د سادق زێباکەلام چی بە نوخبەی حوکمڕانی ھەرێم وت؟
6/19/2022 10:27:00 AM
ئەبوبەكر كاروانی
د سادق زێباکەلام ڕەخنەگرو ئەکادیمیستی بەناوبانگی ئێران دوێنێ بە ئامادەبوونی بارزانییەکان لەھەولێر چی بە نوخبەی حوکمڕانی ھەرێم وت؟
زۆر بەکورتی پێی وتن: ئێوە لەھەندێ
ڕوەوە پێوەرو ئەولەویاتتان لێتێکچووە.وەك ئەوەی پێویستە لەواتای پێشکەوتن بەناوەڕۆکە
شارستانێتیەکەی تێنەگەیشتوون، کەلە پەروەردەو فێرکردن ومرۆڤسازییەوە دەستپێدەکات.
لەپرۆسەی نیشتیمان و نەتەوە سازیدا شکستتان خواردووە.
کێشەی ھوشیاری مێژووییتان ھەیە.
نەتانتوانیوە نەوەی ئێستا پەروەردە بکەن و نەھێڵن دووچاری قەیرانی ناسنامە ببێت وبیکەنە تەواوکەری خەباتی ڕابردوو بەپێوەرەکانی
ئێستاو بیبەستنەوە بە پڕۆژەی نیشتیمانپەروەری
کوردستانیەوە.
کاتێ راستە ئێوە شانازی بە بە مێژوو ڕەمزەمێژووییەکانتانەوە بکەن، کەئەگەر
لەئێستادا زیندوو ببنەوە، شانازیتان پێوەبکەن وھەستبکەن ئەوەی خەونی ئەوانبووە، ئێوە
بەدیتان ھێناوە یاخود بەھەنگاوی تۆکمەو باوەڕبەخۆبوون وبەرچاوروونیەوە لە خەمی بەدیھاتنیاندان.