144وتار

هەڵبژاردنی داهاتوو ئەبیتە ئومێد

3/13/2024 1:34:00 PM
سەردار قادر

سەرەتای ململانیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان  وا دەست پێ ئەکات ، کۆمەڵی پرسیار لای تاکی کوردی  سەری هەڵداوە ، کە پرن  لە گومان و تێ رامان؟؟

لە کۆی ئەم قەیرانانەی کە ئیستا هەریمی کوردوستان  پیایدا تی ئەپەرێت ، ئایا هەڵبژاردنی  پەرلەمانی کوردوستان  ئەبێتە دەروازەیەک بۆ ئومێد بۆ تاکی کوردی؟؟؟

ئایا سەرەتایەکە بۆ کردنەوەی گرێ کۆێرەکان یان تەنیا پرۆسەیەکە تێ ئەپەریت بێ ئەوەی سیستەمی سیاسی ووڵات گۆران کاری بەسەردا بێت ؟؟؟

پەرلەمان کوردستانی داهاتوو جومگەیەک ئەبێت بۆ مافی گشتی  و هەولدانە بۆ خەمی گشتی؟؟

پرسیار زۆرن دەرهەق قۆناغی داهاتوو کە وەلاميش  تا ئیستا  روون نیە و لە دوو تێزدا خۆی ئەبینیتەوە:

تێزی یەکەم : 
تێزێکە رەش بینە   و ئومێد بەخش نیە ، بە گومانە سەکۆی پەرلەمان هیچ گۆرانکاریەک بهینێتە  دی لە ووڵات و  هیزە سیاسیەکانی دەسەڵات   بە ئاستەمێک  لە پرۆژەی سیاسی خۆیان  دوور ناکەونەوە ئەوان هاتوون بمێنن ، ئەوان پەرلەمان وەک لق و مەلبەندێک سەیر ئەکەن  بۆ بەردەوامی دەسەڵاتیان ، مەنزڵگایەکە بۆ ململانێ لەگەڵ یەکتر ، بۆ بەدەست هینانی داهاتی زیاتر لە داهاتی گشتی !!!

تیزی یەکەم بە گومانە لە گۆرانکاری  ،قەیران بۆ سەری هاولاتیە ، تاکی کوردی بە دەرئەنجام قوربانیە!

ئەم تێزە زیاتر وولاتانی دەوروبەرو عێراق بەفاکتەری سەرەکی یاری سیاسی ئەبینێت لە هەریمی کوردستان  هێزە سیاسیەکان تەنیا وابەستەی پەرژەوەندی وێنا ئەکات 

ئەم تێزە  دەستی لە پەرلەمان شتووە و بایکۆت بە  لوتکەی هەڵوێست ئەبینیێ!!!

متمانە لای ئەم تێزە زۆر ئاستەمە بیداتەوە هێز گەلێک  کەخەونی خۆی پیوە ببەستیتەوە!!

ئەم تێزە  جۆرێک لە دارمانی پێوەیە  نیشتیمان بە  سەقفیک و پارویەک و کەرامەتی تاک ئەبینی هیلاکە لە قوربانی و نا عەدالەتی چەند ساڵەی حوکمرانی کوردی!!

ئەم تێزە  مەنزڵگای خەباتی بۆتە بایکۆت و قەڵەمی ئازاو خەباتی کۆمەڵگای  مەدەنی!

ئەم تێزە   خەونی پرتەقاڵی لای هیجرەتی کردوە ئازاری رۆژانەی ژیانی  و خەم بە رویانەوە دیارە.

تێزی دووەم:
تێزیکە گەش بینە پیی وایە نەمانی کورسی کۆتاکان و چوار بازنەی هەڵبژاردن و سەرپەرشتی هەڵبژاردن  لە لایەن کۆمیسیۆنی بەغدادەوە دەروازەیەکە بۆ هاتنی گۆران کاری لە باڵانسی هێزە سیاسیەکان ی دەسەڵات 

ئەم تێزە باوەری بەوەیە بەرپەچ دانەوەی  نا عەدالەتی  دەسەلات  و خراپی سیستەمی سیاسی بەشداریە لە هەڵبژاردن!!!

ئەم تێزە وا بیر ئەکاتەوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردوستان  ئەو مەنزڵگایەیە کە بە هەموان بووتریت ئیتر ئیمەی تاکی کوردی سزای ئیوە ئەدەین ئیتر ئیمە دێنە مەیدان بۆ وەستان بۆ بەرپەچی داناوەی قۆرخکاری ئیوە ، ئیمەین کۆمەڵیک دەم و چاو ئەهینین کە هەندیکیان تاقی کراونەتەوە و  لە بەری گەل بوون هەندێکیش دێن کە خاوەنی خەمی گشتین 

ئەم تیزە باوەریان وایە ئیتر  ئەو سەردەمە بەسەر چوو کە بی ویستی ئیمە ی هاولاتی  خێرو بیری ئەم وولاتە بەشکەن!!!

لە نیوان ئەم دوو تیزە هەموو لایەک هەول ئەدات  ، هیزەکانی بەشدار بووی دەسەلات و هێزگەلی نوی  لە پلان دان بۆ بەشداری.

نازانرێ   کین ئەوانەی ئەبنە کاندید؟؟

 کێ بە خەمی گشتیەوە ئەروات بەردەوام ئەبیت بۆ خەمی گشتی و مافی گشتی؟؟؟؟

کین ئەوانەی گیرفان پر ئەکەن و وەڵامی دەنگدەرەکانیان نادەنەوە؟؟؟

کێن ئەوانەی کە تەنیا بۆ خەونی حیزب کار ئەکەن؟؟

پرسیار بەردەوام ئەبێت


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن