تێپەڕاندنی پەروەردەی کلاسیک
8/2/2019 10:46:00 AM
رەهێڵ دزەیى
هه‌موو ئه‌و سه‌رکرده‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی ده‌وڵه‌تداری ده‌که‌ن، که په‌نایان بۆ چاکسازیی له‌بواری په‌روه‌رده و فێرکردن‌دا بردووه بۆ ڕزگارکردنی وڵات له هه‌ژاری و دواکه‌وتوویی، ئه‌نجامه‌کانیان سه‌رسووڕهێنه‌ر بووه. نموونه‌ی وڵاتانی وه‌ک فیله‌ندا، سه‌نگافووره و چه‌ندین وڵاتی تر.
سیستمی په‌روه‌رده و فێرکردنی هه‌رێمی کوردستان سیستێمکی کلاسیکییەو دووره له نوێخوازیی، له سیستمی کلاسیک‌دا مامۆستا به شێوازێک وانه ده‌ڵێته‌وه که نابێته هۆی ئه‌وه‌ی زانیارییه‌کان ببن به زانست و داواتر زانسته‌کان به ئۆتۆماتیزه‌کردن ببێ له لای خوێندکار.
ئۆتۆماتیزه‌کردنی زانست له‌لای خوێندکار به‌و مانایه دێت، له ڕۆشنایی ئه‌م زانستانه‌ی خوێندکار له یاده‌وه‌رییه‌کانیدا پاراستوونی، ئه‌گه‌ر خوێندکاره‌که هه‌ر دیارده‌یه‌کی نوێی دیکه‌ی بینی یان خوێندییه‌وەو توانی به شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی و به‌بێ بیرکردنه‌وه شیکردنه‌وه‌ی بۆ بکات، ئه‌وه ئه‌م زانست و مه‌عرفه‌یه‌ی که فێری بووه بیری ناچێته‌وه و کاریگه‌ری به‌سه‌ر خوێندکاره‌که‌وە به‌چێهێشتووه.
فه‌لسه‌فه‌ی کلاسیک نه‌وه‌یه‌کی خوێنده‌وار و به‌مه‌عریفه‌و پڕ له زانستمان بۆ به‌رهه‌م ناهێنێ و کۆمه‌ڵگایه‌کی بێ به‌رهه‌م دێنێته‌کایه‌وه.
له‌پێناو گه‌شه‌کردن و به‌ره‌وپێشچوونی بواری په‌روه‌رده‌و فێرکردن، ده‌بێ پێش ئه‌وه‌ی بیر له دروستکردنی خوێندنگا بکه‌ینه‌وه کادری پسپۆری په‌روه‌رده‌یی باش دروستبکه‌ین. مامۆستاکان فێری زانستی دیاکتیک بکه‌ین، فێری مێتۆده‌کانی وانه‌بێژی سه‌رده‌مییانه بکه‌ین. ئه‌رکی مامۆستاکان گواستنه‌وه‌ی زانسته‌کان نییه له ناو کتێبه‌کانه‌وه بۆ خوێندکار، به‌ڵکو ئه‌رکی مامۆستاکان ئه‌وه‌یه خوێندکاره‌کان فێربکات چۆن زانسته‌کان بۆ خۆیان به‌رهه‌م بهێنن، هه‌روه‌ها فێر بکرێن نه‌ک تەنیا له‌به‌رکردن.
ئه‌رکی کۆلیژه‌کانی په‌روه‌رده‌یه که به‌زانستی سه‌رده‌میانه خوێندکاره‌کانیان جۆش بده‌ن‌و هه‌وڵ بده‌ن تازه‌ترین و سه‌رکه‌وتووترین مێتۆده‌کانی وانه‌بێژی و په‌روه‌رده‌یی فێری خوێندکاره‌کانیان بکه‌ن. به‌م شێوه‌یه کادری په‌روه‌رده‌ی باش ده‌نێرن بۆ خوێندگاکان.
په‌رله‌مانی کوردستان تائێستا به ڕۆڵی خۆی هه‌ڵنه‌ستاوه، که‌مته‌رخه‌م بووه له‌وه‌ی پلانی فێربوون داڕێژێ .ئه‌رکی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌یه له په‌رله‌مانی کوردستان که هه‌ستێ به داڕشتنی پلانی فێربوون، ئه‌مه‌ش به هاوکاری‌و ڕێنماییکردنیان له‌لایه‌ن شاره‌زایانی بواری په‌روه‌رده وفێرکردنەوە.
پلانی فێربوون ده‌بێ گشتگیربێ، ده‌بێ بۆ هه‌ر پۆلێک له یه‌کی سه‌ره‌تاییه‌وه تا دواقۆناغی ئاماده‌یی ده‌سنیشان بکات که ده‌بێ له‌مساڵی خوێندنه چی فێرببن.
په‌رله‌مان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و فێرکردن پابه‌ند ده‌کات که پلانی فێرکردن وه‌ک خۆی جێبه‌جێ بکه‌ن و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌وە چاودێری بکرێ. نه‌ک ته‌نیا خوێندنگاکانی حکومیی پابه‌ندی پلانی فێربوون بن. به‌ڵکو ده‌بێ خوێندگاکانی تایبه‌تیش پابه‌ندی ئه‌م پلانه بن و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و په‌رله‌مانه‌وه چاودێی بکرێن.
بێگومان مامۆستا تا بتوانێ ئه‌رکه‌که‌ی به باشی جێبه‌جێ بکات پێوستی به پێداویستیه‌کانی وانه بێژییه که ده‌بێ بۆی دابین بکرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌رکی حکومه‌تی هه‌رێمه که بوجه‌یه‌کی باش بۆ دروستکردنی خوێندنگای سه‌رده‌میانه که هه‌موو پێداویستیه‌کانی فێرکردن بوونی هه‌بێ تێدا دابین بکات.
دیاره بواری په‌روه‌رده و فێرکردن له هه‌رێمی کوردستان له ئاستێکه که کاری یه‌کجار زۆر و ئیراده‌یه‌کی زیاتری ده‌وێ تا بتوانین گه‌شبینبین که دواڕۆژی نه‌وه‌کانمان ڕۆشن ده‌بێ. بۆیه ده‌بێ له هه‌نگاوێک ده‌ست پێبکه‌ین.