587وتار

شكانی قەڵەمەكان

11/27/2019 2:17:00 PM
سەردار قادر

برۆن ئیتر قەڵەم بە دەستان لە حزوری سیاسەت مەداری ووڵاتدا بە شەرمەوە خۆتان حەشار بدەن !!
برۆن ساحێب قەڵەمەكان ئیتر لە سەر چی ئەنوسن ، ئاخر لەم مەملەكەتەدا چی ماوە قسەی لەسەر بكەن ؟؟
برۆن خۆتان حەشاردەن لە بەردەم پێكەنینی سەركردەكان ؟؟
نوسینەكانی ئێوە چ برسیەكی ووڵاتی تێر كرد
نوسینەكانتان گەر خزمەتی دەربار نەكا ، ئێوە شار بەدەر ئەكرێن .
ئێوە لای بەپرسی ووڵات لە بوونەوەرێكی ئیزعاج زیاتر هیچی تر نین ؟؟
چیتان نوسی لە سەر خەمی ووڵات كێ گوێ ی لێ گرتن ؟


چیتان باس كرد لەسەر خەمی تاك ، كێ باكی بە تاكی كوردی هەیە ، ئەوان هەموو تاكی شكاو پێ ئەگەیەنن .
لە ئێوارە خوانی ئەواندا نوسینەكانی ئێوە تەنها سفرەی بەردەستیانە لە گەڵ پاشماوەی خۆراكدا فرێ ئەدرێت .
ئەوان، ئێوە تەنها بۆ كاتی ململانێ ئەبینن دواتر وەڵامی تەلەفونیشتان نادرێتەوە .
ئیوە تەنها بۆ كۆكردنەوەی دەنگ ئەبینن .


كام سەركردە ، كام بەرپرسی حیزبی یان حكومی جارێك لە جاران نوسینێكی ئێوە پرۆژەیەكی ئێوەی بە جدی وەرگرت و دەیەها كۆبوونەوەی لەگەڵ كردن .
سەركردەكان ، كورەكانی دوای باوك ، بنەماڵە ، ئێوە بە بەشێك لە پەرژەوەندی ئەبینن .


تەلەفزێۆنەكان ، سایتەكان ، رۆژنامەكان تەنها بۆ خزمەتی خۆیان ئەبینن نەك بەشێك لە خەمی خەڵك ، لێتان تێك نەچێت كە باوەش ئەگرنەوە بۆتان وا تێ بگەن ئەوە رێز لە نوسینەكانتان ئەگرن .


ئەوەی لەم ووڵاتە ئەبینرێت
گەنجی تێك شكاو بەرهەم ئەێنن
لەشكرێك لە خاوەن قەڵەم كە خزمەتی دەربار بكات جا دەرباری كوران بێن یان كۆشكی حیزب بێت .


ئەوان كەی كاتیان ئەدەن بە خوێندنەوەی نوسینەكانتان زۆرینەیان شەوان بە بادە نۆشین و كۆنكەن كردنەوە خەریكن .
بە رۆژیش خەریكی بەهێز كردنی تەكەتول و باڵ باڵێنی خۆیانن.


قەڵەم بەدەستان ، خەمی ووڵات ئێوە خەمبار تر ئەكات و بۆ ئەوانیش مانەوەی ئەبەدیە لە پۆست و سیاستدا .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن