چاكسازى وەهمى گۆڕان
7/5/2020 11:47:00 AM
سەردار قادر
ماوەیەكە لەگەڵ پێكهێنانى كابینەى نوێ ى حكومەتى هەرێمى
كوردستان ، زاراوەى چاكسازى كۆى میدیاكانى گرتۆتەوە .
چاكسازى بۆتە ئەو مەنزڵگایە
كە هەموانى لە چاوەروانیدا ئەژێنێ .
چاكسازى ئەو خەونەیە
، ئەو ئومێدەیە كە كۆى دەنگەكان ئەیبەخشنەوە بە سەرماندا .
هەموان وا دەرئەخەن
كە كابینەى نوێ كابینەى چاكسازیە ، وامان لێكرا كە بە جۆرێك تێ بگەین كە ئەم كابینەیە
دابراوە لە كابینەكانى پێشوو، بە جۆرێك دەریان برى ئەڵێ ى كابینەكانى پێشوو ئەم حیزبانەى
تێدا نەبووە .یان ئەمان لە هەسارەیەكى ترەوە هاتوون و نە كەسەكان نە حیزبەكان ئەوانەى
پێشوو نین .
هەموان رۆژانە نان
و چاكسازییان ئەداینێ ، بەس دەر ئەنجام نان برا و چاكسازى بە ردەوامە !!!!
ئازارت بوو ئەوە
چاكسازى بە رێوەیە ؟؟
گیرفانت مووچەى نەدى
بەرگە بگرە چاكسازى بەرێوەیە ؟؟
كۆرۆنا بڵاو بووەوە
، گوێ مەدەرێ چاكسازى بە رێوەیە ؟؟
كارمەندانى تەندروستى
شەوو رۆژ لەبەرەى پێشەوەى بەرگریدان ، چەند گیرفانیان بەتاڵ بوو ، ئەبێ بەردەوام
بن ، ئەوان چاوەرێ ى چاكسازین .
هێزەكانى ناوخۆ بە
تایبەت هاتوچۆ سەر شەقامیش نەبت ئەوان خەونى چاكسازى ئەیان بەن بەرێوە ؟؟
هەر قەڵەمێك پرسیارى
كرد دەربارەى كێشەو گرفتەكان ، بە كەسى خیانەتكار باس ئەكرێت ئاخر چاكسازى بەرێوەیە
، گومان لەسەر كابینە و كەسەكان خیانەتى نیشتیمانیە ؟؟
ئەم چاكسازیە دەرمانى
هەموو دەردێكە .
ئەم چاكسازیە ئومێدە
بۆ هەموو خەونەكانمان ، ئەوەى گومان بكات لەم پرۆسەیە ، ئەوە بەدەرە لە هەستى نیشتیمانى ...
چاكسازى پاشەكەوتى
موچەى كردە كورت هێنان و برێك موچەى برى لە موچە خۆران .
چاكسازى لە هەموو
شوێنێكى ووڵاتدا بەردەوامە تەنها بۆى نیە باس لە دەروازە سنوریەكان بكات ، ئەوێ بۆ
دەربارى سوڵتانەكان بەردەوامە .
نەوت ئەو وەهمەیە كە
ئەبێت هەر شاراوە بێت و چاكسازى نایگرێتەوە .
گۆران لە كابینەى پێشوو
هاتە دەر ، یان راستر وەدەر نا، لەم كابینەیە بە دوانزە كورسیەوە بڵندگۆى چاكسازیە
؟؟
گۆران بیرمان ئەباتەوە
كە كابینەى پێشوو هەر زۆرینەى پارتى و یەكێتیە ، هى ئێستا هاتووى هەسارەیەكى ترن .
گۆران كشانەوە بە عەیبەیەكى
گەورە ئەبێنێ ، بەردەوامى بە زەروورەتى بابەتى ئەبینێ ، چاكسازى بە موڵكى خۆیان ئەبینن
جا بكرێت یان نا ؟؟
گرنگە چاكسازى
دروشم بێت ئیتر بێتە دى یان نا گرنگ گۆران داواى كردووە ، سەنگەر چۆڵ ناكەن ، باوەریان
وایە چاكسازى نابێت ببەسترێتەوە بە خشتەى زەمەنى .
گۆران تا ئێستا وەهمى
پاكێج ئەیبات بە رێوە ، گرنگ نیە چى دێتە دى ؟؟
گۆران پۆستەكان وەرگرێت
یان نا ، گرنگ بەردەوامیە لە بەشدارى .
ئەكرێت بووترێت وەهم
بۆتە راستى لاى گۆران ؟؟
ئەم هەرێمەى ئێمە خەڵك
هەژار ، حكومەت قەرزار ، حیزب دەوڵەمەند ، كەسە باڵا دەستەكان زیا دەوڵەمەند،
چاكسازیش ئەو وەهمەیە كە ئەیانەوێت بكرێتە ئومێدى گشتى .
ئەكرێت حیزب و كەسە
باڵا دەستەكان وەك سەرەتا ببنە پشت بۆ حكومەت تا ئەوانیش خەمێك لە خەڵك بخۆن .
برینى موچە و نەدانى
موچە لە دوو مانگدا و دان و سان لەگەڵ بەغداد بە بەردەوامى ، ئەمە سەرەتاى چاكسازیە
؟؟
ئایا هەڵوەشاندنەوەى
كابینە و پێكهێنانى حكومەتى كاتى رێگە چارە نیە ؟؟
ئایا باس كردن لە هەرێمى
تر بۆ ببێتە خیانەتى نیشتیمانى ؟؟
لامەركەزى بۆ پێچرایەوە
؟؟
ئایا پارتى و سەرۆكى حكومەتەكەى كەى لە ناكۆكى كابینەى
پێشوو دەرباز ئەبێت ؟؟
ئایا یەكێتى بۆ لە
هەولێر بەشدارە لە حكومەت و لە سلێمانى وەك ئۆپۆسزێۆن دەرئەكەوێ ؟؟
هەموو وەڵامەكان وەهمێك
ئەیبات بەرێوە ئەویش بەرگە بگرن چاكسازى بە رێوەیە ؟؟؟؟