یادی ۷.۲٥ و سەفەرێک لەگە ڵ کاک نەوشیروان
7/25/2024 11:16:00 AM
سەردار قادر
لە یادی ۷.۲٥ دا ئەمجارە نوسینم بۆ لیکدانەوەو دەرخستنی گۆشە نیگا نیە ئەوەندەی گیرانەوەی هەندێ یادوەریە .
کە جاران هەڵسوراوی
بزووتنەوەی گۆران بووم هەندێ جار لە رێگەی نوسین یان چاوپیکەوتن ڕاکانی خۆم دەرئەخست ، ئازادانە گۆشە نیگای خۆم
بەیان ئەکرد ، جا چەند لیم ئەبیسترا یان گفتوگۆم لەگەل ئەکرا ئەوە بابەتیکی ترە.
ئەوەی بتوانم ئیستا
بیڵیم هەموو ئەوانەی لە بزووتنەوەی گۆراندا کارمان کردوە بەشێکین لە سەرکەوتن و شکستەکان ، هەر یەک بە پێ
ی خۆی و ئاستی لیپسراویتی لە بزووتنەوەکە ، زۆریک لە ئێمە رامان وایە کە تەنیا سەرکەوتن بە هی خۆمان
نازانین تەنیا بەڵکو بەشدارین لە کۆی
شکست و کەوتنەکان .
ساڵ ۲٠۱٠ بوو ئەوکات بەندە لێپسراوی ژووری رەوەندی
کوردی بووم ، بریاری کۆبوونەوەیەکی فراوان ی رەوەندی کوردی درا لە بەرلین .
من بە سەفەر لە
ئەڵمانیا بووم بەریزان کاک نەوشیروان و کاک سەڵاح رەشید و کاک نما نەوشیروان لە سلیمانیەوە هاتنە بەرلین .
لە بەرلین یەکمان
گرتەوە و چومە لایان لە هۆتیلیک کە کاک سەلاح ئامادەی گرتبوو.
هاوریکانمان لە
هەڵسوراوەکانی گۆران خۆبەخشانە بە بازنەی
جیاواز لە هۆتیلەکە بوونیان هەبوو شەوو رۆژ.
رەحمەتی کاک نەوشیروان ئەیویست قەمسەلەیەک بکریت چوینە بازاری نزیک هۆتیل پاش گەران بە دوای قەمسەڵەدا کاک نەوشیروان حەزی بە جگەرەیەک بوو لەگەڵ قاوەیەک هاتینە سەر کورسیەکانی بەردەم بازار کە شوینی ریگە پی دراوی جگەرە کیشان
بوو ،لەوی من
و رەحمەتی دانیشتین بە بەردەماندا خانمیک
تیپەری وگەرایەوە بەردەممان ، من حەزەریکم کرد ئەبیت چی بیت ، هاتە بەردەمی رەحمەتی
پرسی جەنابت کاک نەوشیروانی ؟؟؟
کاک نەوشیروان ووتی بەڵی ئەمریکت هەبوو؟
خانمەکە دەستی
کرد بە گریانیکی زۆر بە کوڵ !!!
ووتی خودایە ئەمە
خەونە !!
من پەلەمە بگەمە
ئیشەکەم ، جەنابت ببینم ، من خوشکی شەهیدیکم ، کاک نەوشیروان بە هزرەکەی خۆی بە
زاکیرەی تیژی کە ناوی شەهیدەکەی ووت خانمەکە
، وەک فلیمیک کۆی رووداوی شەهید بوونی ئەو شەهیدەی گێرایەوە ، خانم زیاتر ئەگریا و کاک نەوشیروان زۆر هیمنانە
کەوتە دڵ نەوایی خانم و کە ئیوە چەند سەربەرزن .
خانم فەرمووی من
ئیستا ئەچم کارەکم ئەکەم بە مۆڵەت ئەچمەوە ماڵەوە خوانیکی کوردی ئامادە ئەکەم ئەبیت میوانی من بن !!
من ئەمزانی کە لەگەل نما چەند تامەزرۆی خوانیکی لای خۆمان ئاسا بووین ، کاک نەوشیروان ووتی خانمی بەریز ئیمە لە سلیمانیەوە هاتوین پیویست بە ئەرک ناکات لیرە هەموو شت هەیە ، من شل بووبوم کە بچین !!!!
بۆ سبەی لە هۆتیلەو
ە ئەمان ویست بچین بۆ هۆڵی کۆبوونەوەکە ،زۆریک
لە هاوریکانی لەوی بوون ماشینیان پی بووبەلام کاک نەوشیروان نەی ویست ئەرک بین بۆ کەس ، بە تاکسی چوین بۆ هۆڵی
کۆبوونەوە ، شۆفیری تاکسی خەڵکی کوردستانی ژ هەڵات بوو لە رێگە
کاک نەوشیروانی ناسیوە زۆری هەوڵ دا پارە نەدا وەک هەمیشە کاک نەوشیروان رەتی کردەوە
وە ئەیویست چاوەری بکات تا کۆبوونەوە تەواو بیت ، کاک نەوشیروان ووتی برام بچۆ کاسبی خۆت بکە ئەرک نابین بۆ بەریزت .
ئەمە تەنیا دوو یادوەری کورتی ئەو سەفەرە بوو
بە داخەو هاوریکانمان
لە کاتی گەرانەوە تووشی روداوی هاتووچۆ بوون دووهاوریمان ژیان ئاواییان کرد وە
هەندی هاوریشمان زۆر خراپ بریندار بوون .
یادی ئەو هاوریانە هەمیشە ئەمینیت و یادیان بەخیر شەهیدی گەل و وولاتن .