479وتار

هەڵبژاردن لە دەرگامان ئەدات !!

6/11/2024 10:38:00 AM
سەردار قادر

هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردوستان  وا لە دەرگامان ئەدات ، لە بارودۆخێکدا کە کۆی قەیرانەکان گەیشتۆتە ترۆپک.

بی ئومێدی لای تاکی کوردی ، ململانیی نیوان حیزبەکانی دەسەلات بە دەست ،ململانیی ناوخۆی حیزب  وباهۆزی جیا بوونەوە!! گرفتی مووچەو بودجە لەگەل بەغداد ،درۆن  بە ئاسمانی وولاتدا دیت و دەروات ،هەر رۆژەی گرفتیکی نوێ !!!

گوتاری هیزە سیایەکان لە دوو تیزدا خۆی ئەنوینێ ئەوانیش بریتین :

گوتاری حیزبی دەسەلات بە دەست  کە ئەوەندەی گوتاریکی مێژوو کردە ئەوەندە گوتاری هەنوکەیی نیە ، ئەوان تەمەنی دریژی دروست بوونیان باس ئەکەن ، ئەوان گوتاریان باس لە میژووی خەباتە تا راپەرین ، ئەوان باس لە قوربانی دانی خۆیان ئەکەن .

ئەوان قەیرانی دوای راپەرین و دۆخی ئیستا ئەخەنە سەر یەکتر و سیاسەتی بەغداد ، ئەوان تا ئیستا خۆیان بە فریاد رەس پیشان ئەدەن ، تا ئیستا  خراپی حکوم رانی ئەدەنە پاڵ یەکتر ؟؟؟
ئەوان  جومگەی هیزی خۆیان لە بوونی هێزی بەرفراوان و ئابووری بەردەستیان ئەبینن .

ئەوان  تا ئیستا مێژوو بە شانازی ئەبینن و ئیستا بە خراپی و هەڵویستی خراپی بەغداد و دەوروبەر ئەبینن!!!

گوتاری هیزە ئۆپۆزسیۆنەکان  :

گوتاری هەنوکەییە   هەموو قەیرانەکان بە خراپی و ناداد پەروەری حکوم رانی ئەبینن، ئەم گوتارە هیوا بەخشەو خەونی پرتەقاڵیە  بەلام وتاریکی تەمەن کورتە ،وتاریکە زیاتر لە یۆتۆپایادا خۆی ئەبینیتەوە ، وتاریکە  باوەری بە پرۆسەیەکی دریژ خایان نیە ، ئەوەندەی  هیوا بەخشە  ئەوەندە خاوەن پرۆژەی دریژ خایەن  نیە

بەرامبەر ئەم گوتارانە بی ئومیدی لای تاکی کوردی، نەچون بۆ هەڵبژاردن ، فەنا بوونی کاریزماو هیجرەت کردنی ، خەون بە بەغداد کە ببیتە فریاد رەس .

رەوتیکی نوی بە ناوی رەوتی هەڵویستی نیشتیمانی  دیتە  ناو گوتارەکانەوە ، باوەرمان بەوەیە کە تا ئیستا خەباتی پەرلەمانی  بژاردەی بەردەستە ، هەوڵدان بۆ دروست بونی رەوتیک کە  گوتاریکی ئەخلاقی دریژ خایەن بن

باوەر مان بەوەیە کە قەیرانەکان لە ریگەی ریکەوتنی هەریم و بەغدادەوە  دەست پی ئەکات و دەستور  مە نزڵگای چارەسەرە .

باوەر بەوەیە کە گوتاری عەقلانی بۆ چارەسەری قەیرانەکان بهینینە دی ، پرۆژەی دریژ خایەن بۆ کۆی جومگەکانی ژیان  ببیت.

تاکی کوردی مافی خۆیەتی ژیانی ئاسودە لەم ولاتەدا بباتە سەر و کۆی سامانی نیشتیمان هی هەموو تاکەکانە نەک تەنیا بۆ قاسەی حیزب  بیت.

ئەوی ئەبیت ببیت  خەمی گشتی کۆی  دەنگ و قەڵەمی ئازاد و رەوت و هیزی  سیاسیەکان  کۆبکاتەوە.

هەڵبژاردن لە دەرگامان ئەدات  و دونیایەک قەیران لە ژیانمادایە

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن