ووشەكان تەنها ووشەكان
6/9/2020 12:24:00 PM
سەردار قادر
لەم زەمەنى وەیشومەیەدا تەنها ووشەكان دێن و ئەرۆن، ووشەكان تەنها ووشەن و هیچى تر ، ئازارەكان وەك خۆیانن ، رۆژانە ئازارى نوێ، زەمەنى كۆرۆنا زەمەنى ترس.
زەمەنى وەیشومە، زەمەنى خەمى گشتى .
زەمەنى گیرفانى بەتاڵى باوك ، زەمەنى دەست و نزاى دایك بۆ رۆڵە كانیان .
زەمەنى وەستانى دەنگ ، هەر رۆژەى هەواڵێك ، زەمەنى حەپەسانى دەم و چاوى هەموان .
ئەم دەردە دونیا بەرەو كوێ ئەبات ، ئەو ژێر پردە كەى پر ئەبێتەوە لە ژاوە ژاو، ئەو ژێر دارە كەى كور كاڵى شار كۆ ئەكاتەوە ،ئەو دوكانانە كەى بێ ترس ئەكرێنەنەوە ؟؟
ئەم كۆرۆنایە دونیایەكى نوێ فەراهەم ئەكات و باس لە تان وپۆكەى ئەكرێت بەم شێوازە:
*سیستەمى سیاسى نوێ ، سیستەمى فرە جەمسەر ئەبێت گۆرانكارى لە سیستەمى یەك جەمسەرى روو ئەدات .
*دونیا دونیاى نوێ ى تەكەنۆلۆجیا ئەبێت وە زیاتر كۆ مپانیاكانى تەندروستى برەوى ئەبێت و كارى كۆمپانیاكان و دەوڵەتیش زیاتر كارى ئۆن لاین ئەبێت و كارى گەیاندن بە شێوازى دیلەڤەرى دەبێتە بازارى گەورەى كاركردن .
*سیستەمى سیاسى ئەكەوێتە دواى سیستەمى ئابوورى واتە زاراوەى ئابوورى ئەبێتە پێناسەى ژیانى هاووڵاتیان .
* ووڵاتان بەرەو ووڵاتى داخراو ئەچێت، دەركەوت ووڵاتە داخراوەكان كەمترین قوربانى كۆرۆنا بوون .
* ئایین زیاتر بەرەو ریتمى تاكە كەسى ئەچێت و كۆبوونەوەى هاو ئیمانەكان كەم ئەبێتەوە.
*زانیارى كۆكراوە لەسەر تاكەكان زیاتر ئەبێت و ئیتر دونیا ، دونیاى ئازادى تاكە كەس نامێنێت و دەوڵەت زانیارى لەسەر تاكەكان بە مافى خۆى ئەزانێت .
زۆر تان و پۆ باس ئەكرێت لە سەر ژیانى دواى كۆرۆنا، كە زۆرینەى بابەتەكان وابەستەى جۆرێك لە هەست و لێكدانەوەى جیاوازى تاكەكانن.
لە هەرێمى كوردستان چ باسە ؟؟
لەم قەیرانى كۆرۆنایەدا هەرێمى كوردستان ، قەیرانى سیاسى ، بژێوى ، قەیران لەگەڵ بەغداد ، قەیران لەگەڵ دەرەوەى خۆى ... زۆرى تر لە قەیران ئەبینرێت
هەرێمى كوردستان كێشەى موچەو بودجە زیا لە كاتەكانى ترى پێوە دەركەوتووە ، حوكم رانى لە كوردستاندا قەیران بۆتە سیفەتى ناسراواى .
لەم ستونەدا باس لە هۆكارى ئەو دۆخە ناكەم چونكە زۆر بابەت لەسەر ئەوە ووتراوە ،ئەوەى جێ ى پرسیارە چارەسەر چیە ؟؟
خەڵك لە بێ ئومێدیدا ئەژى ، مووچە بۆتە خەمى گەورە ، خزمەت گوزارى هیجرەتى كردووە ، دڵە راوكێ سیفەتى هەموانە ، ترس بە رووى هەموانەوە ئەبینرێت .
لەم قەیرانى بودجەیەدا ئەبێت رێگە چارە چى بێت ؟؟
بە پێ ى ئامارەكانى كە بڵاو ئەكرێتەوە داهاتى نەوت بۆتە نزیكەى 30 ملێۆن دۆلار ، داهاتى تاوخۆ نزیكەى 60 ملێۆن دۆلار (كە نەبوونى شەفافیەت گومان لەسەر ئەم ژمارانە دروست ئەكات ) ، داهاتى كە دێت لە بەغدادەوە نزیكەى 400 ملیا ر دینارە .
یارمەتیەكەى ئەمەریكاش هەیە ، ئایا كە كورت هێنان لە بوجەدا بەو شێوەیە بێت رێگە چارە چیە ؟؟
ئەوەى تا ئێستا باس لێوە ئەكرێت ، تەنیا پاشەكەوت و هەندێ هەوڵە بۆ چاكسازى كە بە داخەوە چاكسازى بۆتە زاراوەیەك كە هەموو قسەى لەسەر ئەكەن بێ ئەوەى هەنگاوى فیعلى بنرێت .
تا ئێستا بەرنامەیەكى وورد و درشت و پلانێكى زانستى نەخراوەتە روو بۆ بە رێ كردنى ئەم قەیرانە .
دەسەڵات و حوكم رانى تا ئێستا هەنگاوى جدى نەناوە بۆ دۆزینەوەى رێگە چارە !!!
لەگەڵ بەغداد نەتوانراوە دان وسانەكان بگەنە دەر ئەنجام ، ناكۆكى نێوان ئامۆزاكانى كابینەى ئێستا و پێشوو بۆتە جێ سەرنجى هاووڵاتیان .
گەر باس لە بوونى هەرێمى تر بكرێت بۆ ئەبێت وەك تاوان سەیر بكرێت ، لامەركەزێتى دارایى و كارگێرى بۆ وەك جیابوونەوە سەیر بكرێت ، ئەوانەى داواى ئەكەن پێش باس كردنى ئەبێت سەراتا عوزر خوایى بێننەوە و بڵێن بۆ هەموو شارەكانەوە مەبەستمان شار چێتى نیە ؟؟؟؟
ئایا گەر باس لەوە بكرێت كە لامەركەزى ئەبێت بە یاسا لە پەرلەمانى كوردستان ، یاساى بۆ دەركرێت كە ئەزانرێت پارتى بە خۆیى و كۆتاكانەوە زۆرینەیە ، چاوەرێ ى ئەوەن ئەو یاسایە سەر بگرێت ؟؟؟؟
لە عێراقدا دەستور روون و ئاشكرایە كە رێگە ئەدات لەسەر ئاستى پارێزگایەك یان چەند پارێزگایەك هەرێمى نوێ دروست بكرێت ؟؟؟
دەست بردن بۆ ئەو رێگە چارەیە بۆ بە خیانەتى نیشتیمانى سەیر بكرێت ؟؟
ئەم بابەتە هى ئەوەیە زۆرى لەسەر باس بكرێت و ببێتە بابەتى گشتى نەك تەنها وەك ناكۆكى و ململانێ ى نێوان یەكێتى و پارتى سەیر بكرێت .
ئایا بەغداد فریاد رەسە ، ئایا بارودۆخى حوكم رانى لە عێراقدا هى ئەوەیە كە وەك هیوایەك سەیرى بكەین ؟؟
ئایا ژیانى هاووڵاتیان لە شارەكانى تر لە عێراقدا بەو جۆرەیە كە ئێمەى هاوڵاتى وەك خەو بیبینین ؟؟
ئایا دەسەڵاتى كوردى بەدیلى جیاوازى پێ یە بۆ دەرچوون لەم قەیرانانە ؟؟
ئایا پاكێج دان بە حوكم رانى كوردى زەمەنى بە سەر نەچوو؟
هەموو ئەمانە پرسیارن كاتى ئەوە هاتووە بێ بەخشینەوەى تۆمەت بە دواى وەڵام دا وێڵ بین .
میدیا جیاوازەكان حەقیەتى دەرگا بكەنەوە لەسەر ئەم بۆچوونە جیاوازانە و خەمى تاكەكان خەمى گشتى هەموومان بێت .