ئایە کوردستان دەتوانێت، قەرزی سندوقە بازرگانیەکانی نەوت بداتەوە؟
5/31/2020 3:20:00 PM
ئەنوەر كەریم
گلینکۆڕ.. پەیکەری قەرزهکانی کوردستان دادەریژێتەوە
زۆر ووڵات لە ئێستادا تووشی زەحمەتێکی زۆر بوون بۆ دانەوەی قەرزەکانیان لە کاتی خۆیدا. وە لە ئێستادا بە ملیار دۆلار لە دواوەن، گلینکۆڕ Glencore کە یەکێکە لە سندوقە گەورەکانی بازرگانی کاڵاو شتومەکەکانی وەک نەوت و مس و ئاڵتون، بازرگانی لەگەڵ زۆر وولات هەیە کە هەندێکیان چاوەڕیدەکرێت تووشی ( Default) ببن، واتە نەتوانن لە کاتی دیاریکراودا بڕی پارەی قەرزەکە بدەنەوە، ئەمەش لە ڕێگای، ئەوەی کە پارەی پێش وەختیان وەرگرتوە، بۆ فرۆشتنی نەوتەکەیان، ئەم جۆرە بازرگانیە، تاڕادەیەک هەیە لە کیشوەری ئەفریقادا، وەک چادو کۆماری کۆنگۆ، هەندێ ووڵات یان هەرێم وەک کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ،. ئەم جۆرە قەرزە مشتومڕێکی زۆری لەسەرە وە ڕێگایەکی ناڕۆشن و تاریکە ، حکومەتەکان تووشی ئەوە دەکات کە کە بەزەحمەت بتوانن قەرزەکان لە کاتی خۆیدا بدەنەوە، بەتایبەتی لەو کاتەی کە نرخێ نەوت دادەبەزێت.
لە ئێستادا حکەمەتی هەرێم لە زەحمەتێکی زۆردایە، کە بتوانێت قەرزیی کۆمپانیاکان بداتەوە بۆ نمونە قەرزی گڵینکۆڕ کە بڕەکەی 500 ملیۆن دۆلارە، بە پێی ئەو دۆکیمانتانەی کە کەناڵی بلوومبێڕگ بینیوانە . گلینکۆڕ و نەیارەکەی ( Trafigura) ترافیگۆرا لە ئێستادا لە گەڵ کۆماری کۆنگۆ دا لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی جارێکی تر پەیکەرەی قەرزە کە 1.5 ملیار دۆلارە داڕێژنەوە، وە قەرزی ووڵاتی چاد ،کە یەکێکە لە هەژارترین ووڵاتی جیهان، کە بڕەکەی 1 ملیار دۆلارە دابڕێژرێتەوە .
لە ڕاستیدا ئەمە وەک قومارکردن وایە بەنەوتی داهاتووی ووڵاتەوە دوای دەبێت
1- دەبێت حکومەتەکانی داهاتوو بیدەنەوە .
2- دەبێت نەوەکانی داهاتوو بیدەنەوە ، وە بەرپرسیارکراون لە دانەوەی ئەو قەرزە .
لە کاتیکدا کە قەرزەکان بە پاپۆڕە نەوتیەکان دەدرێتەوە، ئەو کاتەی کە نرخی نەوت دادەبەزێت، دەبێت بەرمیلی زیاتربدرێیت بۆ ئەوەی بڕی قەرزەکە پڕبکرێتەوە، چونکە قەرزاکە بەدۆلار کراوە ، لەکاتێکدا کە نەوت بەرز نابێتەوە بۆ ماوەیەکی دڕێژ ،وەک ئەوە وایە تۆ ،هەموو نەوتی وڵاتت فرۆشتبێت بۆ دانەوەی قەرزەکە .
چۆن ئەم ڕیسکانە کەمدەکەرێتەوە
لە کاتێکدا کە نرخی نەوت هەڵبەزو دابەز دەکات واتە ( Volatile) وەک ئەوەی لەمانگی ئازارو نیسان ئەو کاتە سندوقەکان ڕێکدەکەون بە رێژەیەک % بە پڵاس لە قازانجی سندوقەکان وەربگرن بەمەش زیان بەدەوڵەتە قەرزدەرەکان دەکەوێت ، وە دوای قەرزەکە دڵنییای بۆ دەکرێت واتە ( Insurance ) بۆ دەکڕیت ئەو قەرزە بە بۆند دەفرۆشێت بە سندوقەکانی وەبەرهێنان، ئەو کاتە کە بازاڕ تووشی هاتنە خوارەوە و نرخی نەوت دادەبەزی ، قەرزەکە زیانەکەی بۆ بۆند هەڵگرەکان دەىێت ، ئەگەر جارێکی تر، پەیکەرەی قەرزەکە دابڕێژڕیتەوە .
بلومبێڕگ داوای کۆمێنتی لە گلینکۆڕو تراڤیگورا و چادو کۆماری کۆنگۆ و وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم کرد ،کە س ئامادە نەبوو قسەیان بۆ بکات .
لە حاڵەتی قەرزەکەی حکومەتی هەرێم لە گلینکۆڕ وەبەرهێنەرێکی جیهانی کە بەناوی سندوقی خانەنشێنی ئەمریکاوە کە قەرزە 500 ملیۆن دۆلارەکە بەرامبەر بە نەوت کە بە ( Notes) یان بۆند بۆ 5 ساڵ کراوە . گلینکۆڕ بە بۆند هەڵگرەکانی ڕاگەیاندوە، بە نامەی رەسمی لە بۆرسەی (Cayman ) کە بازرگانی بەو بۆندەوە دەکرێت .لە ئیستادا کە نرخی ( Special Purpose Vehicle Notes ) کە ناوی قەرزەکەی کوردستان، بەتەواوی دابەزیوە، نرخی 1 دۆلار بوە بە 80 سێنت، بە پێی داتاکنی بلموبێرگ، ئەمەش واتە دەستهاتی 40% کە پێشتر بەدەستهاتی لە 12% کراوە قەرزەکە ، ئەم دەستهاتە کەئاوا بەرزبۆتەوە ،بۆ 40% مانای وایە قەرزەکەی هەرێم ریسکی زۆری تیایە بۆ ئەوەی کە نەدرێتەوە ، واتە Default بکات .
ئەم قەرزەی کابینەی پێشوو حکومەتی هەرێم لە ڕۆژی 13-١- 2017 واژۆ کراوە بە بێ ئەوەی هیچ راوێژێک کرابێت بە پەڕلەمانی پێشووی کوردستان، دکتۆر مایكڵ رۆىین ئەڵێت بۆ واژۆکردنی ئەم گرێبەستە 50 ملیۆن وەک شیرینی گرێبەست وەرگیراوە، واتە لە 10% قەرزەکە لەلایەن کەسێکەوە کە نزیکە لە بەرپرسێکی باڵای کابینەی پێشوو ، وە قەرزاکە بە ڕێژەی سوودی 12 % کراوە وە دوای 3 ساڵ قەرزەکە دەگۆرێت بۆ Amortizing Loan . .
لەو کاتەی کە خەڵکی کوردستان مووچە پاشەکەوتکراوەکەشیان وەرنەدەگرت ئەم بەرپرسە توانیویەتی پارە یەکی باش بۆ خۆی پەیدا بکات لە سەر حسابی خەڵکی کوردستان بە بی ئەوەی هیچ بەرژەوەندیەکی خەڵکی کوردستان بخاتە بەرچاو ، گەندەڵیەکی زۆریکردوە لەوەرگرتنی قەرزاکەدا دەبوایە قەرزەکە خەڵکی شارەزا لە بواری داراییدا بیکردایە. و ئەم مەرجانەی خوارەوەی ڕەچاوبکردایە .
1. ڕێکەوتنەکە وابکرایە کە نرخی نەوت بۆ نموونە لە 45 دۆلار کەمتر بێت بڕگەیەک CALUSE هەبێت قیستی قەرزاکە ڕابگیرێت( DEFERRAL PAYMENT ) تائەو کاتەی نرخی نەوت دەچێتەوە سەروو 45 دۆلار بۆ ئەوەی نەوتی کوردستان بەهەرزان نەدرێت بەو سندوقانە
2. جۆری قەرزەکە Fix Rate بوایە لە دوای 36 مانگ نەبوایە بە Amortize Loan واتە سوود لەسەر سوودیش وەربگیرێت بەمە باری قەرزاکە قورستر دەکات .، بەمەش زیانی لە خەڵکی کوردستان داوە، تاپارەی زیاتر بدەن لە جیاتی قەرزەکە.
3. لە هەمووی گرنگتر دەبوایە حکومەتی هەرێم قەرزەکەی (INSURANCE )بکردایە بۆ ئەوەی کە تووشی قەیران دەبوو کۆمپانیا دڵنیایەکە قەرزەکە بدایەتەوە.
ئەندامی ژوری توێژینەوەکان- گۆشەی ئابوری
سەرچاوە:
1) https://www.aei.org/foreign-and-defense-policy/middle-east/is-the-kurdish-spring-here/1-
2) https://www.bloomberg.com/news/articles/2020-05-21/poor-oil-states-struggle-to-repay-loans-to-commodity-traders