ساڵی نوێ و هیواخواستن
1/2/2024 10:41:00 AM
سەردار قادر
هەموو ئازادین کە هیوا خواست بین بۆ ساڵی نۆێ ، روانینێک
بۆ بەیان نامەی هێزە سیاسیەکان بۆ ساڵی نۆێ ، ئەمان خاتە بەردەم حەپەسان!!!
ئەو لایەنە سیاسیانەی
کە دەسەڵاتی حوکمڕانیان بە دەستەوەیە ، وەک زۆرینەی تاکەکان هیوا خوازیان هەیە؟؟؟
ئەوان بریار دەرن
، ئەوان ئەبیت خاوەن پلان بن بۆ چارەسەری گرفتەکان ، زۆر ئاسایی هیوا ئەخوازن ، بی ئەوەی بڵین ساڵی نۆی پلانمان هەیەکە کیشەی موچە وبژیویی ژیانی مامۆستایان
و فەرمان بەران بە شیوازیک چارەسەر ئەکەین !!!
ئەوان گرفتی کارەبای
ووڵات وەکخۆی ئەهیڵنەوە بی ئەوەی پلانی گشتگیر دانین بۆ چارەسەری ؟؟؟
باس لە چ قەیرانیک
بکەین ؟؟؟
بەیاننامەکانیان
تەنیا هیوا خواستنە !!
ئەو لایەنانەی
تریش کە بەشدارن لە حکومەتدا بە هەمان شیوە هیوا خواستن کە گرفتەکان چارەسەر بیت ،
بێ ئەوەی خشتەیەکی زەمەنی دانین وە گە ر ئەو پلانە جی بەجی نەکریت
هەڵویستیان ئەبیت ؟؟؟
راستگۆ ترین هیواخواستی ساڵی نوی ئەمانەن :
ئەو مامۆستا بەریزانان
کە داوای مافی رەوای خۆین ئەکەن !!!
ئەو فەرمان بەرە ئەزیزانەن کە هەوڵیانە موچەی خۆیان لە کاتی خۆیاندا
وەرگرن؟؟
ئەو دەرچووی
زانکۆیانەن کە عەوداڵی کار کردنن جا لە
کاری حکومی بیت یان کەرتی تایبەت!!!
ئەو خانە نشینانە
بەریزانەن کە بە حورمەتەو مافی خۆیان وەرگرن !!
ئەو پیشمەرگە دیرینانەن کە کۆانوی خەبات بوون و سەرتۆپکی
هەڵویست بوون !!
ئەوواریسی شەهیدانەن
کە پاریزەری بۆتەی ووڵات و نەتەوە بوون !
ئەو و ئەوی تر و
زۆری تر هیواکانیان جوانن
ناکریت هیوای دەسەلاتوەک
هیوای تاکیکی قوربانی ووڵات بیت !
ناکریت ساڵ بەرێکەین و باڵای قەیرانەکان زیاتر بەرز بیت !
ناکریت رۆژ بە رۆژ ساڵ بروات و هەر گرفت زیابیت و رێگە چارە وون بیت.