سەدر دەیەوێت بڵێ چی؟
7/15/2022 9:09:00 AM
ئەبوبەكر كاروانی
ھەمووان بەبایەخ
وھەستیاریەوە دەروانە نوێژە سیاسی- عیبادیەکەی سەدر لەبەغدا. چونکە پێدەچێت
عێراق ژانی ھەوڵدان بۆ چوونە ناوقۆناغێکی نوێ بیگرێت، ژانێك کەس نازانێت چەند دەخایەنێت
و کۆرپەی گۆڕانکاری ڕاستەقینەی بەدوادا دێت یاخود لەبار دەچێت، لەبەرئەوەی قۆناغبڕین
وگۆرانکاری لەم وڵاتەدا لەبەر ھۆکاری جۆراوجۆر ھەروا سانا نیە.
ھەرچۆنێك بێت
چاوەڕاندەکرێت سەدر سبەی بەکاربھێنێ بۆ جاڕدان وپەیام ناردن دەیەوێت بەناوخۆو دەرەوە
بڵێت:
١- نیشاندانی ھێزو پێداگری و یەکگرتوویی رەوتەکەی
وئامادەیی جەماوەرەکەی بۆ قوربانیدان. جەختکردنەوە لەوەی، لەپەڕلەمان وحکومەتدا بێت
یاخود نا، بڕیاری کۆتایی لای ئەوە، سورە لەسەر پڕۆژەکەی. بێ ڕەزامەندی ئەو حکومەت
پێکنایە، پێکیش بێت سەرکەوتوو بەردەوام نابێت، بەرامبەرەکانی لەوە بێتواناترن تەحەدای
ئیرادەی ئەم بکەن وبتوانن تواناکانی حکومەت بۆ لاوازکردنی بەکاربێنن.
٢- نەبوونی ئەو لە پەڕلەماندا یەکسانە بە
نەبوونی گەل تیایدا. ئەویش لەدەرەوەی پەڕلەمانەوە نوێنەرایەتی دەکات.
٣- سەرلەنوێ گەل بەڕێبەرایەتی سەدر ڕادەپەڕێ
وبڕیار لای شەقام دەبێت نەك حومەت وفراکسۆنە پەڕلەمانییەکان وشەقامیش بەدەست سەدرەوەیە.
٤- سەقامگیری عێراق وکارایی وناکارایی دامەزراوەکانی،
بە بڕیاری ئەوەوە بەندە. ھەرئەویش خودان دەستپێشخەری وھەنگاوو تاکتیکی چاوەڕوان نەکراوە.
٥- ئەوانەی ڕێگایان لەو گرت لەچوار چێوەی
پرۆسە سیاسیەکەدا ھەوڵی گۆڕانکاری بدات وکاربۆ بەدیھێنانی پڕۆژەکەی بکات، گەندەڵن
ودەبێت خەبات دژیان چوارچێوە دامەزراوەییە تەقلیدییەکان تێپەڕێنێت
.
٦- جاڕدانی ئەوەی ئەم پرۆسە سیاسییەی ئێستا
وتەنانەت خودی سیستمە سیاسیەکەش گەیشتونەتە بنبەست ودەبێت سەرلەنوێ بینابکرێنەوە،
لەوچوارچێوەشدا ھەندێ ھێز و کاراکتەر لەگۆڕەپانە سیاسیەکە بکرێنە درەوەو کۆتایی بەژیانی
سیاسیان بێت ولێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت. لەپێش ھەموو شیانەوە مالیکی.
لەم پێناوەشدا دەستپێشخەر
نابێت لە بەرپاکردنی ئاشوبدا( ھەڵبەت بێ ئەوەی پێناسەو مەبەستی لەئاشوب بخاتە ڕوو)
ئەگەر ئاشوبیش لە سبەینێ یاخود دوای ئەویشدا ڕوویدا، بەرامبەرەکان بەر پرسیاری لەئەستۆ
دەگرن وئەوان تەنھا بەرگری لەخۆیان وگەل دەکەن. ھەـوو ئەمەش ھاوکاتە لەگەڵ تەبخێکی
گەرم و گەورەی نێودەوڵەتی وھەرێمایەتی نوێی بێ پێشینە، بۆ دووبارە داڕشتنەوەی نەخشەو
ھاوپەیمانێتیە سیاسی وسەربازییەکانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست ،کەیەکێ لە گۆڕەپانەکانی ڕەنگدانەوەی
عێراق دەبێت لەسۆنگەی ئەگەری ھەڵگیرسانی جەنگی نوێ.
بەمەش دۆخەکە بەڕووی
زیاد لەئەگەرێكدا بەدارروخانی زیاتریشەوە کراوە دەبێت، لەجاران زیاتریش ئەم وڵاتە
بێ ئایندە، دەکەوێنە بەردەم ئایندەیەکی نادیارترەوە؟