گوزە رێك بە گرفتەكاندا
2/6/2020 2:20:00 PM
سەردار قادر
شتێك نیە زیایە بێت، كێشەیەك نیە نوێ بێت، گرفتەكان
هەر ماوەیەى بە جۆرێك خۆى دەرئەخات .
ئەوەى نوێ یە رووخسارەكان زیا لە جاران دەرئەكەون،
سیاسیەكان و حیزبەكان زیا لە جاران دەستیان ئەكەوێتە روو؟؟
درۆكان، ناراستیەكان، هەڵخەڵەتاندن، پەیمانە بێ
بنەماكان، زیا لە جاران دەرئەكەون ......
دەمامكیان ناوێت، ئەوان زیا لە جاران راستگۆ تر
كارەكانیان، پەرژەوەندیان، درۆى زەبەلاحیان ئاشكرا ئەبێت .
خەونى پرتەقاڵى هیجرەتى كرد لەم ووڵاتەى ئێمەدا،
بێ ئومێدى بۆتە سیفەتى ناسراوەى هەمووان، ئومێد درۆیەكى گەورەیە لە گوتارى سەركردەكاندا
ئەبینرێت ، پێش هەڵبژاردن ئومێد ئەبەخشنەوە دواى هەڵبژاردن ئەكەونە بەش كردنى كەلاكى
ووڵات .......
هاووڵاتى تاكە بوونەوەرە بە حەپەساوى سەیرى ئەم
واقیعە تاڵە ئەكات .
نەوت و غاز لە ماڵدا هیجرەت ئەكات، كارەبا ئەبێتە
میوانێكى ئەزیزو كەمتر دێتە ماڵەكانمان، شەهادەى گەنجەكانمان تەنیا پەراوێكى ناو كەنتۆرى
ماڵە و كارى پێ ناكرێ..
كابینە دێت ئەروات ئامۆزاكان ئەكەونە گیانى هەموان،
كۆنگرە دێت و ئەروات ئامۆزاكان بە رووى گەشەوە ئومێد ئەبەخشنەوە و بە هەواداران ئەووترێت
ئیتر سەردەمى گەنجە ؟؟
سەرۆكى ووڵاتمان لە بەغداد لە نێوان ماڵى شیعى و ماڵى سونە و هەژموونى ئێران و هەژموونى
دۆستە ئەمەریكیەكاندا دێت و ئەروات لەو لاشەوە لە ماڵى حیزبدا هەوڵێتى پۆستى باڵا
مسۆگەر بكات .
ئۆپۆزسێۆنى دوێنێ لە نێوان سەردەمەكاندا خۆى
وون كردووە ، لە پرێك بانگەشە بۆ چاكسازى لە حیزبى باڵادەست زیاتر ئەكات و لە پرێكیشدا
لە جاران زیاتر وەك ئۆپۆزسێۆن ئەدوێت و تا ئێستا چاوەرێ ى مەرحەمەتى پارتین پۆستەكانیان
بدرێتێ .
لە ناوخۆى خۆشیاندا ئەوەى دێرێك بڵێت كە گومان
بێت یان پرسیار بێت لە كارى گۆران و رۆڵى تەكەتول، ئیتر گرد بە دەر ئەكرێت بشتوانن
ووڵات بەدەرى ئەكەن خۆ هەر نەكرێت هەندێ قەڵەم بە دەستى ئەكرێت بە گژا.
گرفت و قەیران بەردەوامە ؟؟؟
موچە دوائەكەێت و ئۆباڵەكەى دواكەوتنى بودجەكەیە
لە بەغدادەوە، باس لە گەندەڵى و چاكسازى سەراپاى میدیاى گرتۆتەوە، هاوریەك پێمان ئەڵێت
لە سنورەكان گەندەڵى گەورە هەیە لەولاوە هاوریەكى تر لە كابینە پێمان ئەڵێت باشترین
رێكار لە سنورەكان بەرێ ئەكرێت ؟؟؟
قەیران بەردەوامە ؟؟
سلێمانى بەرەو گوند بوون ئەروات و پرۆژەكانى بەرەو
كەمى ئەروات ، گوتارى جیاواز ئەبیستین لە بەرپرسەكانەوە .
ئەوەى ئەبینرێت لاشەى گەنجاكانمان زیاتر بۆ دێتەوە
لە ئیجە، پرسەى خۆكوشتن زیاتر لافیتەكەى ئەبینرێت، خەم و بێ ئومێدى روو لە زیا
بوونە .
كاریزماى سەركردە ئومێد بەخشەكانیش پێش هاتنە
دى جیان هێشتین .
ئیتر تا درۆكانى هەڵبژاردنێكى تر لاى ئێوەم خۆش.