ئەوڕاستیانەی پێویستە پارتی و کاربەدەستانی ھەولێر لەبیریان بێت
8/7/2022 1:39:00 PM
ئەبوبەكر كاروانی
بەدەر لەدیدی تایبەتیم
دەربارەی ئەوەی دەگوزەرێ، مەبەست لەخۆپیشاندان وچۆنێتی مامەڵەلەگەڵ کردن وبەکارھێنانی
و.. ھتد
لەبەر ڕۆشنایی ھەندێ لێدوانی
دوێنێ ی ھەندێ کاربەدەستی حیزبی وحکومیی ھەولێر وکاردانەوەی ئاھەنگ ئامێز، ئەم چەند
ڕاستیەی خوارەوە بیر ئەوان وھەموولایەك بێنینەوە:
١- لەسەدا٧٠/ زیاتری ھاوڵاتیانی ھەرێم نەك ھەرلەپارتی ویەکێتی ونوخبەی دەسەڵاتدار
نائومێدن، بەڵکو نائومێدییەکە بەدیوێکی تردا حیزبە سیاسییەکانی تریشی گرتۆتەوە وبایکۆتی کۆی پرۆسە سیاسییەکەیان کردووە.
٢- بەگوێرەی ڕاپرسییەکی مەیدانی لەمەوپێش کەلەسەر ئاستی پارێزگاکانی
ھەرێم ئەنجام درابوو، زۆرینەی بەشداران جگەلەپارێزگای دھۆك، پێیان وابووە، ھیچکام
لەھەڵبژاردن وخۆپیشاندان وەك ڕێکاربۆ چاکسازی وئاڵوگۆڕ سوودیان نەماوەو دەبێت بیر
لە ڕێکار وشێوازی سێھەم بکرێتەوە.
٣- ھەندێ جار لەھەموو ھەرێم وبەنیمچە بەردەوامیش لەھەولێرو
وزۆنەکە، جگەلەھەندێ خۆپیشاندانی مەتڵەبی سنوردار، ئازادی خۆپیشاندان بوونی نیە، تا دەرکەوێت ھاوڵاتیان چۆن بیر دەکەنەوە
وچەند بەشداریدەکەن.
لەسۆنگەی دوو نائومێدی (
نائومێدی لەپرۆسەی سیاسی وخۆپیشاندان) ونەبوونی ئازادی خۆپیشاندانێ مۆرکێکی سیاسی
وگشتی لەخۆبگرێت، نابێت پێمان وابێت دۆخەکە
ئاساییەو خەڵك ڕازییە بۆیە نایەنە سەرشەقام، بەڵکو دەبێت لەجیاتی جارێك چەند جار بیر
بکەینەوە لەوەی چۆن ھەوڵی کەمکردنەوەی نائومێدییەکان بدەین، بۆئەوەی لەئایندەدا، نەبنە
سەرچاوەی مەترسیەکی گەورە بەسەرھەڵدانی توندوتیژیشەوە، ھەرلەم ڕوانگەشەوە پێمانخۆشبێت
ھاوڵاتیان بڕوایان بە خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانە ھەبێت ولەوڕێیەوە گوزارشت لەبۆچون
وخواست وناڕەزایەتیەکانییان بکەن.
بەکورتی ھەرێم پێویستی
بەدووبارە بیناکردنەوەو گرێبەستی کۆمەڵایەتی وسیاسی نوێ ھەیە، بۆیە نابێت پەیامی ھەڵە
لەڕووداوە پچڕپچڕەکانەوە وەربگرین، وێنەگەورەکەو قوڵایی کێشەو قەیرانەکان نەبینین
و لەوێوە بیر لەچارەسەر نەکەینەوە.