360وتار

لێخۆشبوون گەورەییە

6/25/2023 6:36:00 PM
رەهێڵ دزەیى

مرۆڤ خاوەن کۆمەڵە هەستێکی جیاجیایە و هەر یەکە لەم هەستانە کاریگەری ئەرێنی و نەرێنی هەیە لەسەرمان.

کەس نییە تووشی غەدر یان ئەزیەتدان لەلایەن هاوڕێیەکی نزیک یان کەسەنزیکەکانی نەبووبێ، ئەم کردارە برینک لەلامان دروست دەکات و تا دەگاتە ڕادەیەک کە بڵێ هەرگیز لێیخۆش نابم.

لێخۆشبوون مانای ئەوەنییە کە لە کەسایەتیمان کەم بکاتە، بەڵکوو باوەڕبوون و متمانە لەلامان زیاد دەکات، لە ئازارێک ڕزگارمان دەکات کە ناخی خواردبووین. سوودی لێخۆشبوون بۆ ئەو کەسە نییە کە ئازاری داوین، بەڵکوو بۆ خۆمانە، بە ڕزگاربوەنمان لەم هەستە ناخۆشەی بەرامبەر ئەو کەسەی ئازاری دابووین هەمان بوو، رۆحمان ئاسودە دەبێت و پاک دەبێتەوە لە هەستە بێزارکەرەکان.

هەر کاتیک بیرمان لە ئەو ئەزمونە کردەوە بە ڕق و ناخۆشی بیری لێناکەینە هەروەها بە خۆشیەوەش بیری لێناکەینە، بەڵکوو بە ئاسای بیری لێدەکەین و ئەزموونی لێوەردەگرین و لێی فێردەبین و پەرژینێک دروست دەکەین بۆ خۆمان کە جارەکی تر ناخمان ڕووبەڕووی ئازاری لەم جۆرە نەکەینەوە و مرۆڤەکان باشتر بناسین.

لێخۆشبوون لە کەسێک کە خراپە یان غەدر یان هەر هەڵسوکەوتێک کە ئازاری ناخمانی دابێت، مانای ئەوە نییە پەیوەندیمان لەگەڵی ئاسایی بکەینەوە و وەک پێشوو مامەڵەی لەگەڵ بکەین، تەنها پەیوەندیەکی ئاسایی. بۆ ئەوەی ناخمان لە هەستی نەرێنی پاک بکەینەوە.

ڕاستە هەندێ جار لێخۆشبوون ئاسان نییە، بەتایبەت کە ئازارەکە زۆر گەورەبێت و کاریگەری هەبی لەسەر ژیانمان و لە کەسێک بێت زۆر متمانەمان پێبێت و نزیک بێت لێیمان. ئەو هەستە ناخۆش و چەندین هەستی دی وەک لە خۆبای و متمانە بەخۆنەبوون و لاوازی کەسایەتی، ڕێگردەبن لەم هەنگاوە، بڕوانەبوون بە کەسی بەرامبەر لەوەی بە کردارەکی نزم سەیری لێخۆشبوونەکە بکات و زیادەڕەوی بکات لە هەڵوێستە نابەجێیەکانی. 

بۆ ئەوەی ژیانێکی ئاسودەمان هەبێ و ناخی خۆمان پاک بکەینەوە لە هەر ڕق و کینەک، کە زەرەرمەندی یەکەم هەر خۆمانین پێش ئەوەی زەرەر بە کەسی بەرامبەر بگەێنین، گرنگە بتوانین لێیانخۆشبین.

لێخۆشبوون پێش ئەوەی لەناو کۆمەڵگا گەورەمان بکات، لەبەرامبەر خۆمان گەورەدەبین و کەسایەتیمان بەهێزدەبیت و متمانەمان بە خۆمان و کردارەکانمان زیاتر دەبیت.
لێخۆشبوون تەنها بەکەسێک دەکرێ خاوەک دڵێکی گەورە و پاک و میهرەبان دەکرێ.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن