1506وتار

زەمەنی سزا

6/22/2019 2:06:00 PM
سەردار قادر

لەم هەرێمەى ئێمەدا سزا هەمیشە ئامادە بوونى هەیە ، سزا بۆتە مەنزڵگا بۆ پەیوەندى نێوان تاكەكان .


یاسا گەر پەیوەندى نێوان تاكاكانى كۆمەڵگا رێك بخات بە داخەوە لە بەرامبەریشدا سزا بۆتە بۆتەى پەیوەندى نێوان تاكەكانى كۆمەڵگا .


باوك گەر نارێكى لە هەڵسوكەوتى مناڵەكاندا بە پێ ى بۆچوونى خۆى ببینێت ئەوە سزا ئامادەیە لێدان و شكاندن و قسەى ناخۆش بوونى هەیە .

 

مێرد گەر ژن ببینێت لە هزرو تێگەیشتنى ئەو دەر ئەچێت ، ئەوە سزا ئامادەیە و تووندو تیژى خێزانى بۆتە دیاردە لە كۆمەڵگاكەماندا .


عەشرەت و خێڵ گەر كەسێك ببینن ریتمى پەرژەوەندى عەشرەت تێك ئەدات ئەوە سزا دیسان ئامادەیە و تا رادەى لەناو بردن و وەڵامى ئاسانیش بۆ ئەو كێشانە زاراوەى كێشەى كۆمەڵایەتیە ، لە ناو بردنى كەسێك بۆتە ئاسانترین رووداو .


سەركردەى حیزب گەر هەوادارێك یان ئەندامێك ببینێت لە تان و پۆى پەرژەوەندى و بیركردنەوەى ئەودا ناجوڵێتەوە ئەوە دیسان سزا بوونى هەیە .


دەسەڵات كە ئۆپۆزسێۆن ئەبینێت خیتابى جیاوازە ئەوە سزا دیسان بوونى هەیە هەمووش نان برین و سزاكانى ترمان بیرە .


میدیاى ئازاد كە سەرەتاكەى لەم دە ڤەرەوە دەركەوت ، كەم سزا نەدران هەر لە ئازاردان و لەناو بردنى قەڵەمە سەربەخۆكان و ووشكردنى سەرچاوەى داراییان تا پەكیان بكەوێت .


سزاى پارێزگایەك كە ناو نرا سزاى جوغرافى زۆرمان لێ بینى لە بوودجەو ئاوەدان كردنەوەى .


ئەم سزایانە رۆژانە ئەبینرێت ؟


تەكەتول بۆ تەكەتول و ناكۆكى بەردەوامەو سزا بوونى هەیە ؟


ببینن ووڵاتى من سزا یۆتە ریتمى نێوان تاكەكان ، ئەو كیژۆڵەیە ترسى سزاى هەیە لە كورو كاڵى زانكۆكەى ، ئەوە خانمە ئەترسێنرێت بە وێنەى نامەكانى كە بۆ هاورێكەى ناردووە ؟


سزا لە بەغداوە بۆ موچەى هاونیشتیمانى بوو ، دەسەڵات پارەى نەوتى فرۆشراو نانێرن بەڵام موچەى فەرمانبەران ئەبرێت و سزا ئەدرێت .


لافاو ئەبێت ، ماڵى هەژارانى ووڵاتم بەر سزاى سروشت ئەكەوێت .


ئەم سزایانە كەى تەواو ئەبێت ؟؟


سزاى خەڵك تەنها كاتى دەنگدانە ئەویش بە تەزویر وێران ئەكرێت .


 سزا ترسێكە بەهێزەكان بەكارى ئەهێنن بەرامبەر بێ هێزەكان ،كەى یاسا بەهێز و بێ هێز وەك وەك یەك ئەبینێ هەموومان وەك یەك بین لەبەردەم یاسادا ؟

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن