ڕیسکە ئابوریەکانی سەر تورکیا
5/9/2023 10:13:00 AM
ئەنوەر كەریم
ئابوری تورکیا گەورەترین ئابوریە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا ، کە کۆی بەرهەمی ناوخۆی ( GDP) ساڵانە
ئەگاتە نزیکەی ( 900) ملیار دۆلار، هەرچەندە لەم
ساڵانەی دوایدا ئەردۆغان ڕێژەی خەرجیەکانی حکومەتی تەواو بەرزکردۆتەوە بۆیە گەیشتۆتە ئەوژمارە گەورەیە، لە ئێستادا ڕیژەی بەتاڵە لە ناو تورکیا بە پێێ ڕاپۆرتەکانی دەزگای ئاماری تورکیا لە ( 10%) یە ، هەرچەندە دەزگا سەر بەخۆکان ئەڵێن ئەو ئامارانەی
تورکیا بڵاوی دەکاتەوە ڕاستنیە ، وە ڕیژەی بەتاڵە لە ناو لاواندا (
15-24) ساڵ بە پێێ راپۆرتی وەرزی پێشووی دەزگای ئاماری تورکیا ( 19.2%) بووە وەڕێژەی هەڵئاوسان لە ناو تورکیا دابەزیوە بۆ نزیکەی ( 51%) لەوەرزی ڕابردوی ئەمساڵدا ، وە هەڵئاوسان ساڵ 2022 دا گەیشتە (80%)، وە ئابوریەکەی چاوەڕێدەکرێت بە ڕیژەی لە ( 3.2%) گەشەبکات
بۆ ئەمساڵ . ئابوریناسان بە باشی دەزانن
یاسای (4-4-2) پیادە بکرێت واتە ڕێژەی هەڵئاوسان (2%) بێت وە ڕێژەی بەتاڵە ( 4%) بێت و وە گەشەی
ئابوری ووڵات بە رێژەی (4%) بێت، ئەگەر سەرنجی ژمارەکانی تورکیا بدرێت تەنها
ڕێژەی گەشەی ئابوری تورکیا تا
ڕادەیەک لەگەڵ یاسا ئابوریەکان ئەگونجێت
بە ڵام جیاوازیەکی زۆر گەورە هەیە لە ڕێژەی هەڵئاوسان و ڕێژەی بەتاڵەدا .
بە گشتی ڕیسکی تر زۆرە لە
سەر ئابوری تورکیا .
1-بانکە کانیتورکیا تێوەگلاون لە پارە سپیکردنەوە و شكاندنی سزاکانی سەردەوڵەتانکە لە لایەنئەمریکاوەدانراوە ، ئەم بانکانەیتورکیا ( هاڵک بانک) و ( ئەکتیف بانک) و ( زیرات بانک) تێوەگلاون وەسیستەمی دارایی تورکیا شکستی هێناوە کە بتوانێت بانکەکان ڕێکبخات و لە گەندەڵیان بپرسێتەوەبۆیە بیزنسکردنلە گەڵ سیستەمی دارایی تورکیا بەردەوام مەترسیلەسەرە بۆ کۆمپانیاکانی دەرەوە یان بانکە کانی دەرە وە.
2-بە گشتی بیزنسکردن لە گەڵ ( ئاک پارتی AKP) یان کۆمپانیاکانی سەر بە ئاک پارتی ڕێسکی گەورەی تیایەهەروەک نەوتی هەرێمی کوردستانچارەنوسەکەی باشنابێت، چونکەئەردۆگان و حیزبەکەی دیکتاتۆر و گەندەڵن ئەردۆگانبەهیواشی لە دیموکراسیەت دور کەوتەوەئیستا سسیستەمیكی داڕشتوە کە بەتەواویسەرکوتکارە،
هیچ سێکتەرێکی
ئابوری نیە بەتەواوی سەربەخۆ بێت لە تورکیادا هەر لە کەرتی (خانوبەرەو ، و کەرتی ووزە، کەرتی
گەیاندن و پەیوەندیەکان ، کەرتی دارایی و میدیادا)
ئەم سیستەمە چەتەگەریەی ئەردۆگان وایکردوە کە باشترین دەرفەتەکانی بیزنس بڕوات بۆ باشترین هەواداری ( ئاک پارتی
) یان ئەو کەسەی کە لە خانەوادەی
ئەردۆگانەوە نزیکە . هەموو چالاکیە نایاسایەکان و نەدانی باج بەبێ لێپرسینەوە ئەڕوات و ئەو کەسانە پارێزراون بۆیە بیزنسکردن لە گەڵ تورکیای ئەردۆگاندا هەمووی گەرەنتی نیە لە ڕوی یاسایی یەوە.
3- ناسەربەخۆبوونی بانکی ناوەندی تورکیا وایکردوە کە زیان بە ئابوری تورکیا پێبگەیەنێتت لە ئەنجامی دەست تێخستنی ئەردۆگان ، دابەزاندنی ریژەی سودی بانکی وایکردوە کە هەڵئاوسانێکی گەورە دروستبکات وە گۆڕێنی بەرپرسەکانی بانکی
ناوەندی وایکردوە تەنانەت ڕاپۆڕتەکانی
هەڵئاوسان بەتەواوی بڵاونەکرێتەوە .
4- ناسەقامگیری
کەشوهەوای وەبەرهێنان .
ئەم بەردەوام
گۆڕینەی سەرۆکی بانکی ناوەندی و گەورەبونی کورتهێنانی بودجەی تورکیا ، کەمبونەوەی یەدەکی
دراوی تورکیا ، وە گەورەبونی قەرزەکانی بانکەکانی تورکیا وای لە کۆمپانیای پلەبەندی ( Moody) کرد کە پلە بەندی دارایی وڵاتان ئەکات کە پلە بەندی تورکیا دابەزێنیت بۆ( B2) وە هەروەها پیشبینی نێگتیڤە بۆ داهاتووی تورکیا ،
5- ڕێسکی
شکاندنی سزاکان .
ئەردۆگان پیاوێكی نا ئاساییە وە ناتوانرێت پشتی پێببەسترێت هەر کەسێک بیزنس بکات لەو وڵاتە ئەبێت ئەوە
بزانێت کە بەردەوام ترس لەسەر بیزنسەکەی
هەیە چونکە ئەردۆگان پێشبینی ناکرێت چۆن کردار ئەکات ، هەر چۆن بڕیاری کڕینی سیستەمی بەرگری ڕووسی ( S-400) داو ، وە
پەیوەندیە گەرموگوڕەکانی لە گەڵ ئێران و ڕوسیادا وا دەکات بەردەوام کەرتی پێشەسازی تورکیا ئامادەبێت بۆ سزادانان لە لایەن
ڕۆژئاوەوە . هەر لە مانگی ڕابردودا وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سزای چەند
کۆمپانیایایەکی تورکیای دا بە هۆی شکاندنی سزاکان لەسەر ڕوسیا ، بۆیە بەردەوام جێگای گومانە کارکردن لە
گەڵ تورکیادا .