یه‌كریزى ماڵى كوردى
1/24/2022 12:54:00 PM
سەردار قادر
ئه‌م زاراوه‌یه
زۆر ده‌مێكه بوونى هه‌یه، زۆرینه‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كان هه‌میشه یۆ رازاندنه‌وه‌ى
ووته‌كانیان باسیان له یه‌ك ریزى ماڵى كوردى كردووه ، ئه‌وه‌نده‌ى باس ئه‌كرێت ،
ئه‌وه‌نده تاكى كوردى نایبینێ .
یه‌ك ریزى ماڵى
كوردى به ده‌رئه‌نجام رێكه‌وتنى به‌رژه‌وه‌ندى بووه جیا له ماناى چه‌مكه‌كه؟؟ یان
ئه‌كرێت بووترێت رێكه‌وتن بووه بۆ به‌شكردنى
په‌رژه‌وه‌ندیه‌كان .
یه‌ك ریزى ماڵى
كوردى له نێوان به‌شكردنى پۆسته‌كان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان زیاتر مانایه‌كى نه‌بووه‌و
خۆى نه‌داوه له پلانى هاوبه‌ش بۆ خه‌مى گشتى .
یه‌ك ریزى ماڵى
كوردى له نێوان شه‌رى ناوخۆ و ئیتیفاقى ستراتیجى خۆى بینیوه‌ته‌وه !!!
هه‌موو كات بۆ
چوونه به‌غداد باس له یه‌كریزى ماڵى كوردى ئه‌كرێت، وه‌فدى هاوبه‌ش دروست ئه‌كرێت
و دێن و ئه‌رۆن .
ده‌رئه‌نجامیش زۆرێك
له گرفته‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غداد وه‌ك خۆى ئه‌مێنێته‌وه، نه مه‌سه‌له‌ى به‌شه
بوودجه‌ى هه‌رێم و سیاسه‌تى نه‌وتى و كێشه‌ى پێشمه‌رگه و ناوچه ناكۆكیه له‌سه‌ره‌كان
، چاره‌سه‌ر ئه‌كرێت به‌رده‌وام وه‌ك گرفت ئه‌مێنێ ..
كابینەى به‌غداد
به ته‌وافوق دروست كرێت یان حكومه‌تى زۆرینه ، ماڵى كوردى وه‌ك خۆى مامه‌ڵه ئه‌كات
و گرفته‌كان وه‌ك خۆى به‌رده‌وام ئه‌بێت .
ئه‌م دێ‌و جامه‌یه‌ى
یه‌كریزى ماڵى كوردى تا ئێستا تاكى كوردى نه‌یبینى گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكات .
گه‌ر ئه‌م جاره
ماڵى كوردى به به‌شكراوى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى به‌غداد بكه‌وێته دانوسان ، ئایا
هه‌مان ده‌رئه‌نجام دێته دى و گرفته‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غداد وه‌ك خۆى ئه‌مێنێت
یان دۆخه‌كه‌ى ئه‌گۆرێت ؟؟؟
ئێستا به‌غداد
له نێوان دوو ئه‌گه‌ردایه ئه‌وانیش پێكهێنانى كابینه‌یه له‌سه‌ر چه‌مكى زۆرینه
كه بزاوتى سه‌درى و سونه‌و بارزانى رێكه‌وتنیان له‌سه‌ر كردووه، یان گه‌رانه‌وه
بۆ حكومه‌تى ته‌وافوق كه رێكه‌وتنى ده‌سته جه‌معى بۆ بكرێت .
له‌م كاته‌دا كه
باس له به‌شبوونى ماڵى شیعى ئه‌كرێت، ماڵى كوردى وه‌ك وابه‌سته‌یه‌ك به‌و بارودۆخه
به‌ش بوونێكى پێوه ئه‌بینرێت .
ماڵى كوردى به‌ش
بوونه‌كه‌ى له پۆستى سه‌رۆك كۆماردا ده‌رئه‌كه‌وێت و رۆیشتنه بۆ زۆرینه‌ى په‌رله‌مانى،
ئه‌وه‌ى پرسیاره ئه‌م چه‌مكه سه‌ره‌تایه بۆ هه‌رێمیش ؟؟
ئایا دواى هه‌ڵبژاردنى
په‌رله‌مانى كوردستان ئیتر زۆرینه ئه‌بێته پێوه‌ر یان ئیتیفاقى ستراتیجى ؟؟؟
گه‌ر ئێستا هه‌ژموونى
شه‌رى ناوخۆ به‌سه‌ر چوو بێت ئه‌كرێت بووترێت به‌ش بوونى ماڵى كوردى سه‌ره‌تایه بۆ
جیاوازى له نێوان زۆنى زه‌رد و سه‌وز ؟؟؟
ئه‌كرێت باس له
دوو ئیداره‌یى نه‌بێته تۆمه‌ت؟؟
ئه‌كرێت له زۆنێكدا
ئه‌منیه‌ت و خزمه‌تگوزارى ببینرێت ؟؟
ئه‌كرێت ئازادى
فه‌راهه‌م بكرێت بۆ قه‌ڵه‌مه ئازاده‌كان و زیندانه‌كان چۆڵ بكرێت و ژیانى ئاسوده
بۆ هه‌موان فه‌راهه‌م بكرێت ؟؟
ئه‌كرێت له هه‌رێمدا
باس له لامه‌ركه‌زیه‌تى ئیدارى و شۆر بوونه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات و به‌ش كردنى ده‌سه‌ڵات
نه‌بێته شار چێتى؟؟
به لایه‌كى
تردا زۆنه‌كان نابێته ئابڵۆقه دانان به‌سه‌ر یه‌كتردا؟
نه‌ترسین دیسانه‌وه
ژماره‌ى زاڵگه‌كان زۆر بكرێنه‌وه له نێوان زۆنه‌كاندا، نه‌ترسین له قه‌یرانه‌كان
؟؟
داهاتووى ماڵى شیعى
گه‌ر كرانه‌وه‌و رێكه‌وتن بوو ئایا ماڵى كوردى ئه‌بێته‌وه زاراوه‌ى باو ؟؟؟
هه‌موو ئه‌مانه
و زۆرى تر له پرسیاره‌كان ئه‌مێنێ بۆ ره‌وتى رووداوه‌كان ئه‌وه‌ى ئه‌مێنێت بۆ
تاكى كوردى خه‌مى گشتیه .