هەڵبژاردن بە ڕێگەوەیە
1/12/2021 3:19:00 PM
سەردار قادر
چەند رۆژێكە هەڵبژاردنى پەرلەمانى داهاتووى عێراق ، بۆتە باسى لایەنە سیاسیەكان
وە تایبەت مەسەلەى هاوپەیمانى ، چونكە ماوەیەكى كورتى ماوە بۆ داخوازى لە كۆمسێۆن
پێشكەش بكەن .
هەڵبژاردن بە ڕێگەوەیە ؟؟
لایەنە سیاسیەكان وەك نە باران یان دى بێت و نە تۆفان هەموو كەوتوونەتە خۆ
، كۆبوونەوەكان جمەى دێت .
گۆران كۆبوونەوەى جڤاتى نیشتیمانى و گشتى ئەكات دوور لە هەموو شتێك دەسەڵات
ئەدرێتە خانە بۆ ئامادە كردنى پرۆژەیەك دواتر لە جڤاتى نیشتیمانى دەنگى لەسەر بدرێت .
ئایا هاوپەیمانى لەگەڵ پارتى بكەن یان یەكێتى یان سێ قۆڵى ، یان فراوان بكرێت
و یەكگرتوو و كۆمەڵیش؟؟؟
هاوسەرۆكەكانى یەكێتى ئەچنە لاى گۆران و كۆبوونەوەى داخراو ئەكرێت ؟
پارتى ئەمرۆ ئەگاتە شار بۆ هەمان مەبەست ؟؟
ئەوەى بۆتە پرسیار هەموان وا باس ئەكەن خەتەر هەیە لەسەر قەوارەى هەرێم ئەبێت
ناوماڵى كورد خۆى رێك خات ؟؟
ئەم كۆمیدیایە ؟؟؟
تا توانیان ململانێ ى یەكتریان كرد ، تا توانیان تاكى كوردیان وێران كرد ،
ئەمرۆ سونە و شیعە بە خەتەر ئەبینن لەسەر قەوارەى هەرێم ؟؟؟
ئەبێت یەك ماڵ بین ؟؟؟
كەسیان باس لەوە ناكەن كە ترسیان هەیە لە بەشدارى خەڵك لە هەڵبژاردن ؟؟؟
كەسیان باس لەوە نا كەن زۆرینەى خەڵك
و شەقام ئەمانى ناوێت ؟؟؟
ماڵى كوردیتان بیر كەوتەو یان هەڵبژاردنەو هیچى تر ؟؟؟
ماڵتان وێران كرد هاووڵاتى خۆى بە خاوەن ماڵ نازانێ ؟؟؟
خاكتان لە دەست دا ، ئێوە خاكتان تەنیا بۆ خێرو بێرەكەى ئەوێت ، ئەوەش یۆ خۆتان
و وەچەكانتانە ؟؟؟
ناكرێ بە ناوى پاراستنى قەوارە دیسان كار بكەنەوە بۆ پەرژەوەندى باڵاى حیزب
و بنەماڵە و تەكەتوول.
تا كەى تاكى كوردى دواى خەونتان ئەخەن ؟؟؟
سەیرێكى لیستەكانتان بكەن ئەوەى ئێستا هەیە لە بەغداد چى ئەگوزەرێ ؟؟؟
ئەوەتا هاوپەیمانى هیوا لە بەغداد دروست ئەكرێت ؟؟؟
گروپى 15 ئەبێتە هاوپەیمانى هیوا ، نازانرێت سەرۆك كۆمار دوا تیرى لە وێوەوە
ئەوەشێنێت ؟؟؟
كەسە زوویرەكان لە حیزبەكان خۆیان كۆئەكەنەوە لیستى سەربەخۆ دروست كەن ؟؟
كەسى سەربەخۆ بە تەنیا خۆیان كاندید ئەكەن ؟؟
موچە ناگاتە مەنزڵگاى گیرفان ؟؟ ماڵ روناك ناكاتەوە داواش ئەكرێت لە تاكى
كوردى دەنگ بدە بۆ پاراستنى قەوارە ؟؟؟؟
پێشمەرگە بە خەمى گەورەوە ئەناڵێنێت ، داواى لێ ئەكرێ دەنگ بدە بە لیستى كوردستانى ؟؟؟
ئاى لەم قەدەرە ؟؟
بۆ راستگۆ ناڵێن ئێمە هەڵەمان كرد لە حوكم رانى ؟؟
بۆ ناڵێن بە هۆى ئێمەوە خەتەر دروست بووە لەسەر قەوارەى هەرێم و مافى رەوامان
؟؟
كە كۆئەبنەوە بیرتان بێت ، تاكى كوردى كەرامەتى شكێنراوە ؟
ئیتر كاتى خیتابى راستگۆ بوونە ؟؟
كاندیدى نوێ ئەبێ خەونى خزمەتى هەبێت نەك موچەو خانەنشینى و رازى كردنى سەركردەو
بنەماڵە و تەكەتوول ؟؟؟
كاتى ئەوە هاتووە لیستى بەر باخەڵتان لا ببەن و بیرێك بكەنەوە ئیتر سەردەمى
خەونى هاووڵاتیە .
كاتى ئەوە هاتووە كار بۆ خەمى گشتى بكرێت
لێكدانەوەى بارودۆخى داهاتوو لە عێراقدا ئەركى هەموو لایەكە تا بتوانرێت خیتابى
كوردى بە بنەماى عەقلانیەوە داڕێژرێت .