120وتار

دوا چرکە ساتەکانی حکومەتی هەرێم .

8/29/2023 12:50:00 PM
ئەنوەر كەریم

دۆخی ئابوری هەرێم ئەوەندە خراپە کە  دوژمنانەکانی کورد   چاوەڕێی  ئەوەیان نە دەکرد  کە  هەرێم بەرەو ئەو داڕووخانە خێرایە بڕوات  . ئیستا هیچ نەماوە نەوترێت  خەڵک هوشیاری سیاسی گەیشتۆتە  ئەوەی کە کێ تاوانباری سەرەکیە بەرامبەر بەم دۆخە. ( گەندەڵی,  نا  شەفافیەت، خراپ بەڕێوەبردنی ئیدارە دانی دەزگاکانی هەرێم، خزم خزمێنەو هەڤاڵ هەڤاڵینە ) ئەمانە هۆکارە سەرەکیەکان بوون بۆیە  ئیستا  متمانە نەماوە سەردەمی حکومەتی ساواو  ئنجا  داوا بۆ خۆڕاگری خەڵک تەنها قسەیەکی سواو بێبنەمایانە. بۆچی هەرێم نزیک دەبێتەوە لە دوا چرکەکانی.  

ئابوری چیە؟

ئابوری هەر وڵاتێک یان هەرێمێک بەندە بەو  بڕی بەرهەم و بەکاربردنەی  شتومەک و خزمەتگوزاریانە  وە لە گەڵ  خستنە ڕوی پارە  لە ناو  ووڵاتەکە یان هەرێمەکە دا  کە ئەسوڕێتەوە. 

 ئە گەر شیکاریەکی  ئەم دۆخی ئابوریەی هەرێم بکەین  بۆمان دەر ئەکەوێت  بەرهەمی هەرێمی کوردستان  لە چ دۆخێکدایە. 

هەرێمی کوردستان جاران  بەرهەمی نەوتی هەناردە ئەکرد بۆ دەرەوەی ووڵات دوای پارەکەی دەگەڕایەوە  ناو ئابوری ‌ هەرێم و  لە ناو بازاڕدا  سوڕی ئابوری خۆی تەواو دەکرد ،بە لام ئیستا   هەناردەکردنی نەوتی هەرێم وەستاوە و  بە هۆی بریارەکەی دادگای  ناوبژیوانی پاریسەوە  کەواتە ئیستا  خستنە ڕووی پارە لە هەرێمدا ئەوەندە کەمە بەمەش خەرجی بەکاربردن  زۆر کەم دەبێتەوە 

ئەمەش زیان بە هەموو جۆرە داهاتەکانی تری حكومەت دە گەیەنیت کە بریتیە  کۆکردنەوەی (باج ، رسومات ، گومرک و هتد ... ) کە لە   زۆرێک ووڵاتان ئەمە بەشی سەرەکی  داهاتی  حکومەتە وە بەشەکەی تری لە  پێشەسازی نەوت و گازو  کانزاکان و ناکانزاکانەوە کۆ دەکرێتەوە.

گەشە ئابوری  هەرێم؛ 

گەشەی  ئابوری هەرێم بەرەو پاشەکشەی گەورە دەڕوات لە ئەنجامی چەند فاکتەرێکی کە یارمەتی پا شەکشەی زیاتری ئابوری  هەرێمیان داوە ئابوریەکەی توشی هەڵئاوسان بۆتەوە و بارێکی قورسی تر بەسەر هەرێمەوە. ئەم هۆکارانەن
1-کۆڤید -19
2-شەڕی ڕوسیاو  ئۆکرانیا 
3-دابەزینی بەهای دیناری عێراقی  کە بۆیان کۆنتڕۆڵ ناکرێت. 

تێکڕای  بەرهەمی ناوخۆ = خەرجیەکانی بەکاربردن + خەرجیەکانی حکومەت + وەبەرهینان + داهاتی سافی ( هە ناردە -هاوردە ) 

ئیستا سەیری ئەم هاو کێشەی سەرەوە بکەین  خەرجیەکانی بەکاربردن ئەو خەرجیانەن کە خێزانەکان  بۆ پێویستی   ڕۆژانەو  ماڵەکانیان  بەکاریا دە‌هێنن ،  ئەم داهاتە لە موچەوە دێت ژمارەی  موچە خۆرانی هەرێم  نزیکە لە ژمارەی خیزانەکانی هەرێمەوە بۆ یە وەستانی موچەی فەرمانبەران  کاردەکاتە سەر   خەرجیەکانی بەکاربردن. بۆیە بەرەو وەستانی بازاڕ ئەڕوات، وە خەرجیەکانی حکومەت لە کاتی نەمانی داهات و ڕێگە لە هەناردەی نەوت واتە داهاتی حکومەت بەرەو نەمان ئەڕووات ئەمەش واتە وەستانی  هەموو جۆرە خەرجیەکی حکومەت  لە دروستکردنی پڕۆژەو و تەنانەت بەڕێوەبەردنی فەرمانگەکانی هەرێم. 

وە بەرهینان  لە ساڵانی ڕابردوودا وە بەرهێنانی ڕاستەوخۆ دەهاتە ناو هەرێمەوە  بە هۆی وە بەرهێنان لە  پیشەسازی کەرتی  نەوت و گازی هەرێم دا.  یان دروستکردنی کارگەی گەروەو  پیشەسازی بچوک بەڵام بەم دۆخەی ئیستاوە وەبەرهینان لە هەرێمدا  کارێکی مەحاڵە.  وە  وەبەرهینانی ناڕاستەوخۆش نیە لە ناو  هەرێمدا  وە بەرهێنانی ناڕاستەوخۆ مانای هاتنە ناوەی پارە بۆکڕینی پشکی کۆمپانیا نیشتمانیەکانی  هەرێم  لە بۆرسەی هەرێمدا  کە  هەرێمی کوردستان ئەمەشی نیە واتە وەبەر ‌هێنانی‌ناڕاستەو خۆ نیە. وە داهاتی سافی نیووآن هەناردەو هاوردە، کە هەرێمی کوردستان  دوای نەوت کە چەند  بەرهەمێکی بچوکی کشتوکاڵی  هەناردە ئەکات وە داهاتەکەی ئەوەندە کە مە شآێانی باسکردن نیە. وە هەرێمی بە گشتی  زۆربەی شتومەکەکانی هاوەدەیە لە ووڵاتانەوە. 

دەرئەنجام 
ئیستا  ئاسۆی هەناردەکرنی نەوتی هەرێم  زۆر ناڕوونەو  بە هۆی ڕیکنەکەوتنی نێوان عیراق و تورکیا  کە هەریەکەیان مەرجی تایبەت بە خۆی هەیە و  وە لەوە ناچیت بە ئاسانی  ڕازیببن  بە مەرجەکانی یەکتری  چونکە ئەم دوو ووڵاتە  لە ڕووی ستراتیجەوە  ڕێکن لەسەر ئەوەی کە کۆتایی بە ئەزمونی کورد بهێنن. چونکە  ئابوری گەورەی تورکیا بەوە  زیانی گەورەی پێناگات  کە  هەناردەی نەوتی هەرێم بوەستێنیت وە  عێراق وەک وڵاتێکی گە ندەڵ، دامەزراوە لەسەر بنەمای مەزهەبی و  قەومی ئەگەر جاری بڕێک پارە بنیرێت بۆ هەرێم  ئەوەندە کاری تێناکات  لە کاتێکدا  عێراق خۆی توانازیادکردنی بەرهەمی هەیە کە جیگای نەوتی کوردستان بگرێتەوە، بۆ یە لێڕەدا تورکیاو عێراق ڕەهەندە ستراتیجیەکەی نەوت پیادە ئەکەن، نەک ڕەهەندە  ئابوریەکی نەوتی کوردستان. 
 

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن