1064وتار

یادی دامەزراندنی سلێمانی و بیرھێنانەوە پێویستەکان

11/14/2021 8:50:00 PM
ئەبوبەكر كاروانی

یادی دامەزراندنی سلێمانی و
 بیرھێنانەوە پێویستەکان
یادی ٢٣٧ ساڵەی دامەزراندنی سلێمانی پێشەنگ، لەسلێمانەییەکان وتێکڕای کوردستانیان پیرۆزبێت. 

ھەرلەم یادە شدا  حەزدەکەین ئەم خاڵانەی خوارەوە لەمەڕ سروشت و واقیعی ئەم شارە بیر ھەموو لایەك بھێنینەوە:

١- سلێمانی خاوەن کیبریائێکی بریندارەو دەبێت ھەموومان تێیبگەین،  بۆئەوەی  ھەست بە غەدر، بڕیاری ھەڵەی پێنەدات، چونکە شارێکە بەشێوەی ھێزەکی، توانستی خۆکوشتنیشی  تێدایە؟!

٢- سلێمانی بۆئەوە دروست بووە پایتەخت بێت. بۆیە  ئەگەرلەڕوی ئیداریشەوە ئەمە لەئارادا نەبێت، دەبێت ئەم ڕەھەندەی ڕەچاوبکرێت.   ڕۆڵی لەواتادان بەپایتەخت وئامادەبوونی ڕێزلێگیراوی لەوێ دیار بێت. کەدەشوترێت پایتەختی ڕۆشنبیریە ماف بەناولێنانەکە بدرێت وبکرێتە مەڵبەندێکی کوردستانی وخۆرھەڵات ناوەڕاستی گرنگ.

٣ سلێمانی بۆوە دروست نەبووە بەنیمچە بەردەوامی ئامرازبێت وبسوتێت وبپڕوکێت. ھەربۆیە کاتی ئەوەھاتووە،  سەقامگیربێت ومێژوی قوربانیدانەکانی ھەڵسەنگێنێ  ودۆخی لەناکاوی ڕانەگەیەنراو تێپەڕێنێت  ولەوێوە ئەرك ومافەکانی وڕۆڵی لەقۆناغی  داھاتودا دیاریبکاتەوە.

٤- ئەگەر تادوێنێ لەنێوان بەرداشی رۆم وعەجەمدا  ھەڕەشە لەبونی کرابێت، نابێت لەئێستاشدا لەنێوان نوێنەرایەتیکردنێکی کاتی ونەفەس کورتانەی غرورەکەی وفەرامۆشکردن وسزادانی دەرەوەی  خۆی،   لەئازارو چاوەڕوانی وسەراسیمەیدا بتلێتەوەو تاڵاو بنۆشێت.

٥  یەکێ لەخەسڵەتە گەورەکانی ئەم شارە زیندوێتیە، بەڵام بۆئەوەی سەرچاوەیەکی بەردەوامی گەشەکردن و گەورەبون ونوێبونەوە بێت،   نەك سەرچاوەی ئازارێکی بەردەوام ، دەبێت ڕێبگیرێت لەتێکەڵبونی بە ھەڵچون وبەرزکردنەوەی دروشمی: یان ھەمووی یان ھیچ؟!. 

-٦ دەبێت ھەموو ئەوانەی خۆیان بەدڵسۆزی شاردەزانن،  ھوشیاربن بەوەی، کاتێك زیاد لەپێویست مێژوو کەسێتی مەعنەوی وناوبانگ وبەھاکانی لەململانێی بازنەیی بێ ئاسۆدا بەکار ھێنران،  ئینتیمای ڕۆڵەکانی بۆی لاواز دەبێت وبەرامبەرەکانیش زۆر حسابی بۆناکەن ودوچاری قەیرانی ناسنامە دەبێت،
چونکە وەك سەرچاوەیەکی سەرئێشە سەیری دەکەن نەك مەڵبەندێك بۆ  ئاڵنگاری وتەحەددای سیاسی وئەخلاقی .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن