608وتار

مینبەر وەك ڕێگە چارە؟

2/2/2021 11:17:00 AM
سەردار قادر


لە ئێستادا هەردوو لایەنى سیاسى، گۆران و یەكێتى نیشتیمانى كوردستان ، لە نێو خۆى خۆیاندا ململانێ ى گەورە هەیە.

ناكۆكیەكان بە شێوازى گەورە دەرئەكەون.
نارازى و رازى وەك دوو زاراوەى بەرجەستە، لە پرۆسەى كاركردنیان بە ئاشكرا ئەبینرێت، ململانێ لە ناوخۆى خۆیانەوە گۆاستراوەتەو بۆ میدیا جیاوازەكان.

گۆڕان وەك بزاوتێك كە لە سەرەتاى دروست بوونیەوە، كارى لەسەر نارازى بوونى شەقامى كوردى كردووە ، كۆكراوەى دەنگە نارازیەكان بووە، خیتابەكەى خیتابى نارازى بووە و پرۆژە بووە بۆ رەتكردنەوەى سیستەمى سیاسى ووڵات و هێنانە دى ئاكارێكى ترى حوكمرانى.

لە ئێستادا ئەوەندەى نارازى لە خودى بزاوتەكەدا هەیە ئەوەندە لە دەرەوەى بزاوتەكە نارازى كەمتر ئەبینرێت.

فراكسیۆنەكان لە رێكخەر و خانە نارازین، لە خانەدا 3 ئەندام دەست لە كار ئەكێشنەوە، هەندێك لە ژوورەكان نارازین لە بزاوتەكە، كۆمپانیاى ووشەو بزاوتەكە ناكۆكى هەیە لە نێوانیان .

دەنگدەرى گۆران بە شێوازێكى گشتى نارازین لە بزاوتەكە، گردەكەو خوار گردەكە وەك چەمكى نارازى ئەبینرێت.

ئەوەى گۆران كارى لەسەر ئەكرد كە چەمكى نارازیە ئێستا بە گشتى بە رۆكى خۆى گرتووە.

نارازیەكان وەك خۆیان باسى ئەكەن و ئەنوسن لەسەرى بە دۆخەكە رازى نین و دوورن لە گردەكە، هەوڵ ئەدەن خۆیان كۆكەنەوە و رەوتەكە لە خودى خۆیدا گۆرانكارى بكات.
رازیەكان هەوڵیانە پرۆسەكە بروات بەرێوەوە و دەنگدەر ئاشت بكەنەوە.

ئەوەى بۆتە جێى سەرنج لە مێژووى بزاوتى كوردى دا، هەموو لێكترازانێك و جیابوونەوەیەك هەردوولا جۆرێك لە لاوازیبوونى پێوە دەركەتووە، ئەوەتا رەوتى مەلایى و جەلالى ساڵى شەستەكان، دواتر جیابوونەوەى سۆسیالیست لە یەكێتى، ئاڵاى شۆرش و یەكێتى.
دواتریش جبابوونەوەى رەوان شاد نەوشیروان مستەفا و هاورێكانى زۆر نموونەى تر هەیە لە ناوخۆى كوردستان و عێراق .

ئایا نارازیەكان و رازیەكان ئەگەنە كوێ؟
چ لە ناو یەكێتى و چ لە ناو گۆراندا؟

ئایا فرە مینبەرى وەك رێگە چارە دەروازەیەك نیە بۆ چارەسەرى گرفتەكان لە خودى هەردوو حیزبدا؟
بزوتنەوەى گۆران وەك پێكهاتە ، فرە ئایدۆلۆجایى پێوە ئەبینرێت، واتە  ئایدلۆجیایەكى دیارو تەنها كۆیان ناكاتەوە.
لە كەسانى خاوەن دیدگاى ئیسلامى بۆ تێكۆشەرانى پێشوو یەكێتى و خەڵكانى لیبراڵ و سەربەخۆ.

ئەم فرە ئایدلۆجیایە ئەكرێت لە بزاوتەكە كۆببنەوە وەك رێكخراوێكى فرە میبنبەر و بەرنامەیەكى گشتى كۆیان كاتەوە، لە جیاتى لەبەر یەكترازان و دروست كردنى تەكەتول ؟؟؟

ئەكرێت مینبەرەكان بە ئازادانە كار بۆ بەرنامەو چەمكەكانیان بكەن.
ئەكرێت مینبەر لە خوارەوە بۆ سەرەوە دروست بكرێت یان بە پێچەوانەوە.
هەمان بۆچوون بۆ یەكێتى نیشتیمانى كوردستان  ئەگونجێت.
ئەكرێت مینبەرەكان هەوڵ بدەن زۆرینەى بریار بە دەست بێنن لە جومگەكانى ناوخۆى حیزبدا؟
مینبەرى شەقام و داواكانیان ئەتوانرێت خۆیان كۆبكەنوەو مینبەرى بە هێز بن لە دووتوێ ى حیزبدا.

ئەم رایە تەنها رایەكە بۆ بەدى هێنانى تێگەیشتنى هاوبەش و رایەكە بۆ دۆزینەوەى رێگە چارە؟؟
كۆمەڵگاى كوردى و ئەم ناوچەیە بەرگەى هەژموونى نوێ ناگرێت بەرگەى لێكترازان و بەریەکكەوتنى تر ناگرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن