هەراسانکردنی منداڵ لە قوتابخانە و کۆڵاندا
5/20/2019 9:21:00 PM
رەهێڵ دزەیى
ڕۆژانه منداڵانێكی زۆر له خوێندنگا یان له گه‌ڕه‌كی خۆیان، ته‌نانه‌ت له ماڵه‌وه‌ش ڕووبه‌ڕوی هه‌راسانكردن‌و ته‌نگه‌تاوكردن ده‌بنه‌وه.
ته‌نگه‌تاوكردن چیه؟
كه‌سێك توشی هه‌راسانكردن‌و ناڕه‌حه‌تی بووبێ له‌لایه‌ن كه‌سێك یان چه‌ندین كه‌سێکه‌وه، ئه‌م بابه‌ته‌ش بۆ چه‌ندینجار دووباره ببێته‌وه. ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ی كه ڕووبه‌ڕوی كه‌سه‌كه ده‌بێته‌وه پەرە ده‌سێنێ له‌گاڵته‌پێكردن تا ده‌گاته هه‌راسانكردنی فیزیكی واته منداڵه‌كه ده‌كه‌وێته به‌ر هێرشی توندوتیژی مندڵێك یان پۆلێك له منداڵان، له هه‌ندێ حاڵه‌تدا زیاده‌ڕه‌وی لێده‌كه‌وێته‌وه ده‌گاته ده‌ستدرێژی سێكسی.
دوو جۆر له هه‌راسانكردن هەیە
- هه‌راسانكردنی ڕاسته‌وخۆ.. خۆی له هه‌راسانكردنی فیزیكی ده‌بینێته‌وه، وه‌ك لێدان، پاڵ پێوه‌نان‌و به‌ردانه‌وه، دڕاندنی جلوبه‌رگ یان هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ڕێی ناردنی نامه به مۆبایل، به‌كارهێنانی ناوی خوازراو كه ده‌بێته مایه‌ی ناڕه‌حه‌تی بۆ كه‌سەکە، ترسان‌و تۆقاندن.
- هه‌راسانكردنی ناڕاسته‌وخۆ.. وه‌ك دوورخستنه‌وه‌ی كه‌سه‌كه‌و به‌شداری پێنه‌كردنی له‌یاری‌و چالاكیه‌كانی تر‌و قسه‌نه‌كردن له‌گه‌ڵی، سه‌یركردنی به‌چاوێكی نزم. ناوهێنانی كه‌سوكارو خێزانه‌كه‌ی به‌شێوازێكی ناشیرین.
ئه‌و كه‌سه‌ی تووشی هه‌راسانكردن ده‌بێ كه‌سێكی لاواز‌و توانای به‌رگریكردنی نیه.
ئه‌و منداڵانه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن منداڵێك هه‌راسان بكه‌ن به‌دوای منداڵێك ده‌گه‌ڕێن كه كه‌سایه‌تیه‌كه‌ی لاوازبێت‌و توانای به‌رگری نه‌بێ. هه‌راسانكردن له هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌ك‌و زۆربه‌ی خوێندنگاكانی جیهان به‌تایبه‌ت له كوردستاندا هه‌یه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌رهاویشته‌كانی زۆر گاریگه‌ری مه‌ترسیداری هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و منداڵانه‌ی كه توشی هه‌راسانكردن ده‌بنه‌وه، كاریگه‌رییه‌كه‌ی درێژخایه‌نه ئه‌گه‌ربێتو زوو دەركی پێنه‌كرێ‌و چاره‌سه‌ر نه‌كرێ. به‌ڵام وه‌ك پێویست گرنگی پێنه‌دراوه‌و پێ‌نادرێت له‌لایه‌ن شارەزایانی په‌روه‌رده‌و خێزانەکانەوە لە کوردستان.
چۆنێتی ده‌ستنیشان كردنی
ئه‌و منداڵه‌ی هه‌راسان ده‌كرێت، ده‌بینین له كاتی پشوو له خوێندنگادا، به ته‌نیاو به‌نه‌خێر وه‌ڵام ده‌داته ئه‌گه‌رهاتوو داوایان لێ‌كرد یارییان له‌گه‌ڵدا بكات. كاتێ لە قوتابخانە ده‌گه‌ڕێته‌وه جله‌كانی دڕاوه یان جانتاو كتێبه‌كانی دڕاو‌ن، یان شوێنه‌واری لێدان به‌ڕوخساییه‌وه دیاره. ئه‌و منداڵه‌ی هه‌راسانكراوه زۆر به‌ده‌گمه‌ن هاوڕێ له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنته‌وه ماڵ بۆ یاریكردن یان بۆ خۆی سه‌ردانی هاوڕێكانی دەكات. ئاره‌زووی نیه بچێ بۆ خوێندنگا، هه‌میشه ترس له ڕووی به‌دی ده‌كرێ، زۆرجار سکی و سەری ژان دەکات به تایبه‌تی به‌یانیان.
ئه‌و منداڵانه‌ی هه‌راسانكه‌رن، ده‌بینین كه به به‌رده‌وامی گاڵته به‌كه‌سانی تر ده‌كه‌ن، وشه‌ی برینداركه‌ر به‌كاردێنن له قسه‌كانیان. هه‌ڕه‌شه له‌به‌رامبه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ن، زۆر جه‌سته‌ى به‌كاردێنێ وه‌ك قاچ‌و ده‌سته‌كانی بۆ هه‌راسانكردنی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی، نامه‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌نێرێ هه‌ڕه‌شه ده‌كات له هاوپۆله‌كانی یان هاوه‌ڵه‌كانی له گه‌ڕه‌ك، له هاوڕێكانی ده‌دات، شتومه‌كی هاوڕێكانی ده‌دڕێنێ.
دیاره ئه‌م دیارده‌یه ته‌نیا له‌ناو كوڕاندا نییه، به‌ڵكو له‌ناو كچانیشدا هه‌یه، بەڵام له ناو كوڕاندا زیاتره. كچانیش بێبه‌ش نین له‌م دیارده‌یه، جیاوازی هه‌یه له‌نێوان شێوازی هه‌راسان‌و ته‌نگه‌تاوكردنی كچان له‌گه‌ڵ كوڕان دا.
كچان میتۆدی جیاوازتر به‌كارده‌هێنن له هی كوڕان، له‌ناو كچان زۆر ئه‌سته‌متره دەرك به‌وه بكه‌ی كه كه‌سێك توشی هه‌راسانكردن بووەته‌وه‌و ئه‌و كه‌سانه ده‌ست نیشان بكه‌ی كه هه‌راسانكه‌رن. هۆیه‌كه‌شی ئەوەیە كچان شێوازێك به‌كارده‌هێنن نادیاره‌و به ئاسانی دەركی پێناكرێت.
ئه‌ركی خوێندنگا‌و خێزان چیه؟
هه‌ر كاتێك دایك‌وباوك یان هه‌ر ئه‌ندامێكی خێزان هه‌ستیانكرد كه منداڵه‌كه‌یان توشی هه‌راسانكردن بووه، به‌زووترین كات ده‌بێ كاری له‌سه‌ر بكه‌ن‌و زۆر به‌گرنگى بابه‌ته‌كه وه‌ربگرن.
ده‌ستبه‌جێ هه‌وڵ بده‌ن به‌هێمنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌یان بكه‌ن. منداڵ كه دووجاری هه‌راسانكردن‌و هه‌ڕه‌شه ده‌بێته‌وه له‌لایه‌ن كه‌سانی تره‌و ترسێكی زۆری له‌لا دروست ده‌بێ و هه‌وڵ ده‌دات بیشارێته‌وه، چونکە له تۆڵه‌كردنه‌وەی ئه‌وانه‌ی هه‌راسانیان كردوه دەترسێ.
هه‌ر بۆیه دایك‌وباوك ده‌بێ به‌هێمنی هه‌وڵ بده‌ن متمانه‌ی منداڵه‌كه‌یان به‌ده‌ستبهێنن بۆ ئه‌وه‌ی ترسه‌كه‌ی بڕه‌وێننه‌وه‌و هه‌موو شتێكیان بۆ باس بكات.
دایك و باوك ده‌بێ په‌یوه‌ندی به‌خوێندنگاكه‌ی منداڵه‌كه‌یانەوە بكه‌ن‌و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستا‌یاندا تاوتوێی ئه‌م كێشه‌یه بكه‌ن.
خوێندگا ئه‌ركی سه‌ره‌كی له‌سه‌رشانه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ی ئه‌م كێشه‌یه. هه‌موو خوێندنگایه‌ك له‌سه‌ریه‌تی پلان‌و به‌رنامه‌ی خۆی هه‌بێ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته. هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی كار له خوێندنگاكان ده‌كه‌ن ڕاسته‌وخۆ به‌رپرسن له‌وه‌ی كه له‌هه‌ر كاتێك دەركیان به‌وه كرد كه خوێندكارێك تووشی هه‌راسانكردن ده‌بێ له‌لایه‌ن چه‌ند خوێندكارێكی ترەوە، ده‌سته‌جێ كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی بکات.
چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی
چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه له كۆمه‌ڵگایه‌ك بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی تر جیاوازه، چه‌ندین بابه‌ت هه‌ن كاریگه‌رییان هه‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ نمەونه هەبوونی یاساى تایبه‌ت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕووداوه، یان سیستمی په‌روه‌رده له وڵات‌دا، ئاستی هۆشیاری كۆمه‌ڵگاكه، هاوكاری خوێندنگا‌و خێزان.
به‌پێی ئه‌وه‌ی زیاتر هه‌راسانكردن له خوێندنگاكان ڕوو ده‌دات هه‌ركه دەركی پێكرا له‌لایه‌ن یه‌كێك له كارمه‌نده‌كانی خوێندنگا ده‌ستبه‌جێ په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستای سه‌رپه‌رشتیاری قوتابییەکەوە بكات‌و ئاگاداریان بكاته‌وه.
یه‌كه‌م هه‌نگاو ده‌بێ هه‌راسانكه‌ر دوور بخرێته‌وه‌و بۆی نه‌بێ له كاتی پشوو له قوتابخانە بێته ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها بێبه‌ش بكرێ له‌و چالاكییانه‌ی كه زۆر دڵی پێیخۆشه.
به‌ڕێوه‌به‌ر له‌گه‌ڵ مامۆستاكه به‌جیا قسه له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له‌هه‌راسانكرا‌و هه‌راسانكه‌ر‌و دایك‌و باوكیان.دا بکات
كه‌سانی شاره‌زا له‌گه‌ڵ خێزانی هه‌راسانكراو قسه بكات سەبارەت بەكاریگه‌ری‌و ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی به‌رامبه‌ر منداڵه‌كه‌یان كراوه‌و ڕێنماییان بکات‌و رێی چارەسەریان نیشان بدات.
خوێندكاری هه‌راسانكه‌ر به‌وردی چاودێری ده‌كرێت له‌لایه‌ن یه‌كێك له كارمه‌ندانی قوتابخانەوە له كاتی پشووی نێوان وانه‌كاندا. قوتابخانە له‌سه‌ریه‌تی به‌دواداچوون بكات تا دڵنیا ده‌بێته‌وه له چاره‌سه‌ربوونی كێشه‌كه به‌ته‌واوی. مامۆستاكان وانه‌ی تایبه‌ت به‌م بابه‌ته بڵێنه‌وه له هه‌موو پۆله‌كان بۆ ڕێگریكردن له بوونی ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه.
هۆشیار كردنه‌وه‌ی قوتابییه‌كان كه ئاگاداری مامۆستا‌و به‌ڕێوه‌به‌ر بكه‌ن له‌كاتی بینینی هه‌ر دیارده‌یه‌كی له‌م جۆره‌دا.