1445وتار

گۆران ئەتوانێت هەمووان كۆبكاتەوە ؟

4/2/2019 1:17:00 PM
سەردار قادر

ئەم قۆناغە وەك ئەووترێت قۆناغێكی هەستیارە لە هەرێمی كوردستان , دانو سانی لایەنەكان بە تایبەت نێوان پارتی و یەكێتی لە هەندێ جومگەدا گەیشتۆتە بەربەست !!


گۆران لە ئێستادا رێكەوتنی سیاسی هەیە لەگەڵ پارتی ، رێكەوتنی دەباشانی هەڵپساردووە ، لەگەڵ لایەنەكانی پێشووی ئۆپۆزسێۆن ، پەیوەندیەكانی لە هەڵبەزەو دابەزەدایایە .


گۆران ئەوەی كردوێتی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمی هێناوەتەوە ناو پەرلەمان كە ئەمە دەستكەوتە بۆ پرۆسەی سیاسی و دەسەڵاتەكانی سەرۆكی بەستۆتەوە بە نوسینەوەی دەستور لە داهاتوودا ، ئەوەی كە وونە بوونی متمانەیە بۆ داهاتوو كە ئایا پرۆژەی چاكسازی لە تەمەنی كابینەدا دەست پێ ئەكات ئەوە پرۆسەیە ؟؟


ئەوەی وونە كە لە سنووری سەوز و نیللی لە داهاتوودا چی روو ئەدات ، ئایا رێكەوتنی یەكێتی گۆران بۆ حكومەتی خۆجێ یی چی لێ دێت ؟
پرسیار لێرەدایە كە ئایا گۆران بۆ نابێتە مەنزڵگای رێكەوتن بۆ هەموان ؟


ئایا گۆران بۆ ئەو رۆَڵە نابینێ ؟


گۆران بۆ نابێتە سەنتەر ی بە یەكگەیاندنی زۆرینە و كەمینە ؟


گۆران خاوەنی رێكەوتنێكە لەگەڵ پارتی بۆ كابینەی داهاتوو وە بۆ مەسەلەی سەرۆكی هەرێم ، لە هەمان كاتیشدا خاوەنی رێكەوتنی دەباشانە كە تەجمید كراوە وە خاوەن رێكەوتنی حكومەتی خۆجێ ییە،لە رابووردوشدا خاوەنی پرۆژەی چاكسازیە لەگەڵ كۆمەڵ و یەكگرتوو .


بەم هەموو رێكەوتنەوە كەواتە ئەكرێت یووترێت گۆران لە تواناو هزریدایە لە گەڵ كۆی لایەنەكان بگاتە ئاستی رێكەوتن .
گۆران بزاوتی قۆناغەكەیە بۆ ئەو رۆڵە نابینێ ؟


گۆران توانیوێتی خاڵی هاوبەش لەگەڵ زۆرینەی لایەنەكان بدۆزێتەوە و پرۆسەكە بەرێتە پێشەوە یۆ ناكرێت لە ئێستادا ئەوە كردنەوە گرێ كوێرەكان لای گۆران بێت ؟؟


رەوان شاد نەوشیروان مستەفا كە ركابەری زۆر لایەن بووە لە پرۆسەی سیاسی بەڵام لە مێژوویەكی نزیكدا بیرمانە ئەوە ئەندیازاری زۆر رێكەوتن بووە هەر لە پرۆژەی چاكسازیەكان بۆ رێكەوتنی دەباشان، هەر خودی خۆی بوو كە ناكۆكی ناو باڵەكانی ناو یەكێتی رائەگرت ،بۆ رێكەوتن لە گەڵ پارتی و چوونە ناو حكومەتەوە ، هەر خوودی خۆی بوو كە سەركردایەتی سیاسی بەرەی كوردستانی متمانەی گەورەیان پێ دا لە نووسنەوەی دەستوور لە عێراق .


گۆران خاوەن خەمی شەقامە ، خاوەنی خەمی پێویستیەكانی هاووڵاتیانە ، خاوەن تێزی چاكسازیە ، گۆران لە دروست بوونیەوە خاوەن گوتاری حكومرانی دادپەروەرە ، بۆ لە ئێستادا نەتوانێت هەموان لە سەر مێزی خۆی بەیەك بگەیەنێت ؟؟؟؟
چی ئەبێت گەر ئەو گرێ كوێرەكان بكاتەوە ؟


گەر پۆستەكان كێشەی داهاتووە لە نێوان یەكێتی و پارتی ، گۆران ئەتوانێت بۆ زامن كردنی هاوسەنگی ، بۆ زامن كردنی تەوافقی گشتی واز لە هەندێك پۆست بهێنێت كە ئیستیهقاقی خۆیەتی ؟
گۆران ئەوەندەی خەمی تاكی كوردیەتی ئەوەندە خەمی ئەم پۆست یان ئەو پۆستی نیە ، زۆر ئاساییە كە گۆران ببێتە مەنزڵگای رێكەوتن ، ببێتە شوێنگەی سازانی نیشتیمانی !!


قوربانی بە دەستكەوتی حیزبی لای گۆرانەوە ئەیكاتەوە خەمخۆری گشتی وەك چۆن زاراوەی باوكی هەژاران بە رەوانشاد كاك نەوشیروان درابوو ئەكرێت گۆران ببێتە وە خەمخۆری گشتی هاوڵاتیان .


گەر گۆران متمانەی نیە بە هەندێ لایەنی سیاسی وە ئەزموونی خراپی لا ماوە لەگەڵ ئەو لایەنانە خۆ ئەكرێت گۆران بۆ ئامانجە گشتیەكە دیسانەوە ئەوە زامنی دروست بوونەوەی متمانە بێت .


بۆ شەقام و داواكاری رەوایان ، بۆ هێنانە دی هێمنی سیاسی وبۆ هێنانە دی سازانی نیشتیمانی بۆ هێنانە دی كەناری هێمن بۆ هەموان ، گۆران ئەتوانێت رۆڵی گەورە ببینێت .
گۆران ئەتوانێت ببێتە چارەسەر .


گۆران بەشێك نەبووە لە قەیران بەڵام ئەتوانێت بەشێكی گەورە بێت لە چارەسەر

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن