تاكگەرایى ، هزرى نویە ؟؟؟
6/1/2021 12:51:00 PM
سەردار قادر
لە كاتێكدا بێ ئومێدى ، بێ هیوایى ، ئەبێتە
دیاردە ، ئەبێتە هزرى گشتى وەك ئەم ساتە وەختەى كە زوَرینەى تاكى كوردى و توێژەكانى
ناو كۆمەڵگا بەو بارودۆخەدا ئەرۆن .
لە كاتێكدا ووڵات ئەبێتە خۆشەویستێكى
دابراو ، ئەبێتە مەنزڵگاى دابران بۆ تاكەكان .
لە كاتێكدا سامانى ووڵات و نیشتیمان بۆ
كە مینەیەكە و ناداد پەروەرى ئەبێتە مۆركى ناسراوەى سیستەمى حوكم رانى ووڵات .
لە كاتێكدا سەرۆك پاش پیر بوونى و باڵا
كردنى تەمەنى ، ئەبێتە مەرجەع و بریار و جێ گۆركى َ بە نەوەكان لە دەسەڵاتدا ئەبێتە
بریارى گشتى نەك دەرئەنجامى هەڵبژاردن .
لە كاتێكدا بیر و هزر لە رووداوەكاندا
هیجرەت ئەكەن و شى كردنەوە ئەبێتە تەقلیدى و رووداوەكان بە جودا لە ئایدۆلۆجیا خۆى
دەرئەخات .
لە كاتێكدا رەوتى سیاسى ووڵات رەوتى چەندایەتیە
و ئەوەى غائیبە چۆنایەتیە ، ئەو كات هزر و فكر وەك كتێبێكى تۆز لێ نیشتووى ناو كتێبخانەیەكە .
لە كاتێكدا كۆچى گەنجانى ووڵات رۆژانە
ئەبێتە زویر بوون لە خاك و نیشتیمان ، خەونى هەندەران ئەبێتە خەونى گشتى .
لە كاتێكدا بنەماڵە جێ ى سەركردەو كاریزمایە
، لە كاتێكدا بیرى نەوت و كاسبى سنور ئەبێتە خەمى گشتى .
لە كاتێكدا تاك ئەبێتە بارگرانى بەسەر
دەسەڵات و نابێتە سەنتەرى خزمەت ....
ئا لەو كاتانەدا ؟؟؟؟؟
پرسیار ئەوەیە هزر بەرەو كوێ ؟؟
بیرى نوێ ئەبێتە چى ؟؟
نە باوى كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان ئەمێنێ
، نە جوغرافیا رۆڵ ى خۆى ئەمێنێ و نە خاك پیرۆزى خۆى ئەمێنێ .
خاكى داگیر كراو كاتێك پیرۆزە كە ببێتە
خەمى گشتى نەك بۆ خەڵكەكەى خەم و بۆ دەسەڵات سەرچاوەى سامانى سروشتى و تاڵان كردنى .
نە دروشم تاك ئەجوڵێنێ و نە ئەیخاتە گریان .
ئێستا چاوەرێ ى موچەیە كەى دابەش ئەكرێت
، چاوەرێ ى كارەباى ماڵ و نرخى ئەمپێرى موەلیدەیە ...
لە و كاتەدا تاك وێلە بۆ خەونەكانى ، بۆ
پێویستیەكانى ، ئەو كات هزرى گشتى هیجرەت ئەكات .
كاتێك تاك هزرەكانى پێشوو تەنها لە قەتماغەى حیزب و بزاوتا ئەبینێ و نابێتە ئومێد بۆ ژیانى
بۆ خەمەكانى ، رەت كردنەوە ئەبێتە هزرى گشتى .
تاكە رێگەیەك بۆ هێنانە دى ئومێد لاى
تاكى كوردى هزرى تاكگەرایى ئەبێت
سەرەتاكەشى دەرچوونە لە ژێر هەژموونى حیزب
و سەركردە .
سەرەتا تاك ئازاد بوونێتى ، باوەر بوونە
بۆ ئازادى خۆیى و بیركردنەوەى .
سەرەتاى هەنگاویش پاراستنى دەنگەكەیەتى .
ئیتر كاتى ئەوە هاتووە تاك خۆى بكاتە سەنتەرى
بریار و ئومێد .