757وتار

بەرەو ساڵێكى نوێ

12/8/2019 3:12:00 PM
سەردار قادر

كە ساڵى نوێ دێت ، لاى سەرجەم مرۆڤەكان بەرێ كردنى تەمەنێكەو هەڵكشانى باڵاى تەمەنە ، لاى زۆرینەیەك بەجێ هێشتنى كۆمەڵێك حەز و خەمە و خەونە بۆ داهاتوو .
لەم ووڵاتەى ئێمەدا خەونەكانى داهاتوو ئەبێت چى بێت ؟؟
گیرفانى موچە خۆرەكان خەون ئەبینن بۆ رزگار بوون لە بەتاڵى گیرفان ؟؟
عەوداڵى هەواڵێكن كە ئایا وەفدەكەى هەرێم چى كرد لە بەغداد ؟ ئایا گەیشتنە رێكەوتن ؟ بودجەكەى بەغداد دێت ، موچەكە لە كاتى خۆیدا دێت ؟ئایا موچە وەك مژدانە پێمان ئەدرێت و هەواڵ ئەوە ئەبێت كە موچە بێ پاشەكەوت ئەدرێت ، خەونى گەورە وەرگرتنەوەى پاشەكەوتى پێشووە !!!!
وەفد دێن و ئەرۆن ، پێ ئەكەنن ، خۆپیشاندان لەوێ بەردەوامە ، لێرە پێمان ئەڵێن خەمتان نەبێت لەوێ چى رووبدات ئێمە مامەڵەمان لەگەڵ كەسەكان نیە !!!
خەمى هاووڵاتى بۆ ساڵى نوێ كارەبایە ؟؟
ئەمرۆ باس لەوە ئەكرێت كە كارەبا وا بروات تەنیا ئەدرێت بە شوێنە گشتیەكان ، ئیتر ساڵى نوێ ساڵى لۆكس و چراو مۆم ئەبێت شارم ئیتر بە شەوانە شارى چراكان ئەبێت .
لەم ووڵاتەى مندا لە جیاتى خۆزگە بۆ ساڵى نوێ ، خەمى بەردەوام بونیات ئەنرێت .
ئەو خانەنشینە بەیانى پێش ساڵى نوێ پەلەیەتى سەرەى دەسكەوێت بۆ وەرگرتنى موچەكەى ، ئەو پێشمەرگە دێرینە چاوەرێ یە موچەكەى وەك بەغدادى لێ بێت لەم ساڵە نویەدا .
ئەو خانمە چاوەریە ساڵى نوێ ، یاساكانى ووڵات فەراهەمى كارى بۆ بكات ن بەس پێ ئەچێت ئێواران تەنیا پاسى گەرەك جێ شوێنى بێت .

ئەو خانەوەدایە  چاوەرێن قاچاخ چیەكە دوا هیمەتیان بۆ بكات و بۆ گەیاندنیان بەرەوە خەونى پرتەقاڵى هەندەران ؟؟
ئەو گەنجانە ى سەهۆڵەكە چاوەرێن فرسەتێك بێت دامەزرێن و خەونى داهاتوویان كەمێك بێتە دى ؟؟
ئەو وئەوو ئەم و ئەوى تر خەون بینا ئەكەن بۆ ساڵى نوێ ؟؟؟؟
ئەو حیزبە خەریكن تەوافوق ئەكەن بۆ سەركەوتنى كۆنگرەكەیان ، ئەو باڵە و ئەوى تر بە نیازن رێكەون پێش كۆنگرە ؟؟؟
گەر تەوافوق ئەكەن ئیتر كۆنگرە بۆ ئەكەن ؟؟؟
گەر بە نیازن پۆستەكان بەش كەن ئیتر كۆنگرەى بۆچیە ؟؟
گەر هەر سێ نەوەكە بەشدار ئەبن لە ناوەندى دەسەڵات ئیتر ئەم هەموو هاتوچۆو مەسرەفەى بۆچى بوو؟؟
ئەو سەركردەیە هەوڵێتى پێش ساڵى نوێ بە تەوافوق پۆستى خۆى ، تەكەتولەكەى ، بنەماڵەكەى فەراهەم بكات و یەك ووتاى پر بەها باس لە نوێ بوونەوە و چاكسازى بڵاو بكاتەوە ؟؟؟
ئەو چاكسازیە چى بەسەر هات ؟؟
ئاخر ساڵى نوێ بیر ناكەنەوە بە ووشەیەكى تر گوێمان سیخناخ كەن ؟؟
ساڵى نوێ بۆ حیزب ، بۆ سەركردە ، بۆ تەكەتوول ، هەوڵدانە بۆ مانەوە ، رێكەوتنە لەگەڵ گەنجەكان ؟؟
ساڵى نوێ ، ساڵى خۆزگەى تەماویە

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن