108وتار

وێنەکانی ئەنفال

4/15/2024 10:54:00 AM
سەردار قادر

کیژۆلەی ناسک خۆی ئاخنیوەتە  عەبای دایە ،لەو دەشتە لماویە هەناسەی بە زەحمەت بۆئەدریت، ئەوسەرەتای ترپەی دڵی بووکە ئیوارە وەختانیک مەفرەزەی پێشمەرگە بەرەو ناو دیێ  ئەهاتنەوە، ماوەیەکە تەنیا بە زمانی چاو کاکەی کادر سەیریکی یەک ئەکەن و خەون بۆ ئەمی ناسک دروست بوو بوو.
دەستی دایەی بەر نادا و بەهیواشی ترسی خۆی بۆ دایە باس ئەکات ، لە سەیری ئەو  جل سەوزە سمیڵ بابرە ترس هەموو گیانی گرتووە،
جارانیک چاوی کاکەی کادر ترپەی دڵی بۆ دروست ئەکرد بەڵام ئیستائەم پیاوە رەشە تیکسمارەوە زیرەی پی ئەکات !!!
دایەبەساقەت بم جیم نەهیڵی باحورمەتم بمینی توخوا دایە گەر ویستیان بمبەن و جیام کەنەوە  توخوادایە دەستی رەحمت بخەرە سەر دەمم با بخنکیم ، دایە گیان توخوا با بە پاکیزەیی بچمە قاپی خودا .
ئەم  زیلە هیلاکی کردین تاسەی رۆحت ویران ئەکات جاران چەند دڵم خۆش بوو کە ئەچومە سەر تراکتۆرەکە  برادەرانی تیپ  بانگ کرابوون بۆ سەرەوە ئەبوایە بیان گۆیزمەوە ، خەونی گەنجی دیەکەی ئەوبەریە !!
بەخواخۆ بەزۆر بیت یان بە زمانی شیرین هەر ئەبیت بیان گۆیزمەوە ،ئەو رۆژە کاکی کادر فەرموی کەی گەیشتینە ئازادی ئەکید بن هەموو هیلاکی ئیوە لە بیر ناکەین!!!
باشە لەم سەحرایە نۆێژەکەم چۆن بکەم ، ئاخر نامەویت بمرم و نۆیژەکەم نەکردبیت ، ئەمەخەونی باپیرەیە
ئاخ ئەبیت ئیستا سەکۆی مزگەوت کەس ئاورشینیکی کردبیت ،چاوم لی بوو بەهەمووخەریک بون بیتەقیننەوە  ، بەخوا ئەزانم دواتر قورعانی ناو مزگەوت توشی شەلەلیان ئەکات .
ئەومەلۆتکەیە  تەنیا هەولیتی بگاتە سنگی دایکی ،برسیەتی سویی بۆتەوەبۆ قومی شیری دایە ، دایە بۆرەنگت بزرکاوە ؟؟؟دایە  ئەو شەرمە چیە ؟؟ دایە گیان توخوا نەیەڵی بمکەنە خۆراکی ئەو سەگە برسیانە !!!
کاکی کادر م  بە خەمیکی گەورە لە سینەی و دەم و چاوی دیارە بۆ کۆی برۆین ؟؟؟
بە هەر لایەک برۆین سوپاو هیزی دنیاهاتوە ، لیرەئەمینین ئەم وشانەی بیست  ، ئەبینە پارتیزان !!!ئەو کتیبەکانی جارانی بیر کەوتەوە ، ئەمان بۆ داهاتوو  ئەبنە جیڤار ا  ، هەرچۆنیە  وەڵامیک بنیرم بۆ کەس و کار ئیە ماوین ...
ئەو خەونانە ئەو وینانە زۆرن  زۆریان بیر چونەتەوە
تەنیا پیرو پەککەوتەکان گەرانەوە بۆناو دێ
تا ئیستا چاوەرین رۆلەکان بگەرینەوە کە دێن بۆ ناو کەلار کلیلی ماڵ لای دراوسێ جی دیڵن نەوەک بینەوە و ئیمە لە ماڵنەبین.
بەخوا لالۆ  هێزی چونە ناو شاری نەماوە ئەو کلیلی هەموو ماڵەکانی پیە  بە تەل زنجیریکی بۆ دروست کردوە
خەمتان نەبیت من لیرەم کامیان گەرانەوە کلیلەکە لای منە

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن