كه‌وتن .. هه‌ڵسانه‌وه
12/11/2022 1:48:00 PM
سەردار قادر
له تاكه‌وه بۆ گروپ و ده‌سته‌و حیزب ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه
ئه‌گرێته‌وه...
له گاگۆڵكێى مناڵێكه‌وه بۆ سه‌ركرده‌یه‌ك ئه‌كرێت
ئه‌م تێزه بگرێته‌وه ئه‌كرێت بكه‌ویت و هه‌ڵسیته‌وه...
فاكته‌رى كه‌وتن دیارى بكرێت پرۆسه‌ى هه‌ڵسانه‌وه
ئاسان تر ئه‌بێت...
ڕاستگۆیانه هۆكاره‌كان دیارى بكرێت ، ڕاستگۆیانه
هه‌وڵه‌كان و هه‌نگاوه‌كان دیارى ئه‌كرێت بۆ هه‌ڵسانه‌وه...
كه‌كه‌وتین خۆمانین یان فاكته‌رى تر، هیچ كه‌وتنێك
بێ فاكته‌رى خودى نیه،خۆت هۆكارى یه‌كه‌مى ئنجا فاكته‌ره‌كانى تر.
هه‌ڵسانه‌وه‌ش گه‌ر خودى خۆت نه‌كه‌یته سه‌نته‌رى
پرۆسه‌كه، ده‌ستكارى فاكته‌ره‌كانى تر هه‌وڵێكه بۆ كه‌وتنێكى تر...
په‌یڕه‌وى ناوخۆى حیزبه‌كان پڕن له به‌هاى
جوان و به‌رز به‌ڵام كه‌مى له پرۆسه‌ى كاركردندا وه‌ك خۆى جێ به‌جێ ئه‌كرێت ، زیاتر
میزاج یان هزرى ئه‌م سه‌ركرده یان ئه‌و سه‌ركرده یان تاقم و گروپ ، ته‌كه‌تول له‌كۆتایشدا
به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌بێته هزرى باڵا، كه‌م لا هه‌یه له زه‌مه‌نێكى كاركردنیدا
نوشستى نه‌دیبێت ...هه‌میشه جۆرێك له هه‌وڵ هه‌یه بۆ هه‌ڵسانه‌وه...
سه‌ره‌پا له‌م هه‌رێمه‌ى ئێمه‌دا زۆرینه‌ى لایه‌نه‌كان
له به‌رده‌م هه‌وادارو ده‌نگده‌راندا له دۆخى هاتنه‌وه یه‌ك و نوشستدان هه‌مووش
هه‌وڵیانه بۆ هه‌ڵسانه‌وه به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌ى به‌به‌رنامه‌یه‌ك و به گوتارێك!!
هه‌یانه خودى ناوخۆ ، هاوڕێكانى دوێنێ به
فاكته‌رى كه‌وتن دائه‌نێت، به ده‌سته‌مۆكردنى ئه‌وان و دورخستنه‌وه‌یان به هه‌ڵسانه‌وه‌و
چاكسازى له ماڵى حیزب دائه‌نێت...ئه‌مه
له‌یه‌كێتى دا، به‌ده‌ركه‌وت به‌ڵام تائێستا بارودۆخه‌كه پڕه له قه‌یران و فریادڕه‌س
وونه بۆ چاره‌سه‌رى قه‌یران به‌ڵكو قه‌یران به‌دواى قه‌یران ده‌ركه‌وێت جا له‌م
سنوره یا ململانێ بێت له‌كه‌ڵ سنورى ئه‌وبه‌ر ...هه‌یانه وه‌ك گۆڕان له
دوانوشستى له هه‌ڵبژارده‌ى په‌لەمانی عێراق و نه هێنانى كورسى قسه‌ى سه‌ر زمان و
بن زمانیان خۆ ڕێكخستنه‌وه پرۆسه‌ى هه‌ڵسانه‌وه‌یه. ئه‌وه بۆته گومان، خانه ئیستیقاله
ئه‌دات، ڕێكخه‌ر ئیستیقاله ئه‌دات كه‌چى له هه‌موو كۆبونه‌وه‌كان هه‌رخۆیانن...
سه‌ده‌ها كۆبونه‌وه كرا به مه‌به‌ستى كۆنفرانسى
نیشتمانى هه‌ر نه‌كرا...
له دوا هه‌وڵدا ڕێزدار (بورهان یاسین) به‌هه‌گبه‌یه‌ك
له پرۆژه‌و هزر گه‌ڕاوه‌ته‌وه گۆڕان وه‌ك ترۆپكى هه‌ڵسانه‌وه ده‌رى ئه‌خات ئه‌و
ڕێزداره كارى بۆ كرانه‌وه‌ى لایه‌نه جیاوازه‌كانى ناو گۆڕان كرده ئامانج...
ئه‌و ڕێزداره كرایه ئامانج و ئومێد به پڕۆژه‌ى
هه‌ستانه‌وه ، هه‌موو ئه‌یبینین ، هه‌موو پشتگیرین به‌ڵام یه‌ك هه‌نگاوى جدى نه‌بینرا!!!
نه كۆنفرانس و نه كۆبونه‌وه‌ى فراوان ؟؟ ئه‌وه‌ى
بۆته گومان ، ئه‌وه‌یه ئه‌م ڕێزداره وه‌ك ئامڕازێك كارى له‌گه‌ڵ بكرێت بۆ له‌به‌ر
باربردنى خه‌ونى هه‌ڵسانه‌وه؟؟
ترسێكه ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه شاره‌زاى ململانێ
ى ته‌كه‌تول و كۆڵانه تاریكه‌كانى ناو گۆڕان
نیه ئه‌م پیاوى هزرو هۆڵه‌كانى زانكۆیه...
ئه‌م لایه‌نێك یان لایه‌ك له گۆڕاندا زه‌مه‌نێك
كارى له‌كه‌ڵ بكه‌ن بۆ له‌باربردنى هه‌ر ئومێدێك دواتر بڵێن پرۆژه‌كه‌ت ناواقعى یه
، دواتر به‌ڕێزه‌وه بنێرێته‌وه هه‌نده‌ران بۆ هۆڵه‌كانى زانكۆكه‌ى ...
ناكرێت به‌رژه‌وه‌ندى میزاجى گرده‌كه به‌هه‌ند
وه‌رنه‌گیرێت و باس له پرۆسه‌ى هه‌ڵسانه‌وه بكرێت...
ته‌نیا ترسێكه له پرۆسه‌ى هه‌ڵسانه‌وه ته‌نیا
گومانێكه له كوشتنى خه‌ونه‌كان ته‌نیا حه‌په‌سانێكه له داهاتوو ته‌نیا له‌باربردنى
هه‌وڵه‌كانه به‌رده‌وامى بێ ئومێدى یه.