار و دووە پەیوەندی بە پارتی گەلی کۆمارییەوە کردبوو، کە دامەزرێنەرەکەی کەمال
 ئە تاتورکە، تەنها دوای هەشت ساڵ،  واتە لە ساڵی دوو هەزار و دەدا، بوو بە سەرۆکی حزبەکە.  بە ڕکابەرێکی سەرسەختی پارتی فەرمانڕەوا و سەرۆککۆماری ئێستای تورکیا و دۆستی نزیکی بە شار ئەسەد و ڕژێمەکەی دادەنرا.

 ئەو گەرچی لە بنەماڵەیەکی کوردی عەلەویەوە هاتبوو، بەڵام زۆر ئامادە نەبوو گوزارشت لە ناسنامە نەتەوەییەکەی بکات! هەر بۆیە لە دوای ناسنامە فکری و حیزبییەکەی، زیاتر ناسنامە تائیفیەکەی، واتا عەلەوی بوونەکەی هەستی پێدەکرا.

 ئۆغڵۆ، سەرەڕای دروشمەکانی، بە درێژایی سێزدە ساڵ،  یانزە هەڵبژاردنی دۆڕاند، ئەویش هاوشێوەی سەرۆکەکانی پێش خۆی، نەیتوانی هێڵی چەقبەستووی جەماوەری حیزبەکەی تێک بشکێنێ و بیگێڕێتەوە بۆ پێگەی دەسەڵات، کە هەر لە ساڵی هەزار و نۆسەو پا پەنجاوە لێی دوور خراوەتەوە. بەو جۆرەش جگە لە سەروبەندی هەندێ لە کودەتاکان، کە کودەتاچییەکان ڕا یانسپاردووە بۆ پێکهێنانی حکوومەت، جارێکی تر نەیتوانیوە زۆرینە بە دەست بێنێتەوەو حکوومەت پێکبێنێت.

کلیجدارئۆغوڵو، کاتێک لە هەڵبژاردنە سەرۆ کایەتیەکەی دوو هەزار و بیست و سێدا، شکستی خوارد، ڕەخنەی زۆری لێ گیرا، بەوەی ئامادە نەبوو دەست لە کار بکێشێتەوە ولێپرسروی شکستی حیزبەکەی و کۆی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا لەهەڵبژاردنی ناوبراودا بگرێتە ئەستۆ، کەئەگەر بیکردایە، دەبووە دەستکەوتێکی مەعنەوی وکۆتایهێنانێکی زۆرباشتری ژیانی سیاسی، لەوەی تەنها دووای شەش مانگ لەوبەروارە، ئەوەی خۆی ئامادە نەبوو بیکات، ئەندامانی حیزبەکەی بەسەریاندا سەپاندوو لێپرسراوێتیان خستە ئەستۆی. بەوەش شکستەکەی بوو بەدوو شکست، شکستی دەرفەت لەدەستدان بۆ دەست لەکارکێشانەوەو لێپرسراوێتی لەئەستۆ گرتن، لەگەڵ لەدەستدانی کورسی سەرۆکایەتی حیزبەکەی کە دیارە مێژوو ستەمی لێنەکردوەو هەرشایستەی ئەوەندە بووە.

  ئۆغڵۆ لە وتەی خواحافیزی لە پۆستی سەرۆکی حیزبەکەی، سەرەڕای ئاماژەکردن بەوەی لە پشتەوە خەنجەری لێ دراوە، وتی:
 بە شەرەفەوە تاکو ئێستا هەڵگری متمانەی سەرکردەی مەزنمان ئەتاتورک بووم، ئەمڕۆش لەسەر بڕیاری نوێنەرانی حیزب دەخوازم کورسی سەرۆکایەتی چۆڵ بکەم. سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم پشتیوانیان لێ کردم و هیوام ؟
هیوای سەرکەوتنیش  بۆسەرۆکی نوێ دەخوازم.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن