یادى گۆڕان
7/27/2020 12:08:00 PM
سەردار قادر
ساڵیادى دامەزراندنى گۆڕانە ، كەسانێكى زۆر لەو یادەدا یادوەرى خۆى هەیە ، كەسانێكى زۆر لەو بزوتنەوەیە هاتن ورۆیین.
كەسانێك هەر لە گردەكەن ، كەسانێك گردیان جێ هێشت ، هە موان ئەوەى لە گردەكە ماوەو ئەوەى ئەوێشى بە جێ هێشت ، قسەى خۆى هەیە .
زەمەنێك دروست بووە چى بڵێ ى لەسەر گۆڕان ، لێكدانەوەى جیاوازى بۆ ئەكرێت .
قسەت و نوسینت وەك ووشەكان لێ وەر ناگیرێت ، وەك لێكدانەوەیەك لێ وەرناگیرێت ، هەموو ئەبێتە پرسیار ؟؟
لە خانەو رێكخەرى گشتیە وە نزیكیت ؟
لە كورەكان نزیكیت یان نا ؟
لە برادەرەكانى خوار گردەكەى ؟
خۆت زویرى ؟
یادى گۆڕان و قسەكردن لەسەر بزاوتەكە پێش وەختە ئەم پرسیارانە ئەكرێت .
ئەوەى وونە گۆران چى كرد و لە ئێستادا چى ئەكات و داهاتووى چیە ؟
یێ ترس لە پرسیارە نا ئا ساییەكان ، گوزەرێك ئەكەم بە سەربووردەى گۆڕاندا .
گۆڕان وەك پرۆژەیەكى دواى پەیامى سبەى ، دواى باڵى ریفۆرم ، دواى هەنگاوى سەرەتاى كۆمپانیاى ووشە ، وەك دوا هەنگاوى سیاسى رەحمەتى كاك نەوشیروان ، چى كرد و لە ئێستادا بەرەو كوێ ئەروات ؟؟
گۆڕان وەك گوتارى سەرەتا پرۆژەیەك بوو بۆ گۆرانكارى لە حوكم رانى ، پرۆژەیەك بوو بۆ عەدالەتى كۆمەڵایەتى ، كۆكردنەوەى دەنگە نارەزاییەكان بوو .
گۆڕان سەرەتا لە دەروازەى میدیاوە دەست بەكار بوو دواتر بەرەو بزاوتێك و بەشدارى هەڵبژاردن و لە قۆناغى یەكەمدا ، بووە ئۆپۆزسێۆن ، كە خاوەن 25 كورسى بوو .
دواتر بەرەو دەسەڵات بووە دروشم كورسى دانەیەكى كەمى كرد .
دواتر دەركردن و گەرانەوە بۆ گردەكە ، جارێكى تر بەشدارى هەڵ بژاردن و كورسى كەمى كرد بەرەو دوانزە كورسى ، سزاى خەڵك گۆڕانیشى گرتەوە .
لە ئێستادا بەشدارى دەسەڵات بە خەونى چاكسازى كە ئەوترێت چاكسازى وەهمێكە تانوپۆكەى دیار نیە ؟؟؟
گۆڕان سەرەتایەكى پر لە بەرەنگارى هێنایە پێشەوە بێ پەنا بردنە چەك ، خەباتێكى پەرلەمانى و مەدەنى گرتە بەر .
گۆڕان دەروازە بوو بۆ را جیاوازەكان و كرانەوەو فرە ئایدۆلۆجیا بوو.
پرسیارى یەكەم ئەوەیە ، بە 25 كورسیەوە بەشدارى نەكرا بەردەوام بوون لە ئۆپۆزسێۆن بوون لە ئێستادا بە دوانزە كورسیەوە ، بەشداریەكى شەرمنانەى دەسەڵات .
ئەوكات كاك نەوشیروان رێكخەرو هەناسەى بەردەوام بۆ ئۆپۆزسێۆن بوون ، ئێستا رێكخەر و خانە كشانەوە بە جۆرێك لە تەخوین ئەبینن ؟؟؟؟
جارانێك جۆرێك لە كارى دامەزراوەیى لە گۆڕان ئەبینرا لە ئێستادا هەر كەسەو ئاوازێك و وونى خیتابى گشتى بزووتنەوەكە .
جارانێك گۆڕان دروست كەرى ئومێد بۆ تاكى كوردى ، لە ئێستادا گۆڕان خۆى بۆتە بێ ئومێدى .
جارانێك گۆران و فیگەرەكانى ، نمونە بوون بۆ هەڵسانەوە ، بۆ بەردەوامى ، بۆ هیواو ئومێد ، لە ئێستادا هەموو ئەوانە گۆرانى بەسەردا هاتووەو گۆڕان بۆتە پەیژە بۆ هەندێ كەس بۆ گەیشتنە پۆستێك و مووچەیەكە خانە نشینى بەرز ، بۆ سیاسیە دێرینەكانیش بەردەوامى مانەوە لە سیاسەتدا .
گۆڕان زۆرێك لە قارەمانى پۆپۆلیسى دروست كرد ، داتا و پلانى درێژ خایەن و زانستى هیجرەتى كردووە .
جاران گۆران خیتابى بەردەوامى هەبوو بۆ قۆناغە جیاوازەكان و ئامادە باش بوو بۆ هەر گۆرانكاریەك دێت و دەروا .
گۆڕان بە گشتى پێویستى بە خۆچوونەوەى هەیە بێ ترس و تۆمەت دروست كردن بۆ یەكترى ، پێویستى بە هەڵ سەنگاندنى گشتى هەیە .
ئەوەى حەرفێكى ووت و نوسى دوژمن نیە ؟؟؟
رێكخەر و خانە هەقە كەمێك زیاتر كراوە بن ؟؟؟
گۆڕان و كۆمپانیاى ووشە هەقى خۆیەتى پەیوەندى نێوانیان بە دامەزراوەیى بكەن .
خەمى گشتى ببێتەوە بەرنامە گشتیەكە ، پرۆژەى سیاسى گوزەر بكاتەوە بە ناوەخنى گۆڕاندا .
خوانى گۆڕان خوانى دەنگە جیاوەزەكان بێت ، تێ كۆشەرەى دێرینەكان بە قەناعەتەوە هاوكارى گەنجەكان بن ریتمێك دروست كەن كە پشت و پەنا بن و تا مردن هەر نابێت بەر پرس بن .