جیاوازی نێوان هونەری ئەتەکێت و پڕۆتۆکۆڵ
10/17/2020 2:43:00 PM
رەهێڵ دزەیى
سادەترین پێناسەی
ئەتەکێت بریتیە لە کۆمەڵێک یاسای مامەڵەکردن و هەڵس و کەوت کە مرۆڤەکان کۆک دەبن لەسەرپەیڕەوکردنی
و ڕێز لێدەگرتنی.
ئەتەکێت بە مانای
هونەری مامەڵە کردن و ڕەوشتی بەرز و شارستانیەتی تاکەکانی ناو کۆمەڵگا دێت.
هەر کۆمەڵگایەک
بەپێی داب و نەریت و کلتوری خۆیان مرۆڤەکان کۆک دەبن لەسەر کۆمەڵێک یاسا و شێوازی
مامەڵەکردن لەنێوان خۆیاندا کە ژیان و پەیواندیەکانیان ڕێکدەخات، پابەندبوون و پەیڕەوکردنی
ئەم یاسایانە دەبیتە شوناسی کەسەکە و گوزارشت لە شێوازی پەروەردەکردنی و بەرزی
ئاستی هوشیاری و ڕەوشتی کەسەکە دەکات.
ئاستی ڕەوشتی هەڵس
و کەوت (آداب السلوک) و شیوازی پەیوەندیەکان بەرزدەبێتەوە بە بەرزبوونەوەی ئاستی
شارستانیەتی کۆمەڵگاکان.
لەگەڵ گەشەکردنی
کۆمەڵگاکان و خۆشگوزەرانی ئەتەکێت و هەڵس وکەوتی مرۆڤەکان گەشەی کردوە و ئاستێکی بەرزی
بەخۆوە بیننیوە و لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە یەکتر.
هونەری
پەیوەندی تاکەکانی ناو کۆمەڵگا(ئەکێت) بۆتە بنەمایەک بۆ ڕیکخستنی پەیوەندیەکانی وڵاتان،
بەمەش دەکرێ بڵێن زانست و هونەری ئەتەکێت بنەمای زانست و هونەری پڕۆتۆکۆڵە.
زاراوەی ئەتەکێت
زاراوەیەکی فەرەنسیە لە سەرەتای سەدەی حەڤدەهەم سەریهەڵداوە، لەسەر داوای پادشا فیلیپ
لیبوون بۆ ڕێکخستنی پەیوەندی و چاوپیکەوتنەکان وئاهەنگە فەرمیەکانی کە ساز دەکران
بۆ سەرۆکی وڵاتان لە کۆشکەکەی خۆی.
زانست و هونەری
ئەتەکێت هەموو بوارەکانی ژیانی گرتۆتەوە و یاسای بۆ داناوە و مرۆڤەکان فێردەکات چۆن
هەڵس و کەوت بکەن لە بۆنە جیاجیاکان، بۆ نمونە لەم کاتانە( نان خواردن و شێوازی
دانیشن لەسەر مێزی نان خوارن، شێوازی دانیشتن و قسەکردن لە میوانداری یان لە کۆبونەوە
وئاهەنگ و نانخواردنی فەرمیەکاندا، سلاو کردن لە کەسێک بۆ یەکەن جار بیبینیت، هونەری
قسەکردن،هەلس وکەوت لە ئاهەنگ یان لە سەرکاردا،هونەری گوێگرتن، هونەری زمانی جەستە،
شێوازی لەبەر کردی جل و بەرگ لە بۆنە جیاجیاکاندا، ......)
لێرەدا باس لە
ئادابی سڵاو کردن و یەکترناسین لە ئاهەنگێکدا چۆن دەبێت.
هەرکاتێک سڵاوت
لە کەسێک کرد خۆتی پێبناسێنە و ناوی خۆتی بە شیوازێکی ڕوون و دەنگێکی نەرم پێبڵێ.
کەسی تەمهن بچوکتر خۆی بە کەسی بەتەمنتر دەناسینیت
و پیاو دەستپێشخەری دەکات خۆی بە ژن دەناسێنیت و سەرەتا سڵاو و تەوقە لەگەل ژنەکان
دەکات دواتر پیاوەکان، لەکاتی سلاوکردن ئەگەر ژنەکە دانیشت بوو هەڵناستەوە بۆ تەوقەکردن
لەگەڵ پیاو بەڵکو بەدانیشتەوە تەوقە دەکات، بەلام پیاوەکان هەڵدەستنەوە بۆ ئەوەی تەوقە
لەگەل پیاو بکەن.
شێوازی
تەوقەکردن نە زۆر بە تووندی بێت و نە زۆر بە خاوی بەڵکو مامناوەندی بێت، کە زۆر بە
تووندی تەوقەبکەیت مانای زاڵ بوون و کۆنتڕۆڵ دەبەخشێ و زۆر بەخاوێش بێ بڕوایی و
دوودڵی کەسەکە نیشان دەدات.
پڕۆتۆکۆل زاراوەیەکی
لاتینیە، زانست و هونەری پڕۆتۆکۆل بریتیە لە کۆمەڵیک ئامادەکاری و ریکخستنی پەیوەندیەکان
لەنێوان ولاتاندا، پەیڕەوکردنی چەندین یاسای هەڵس وکەوت و مامەڵەکردن و پابەندبوون
بەم داب و نەریت وئەو عورفانەی وڵاتان لەسەری کۆک بوونە بۆ ڕێکخستنی پەیوەندیەکانیان
لە کاتی بۆنە فەرمیەکان و پێشوازی کردن و کۆبونەوە و ئاهەنگەکان و سەردانەکانیاندا.
هەر کەم تەرخەمیەک یان هەڵەیەک لەم یاسایانەی کە وڵاتان لەسەری ڕیک کەوتوون وەک بێڕێزی
هەژماردەکرێت بەرامبەر بە وڵات و کەسی بانگێشت کراوە، دوورنیە ببێتە هۆی دروست بوونی
کێشە لەنێوان دوو وڵاتەکە.
لە پڕۆتۆکۆلی
وتار و قسەکردن لە کاتی سەرۆکێک یا هەر کەساییەتیەکی سیاسی سەردانی ولاتێکی تر دەکات
بەم شێوەیە دەبێت:
سەرەتا کەسی میواندار
دەست بە وتار خوێندەوە دەکات و بە چەند وشەیەک بەخێرهاتن و خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت
بە هاتنی کەسی میوان و دواتر باس لە هۆکاری سەردانی کەسی میوان و بابەتی ڕۆژ دەکات،
دواتر بەهەمان شێواە کەسی میوان بە چەند وشەیەک سوپاسی میواندار دەکات و بێرو وبۆچونی
لەسەر سەردانەکەی و بابەتە گرنگەکانی ڕۆژ دەڵێت. وتارەکان کورت و پوخت ومانادار دەبن.
لە کاتی ئاهەنگ
و بوونی زۆری کەسانی سیاسی لە هەمان شیوێندا، هیچ کامیان بۆیان نیە لە خۆیانەوە
وتار پێشکەش بکەن بە بێ ڕەزامەندی کەسی یان ولاتی میواندار، وا ڕێکهاتووە لەم ئاهەنگانەدا
وتاری کۆتایی بۆ ئەو کەسەی بەتەمەنترە لە ئاهەنگەکە دەبێت.
زۆر گرنگ و هەستیارە
لە کاتی کەسێک وتار دەخوێنتەوە نابی هیچ کەس ئاهەنگەکە یان کۆبونەوەکە بجێبهێلێت،
تەنها لەکاتی پێشاندانی ناڕازی بوون هۆڵەکە چێدەهێلێت.
زانستی ئەتەکێت
و پڕۆتۆکۆڵ دوو زانستن گرنگی زۆریان هەیە و بنەمایەکن بۆ پتەوکردن و ڕێکخستنی پەیوەندیەکانی کەسیەتی و دەولی و نیودەلەتیدا،
ڕۆڵیان هەیە لە گەشەکردن وبەروپێشچوون و کرانەوەی کۆمەڵگا بەڕووی نەتەواکانی تر و ڕێکخستینی
پەیوەندیە کۆمەڵایەتی و سیاسیەکاندا.
زانستی و هونەری
پڕۆتۆکۆڵ زانستێکی تازەیە لە هەرێمی کوردستان، هەوڵ هەیە بۆ بە ئاشنابوو لەگەڵی، لەبەرامبەردا
هونەری ئەتەکێت لە شوێنی خۆی چەقیوە لە هەندێ بواردا بەرەو دواوە ڕۆیشتوە لە جیاتی
ئەوەی گرنگی پێبدرێت و گەشەبکات و بەرەو پێشچوون بەخۆیەوە ببینێت.