530وتار

پێش یادى راپەرین

2/23/2020 1:40:00 PM
سەردار قادر


چەند رۆژێكى تر دیسانەوە یادى راپەرین سەراپاى میدیاكان ئەگرێتەوە ، زۆرینەى پارتەكان وەك دونیایەكى هێندە جوانیان بۆ دروست كردبین ، ئەكەونە خۆ بۆ دەرخستنى تواناكانیان و قوربانیان لە كاتى راپەریندا.

ماڵى شەهیدەكانى راپەرین تەنها راستگۆترین وێنەى راپەرینن .
كاكى لێ پسراو خۆى ئامادە ئەكات بۆ ووتارێك كە خۆیى و هاورێكانى بكاتە قارەمان وهەموو ئەوانى تر بە پچوك وێنا بكات .
هەموو ساڵێك هەمان بابەت ئەبینین ، هاووڵاتى ئەپرسێت دەستكەوتەكانى راپەرین كامانەن ؟
كارەباى بەردەوام ؟
بژێوى باش بۆ هەموان ؟
خۆش گوزەرانى ؟
عەدالەتى تەواو بۆ هەموان ؟
ژیانى ئاسودە و پر كەرامەت بۆ ماڵباتى شەهیدان و تێ كۆشەرە دێرینەكان  ؟
هەڵبژاردنى بێ غەل و غەش؟
فرسەتى كار بۆ هەموان، گەنجانى ووڵاتمان كۆى بوارەكانیان بۆ كراوەتەوە ؟
شارەكانمان ، لادێكانمان ، بۆتە شوێنگەى ژیانى ئاسودە بۆ هەموان ؟
حیزبەكان ، بارەگایەكى پچوك لە دەرەوەى شارن و كۆى گردەكان و تەپۆڵكەكانى بۆتە شوێنى حەوانەوە بۆ هەموان ؟
ووڵات بە دەست كۆمەڵێك كەسى تەكنۆكراتەوە ئەبرێت بەرێوە ، حكومەتى هاوڵاتى بۆتە ئامانجى هەموان ؟
كۆمپانیاكان خەریكى گەشەن و كەرتى تایبەت بوژاوەتەوە و كەرتى هاوبەش گەشەى كردوەو كەرتى حكومەت كەمترین موچە خۆرى هەیە ئەوەى نابینرێت كۆمپایاى حیزب و بنەماڵەیە ؟؟
خانووە قورەكان ئەڵێ ى عەقارى جارانە ؟؟
ببورن ئەوە خەونە ؟؟
ئەوە ووتارى بەرپرسەكانى ووڵاتە.
دواى راپەرین چیتان بۆ كردین ؟
لەشكرێك مووچە خۆرى حیزب ، زەمەنێك لە شەرى ناوخۆ،گەندەڵى تا بینەقاقامان،ووڵاتێك لە نادادپەروەرى .
شار تا بێت ئەبێتە مۆڵگە بۆ خۆتان و حیزبەكانتان ، هەموان گەر جاران لە خۆتان وەرس بووین ئێستا وەچە كانتان خاوەن كۆمپانیاو بەرپرسن تەنانەت حیزبیشتان تەسلیم كردن .
زۆرێك لە ئێمە شەرم ئەكەین كە بەشدار بووین لە راپەرین و شانە چەكدارەكانى شاڵاو ؟؟؟؟؟؟؟؟
شەرم ئەكەین بەرامبەر ماڵە شەهیدەكان ، شەرم ئەكەین كە بەرامبەر هاورێ تێ كۆشەرەكانمان ، ئاخر ئەوان ئێستا چۆن ئەژین و بەرپرسەكانى جارانمان چۆن ئەژین ؟؟
ئەو پەرلەمانتارە گەنجانە كە بە موچەیەكى باش خانەنشین ئەبن توخوا ئاگایان لەو تێ كۆشەرانە هەیە ؟؟
ئەزانن ئەوان نەوتى ماڵیان نیە ؟ ئەزانن شەرم ئەكەن لە مناڵەكانیان كە ناتوانن باش بیان ژێنن.
یادى راپەرین بۆ ئێوە
وەیشومەى ژیانیش بۆ هاووڵاتیان .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن