پیشەسازی نەوت و گازی کوردستان وەک پڕۆژەیەکی ئابوری تاوانکار
3/30/2023 10:53:00 AM
ئەنوەر كەریم
هەرێمی کوردستان پێش هەناردەکردنی نەوت هەموو ساڵێک بەشە بودجەکەی لە عێراقەوە بۆ ئەهات بە بێ کێشە بە شی موچەی فەرمنەبەران و پڕۆژەی خزمەتگوزاریەکانی زۆر بەباشی ئەکرد، بەبێ ئەوەی باج و ڕسومات و گومرک ئەوەندە بەرزبووبێتەوە وەک ئێستا، خزمەتگوزاریەکان بەبەراورد بە ئەوسازۆر کەمبوتەوە وە سزاکان بەراورد بەو کاتەدا هەر زۆر بەرزبۆتەوە، بە ڵام لەو ڕۆژەی کە نەوتمان هەناردەکرد، چینی ناوەڕاست لە ناو کۆمەڵگادا نەما ، ڕێژەی هەژاری بەرزبووە . وەڕێژەی بەتاڵە بووە بە دوو ئەوەندە، خەڵکی کوردستان باری ژیانیان ئەوەندە قورس بوو کە کەس حەسودی پێنابات .
نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای بۆریەوە هەناردەی تورکیا کرا
ئەو کاتەی کە بارزانی و تاڵە بانی بەیەکەوە قوفڵی بۆریەکەیان کردەوە بۆ هەناردەی نەوتی کوردستان لە گەڵ ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا ڕێکەوتبون کە وەک دیکتاتۆرێک لە ناو تورکیادا، دەسەڵات بەڕێوە ئەبات کە نە گوێی ئەدایە ڕێساو یاساکان وە هیچ شتێکی بە هەند وەرنەئەگرت وەک ئەقڵی دیکتاتۆرەکانی تر .
هەر زوو ( حسێن شاهرستانی ) وەزیری پێشووی نەوتی عێراق ووتی ئەم پڕۆسەی هەناردەکردنە نا یاساییە . تەنها سۆمۆئەتوانێت نەوت بفرۆشێت هەمیشە وەک لە دادگای ناوبژیوانی پاریس بە Smuggling and Robbery) ) هاتووە واتە بە ( قاجاخ و دزی ) ناویان بردوە .
بۆچی نەوت و گازی کوردستان پڕۆژەی ئابوری تاوانکاریە ( Criminal Enterprise)
بەپێی راپۆرتی رۆیتەرز لە 8- 1-2014 نەوتی هەرێمی کوردستان بە بۆری گواستراوەتەوە بۆ بەندەری جەیهان.
کە هەرێمی کوردستان دەستیکرد بە هەناردە، ئەو کاتە سەرۆک وەزیرانی عێراق (نوری مالیکی ) داوای لەسەرانی پارتی و یەکێتی کرد کە ڕۆژانە ( 100) هەزار بەرمیل نەوت بدەن بە عێراق بۆ ئەوەی بەشە بودجەکەی هەرێم ڕەوانەی هەرێم بکات، ئەوە بوو ڕێکەوتن نەکرا لە گەڵ عیراقدا، دوای ( حەیدەر عەبادی ) سەرۆک وەزیران بڕەکەی کرد بە (250) هەزار بەرمیل بە نەوتی کەرکوکیشەوە کە ئەو کاتە کورد نەوتی کێڵگەکانی کەرکوکی دەر ئەهینا هەرێـم هەر ڕێکنەکەوت، هەتا کۆتا ( مستەفا کازمی) بڕەکەی زیادکرد بۆ( 400) هەزار بەرمیل ڕۆژانە بە پشکی بودجەی عێراق بەڵام هەرێم ڕێکنەکەوت. ئێستا هەموو نەوتی کوردستان لە ژێر دەسەڵاتی سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراقدایە.
هەموو خەڵکی کوردستان ئەزانن کە پڕۆسەی نەوت لە هەرێمی کوردستاندا شەفاف نیە هەر( لە شیرینی گرێبەست، گرێبەست، بەرهەمهێنان ،گواستنەوە و بەبازاڕکردنی) لە ئەنجامدا داهاتی نەوت بوو بە پڕۆژەیەکی ئابوری تاوانکاری، لەبەر ئەم هۆیانەی خوارەوە
1- حکومەتی هەرێم موچەی فەرمانەبەرانی نەئەداو بەناوی ( لێبڕین و پاشەکەوتەوە) قوتی موچەخۆرانی هەرێمیان بڕی کە ئێستا بڕی قەرزی فەرمانبەران لای حکومەت نزیکەی ( 9 ملیار دۆلارە).
2- بەهەزاران گەنج سەری خۆیان هەڵگرت بەرەو هەندەران ووڵاتیان بەجێهێشت کە بەپێێ ئامارەکانی پەنابەران لەساڵی 2014وە نزیکەی ( 800 هەزار ) گەنج لە کوردستانەوە بەرەو هەندەران ڕۆیشتون .
3- پارەی نەوت بەکارهات بۆ کڕینی کادێری خۆفرۆش و چاوچنۆک لە حیزبەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتییەوە بۆ ناو پارتی و یەکتێی.
4- پارەی نەوت بەکارهات بۆکردنەوەی کەناڵی شەخسی گرانبەها و کڕینی دەیان ڕۆژنامەنوس گواستنەوەیان بۆ ئەو کەناڵانە،
5- پارەی نەوت بەکارهات بۆ تەزویرکردن لە هەڵبژاردن و کڕینی وەلا بۆ سەرۆک حیزب و مەکتەب سیاسیەکان، ئەتککردنی دیموکراسیەت و هەڵبژاردن .
6- پارەی نەوت بەکاردێت بۆ دامەزراندی هێزە ئەمنیەکان هەتا ئەم چرکەساتە بۆ بۆ پاراستنی سەرانی پارتی و یەکێتی، کە لە کاتێکدا نە دەرمان هەیە لە نەخۆشخانەکان و نەئاوی پاکی خواردنەوە و بەردەوامی کێشەی ئاو لە هاویندا نە کارەبای پێویست هەیە.
7- پارەی نەوت بەکاردێت بۆ ئەتکردنی سۆشیال میدیا بەکردنەوەی سەدان سایت و پەیجیی فەرمی و نافەرمی کە لەشکرێک هەر خەریکی بەناشیرکرنی بەها نیشتمانی و نە تەوەیەکانن و جنێودانن ،
8- پارەی نەوت بەکاردێت بۆ کردنەوەی فەوج و لیوای سەربازی بۆ ئەندامان و دۆستەکانی خۆیان . بۆ پاراستنی سەرانی یەکێتی و پارتی .
9- پارەی نەوت بەکاردێت بۆ کڕینی کۆشک و تەلاری گرانبەها و شوقە و کردنەوەی بیزنس لە ووڵاتانی ئەمریکاو ئەوروپاو تورکیاو ئیمارات .
بۆیە بەراورد کردن بە مافەکانی خەڵکی بەشمەینەتی ئەم کوردستانە ئەم جۆرە خەرجکردنەی داهاتی نەوت ( تاوانی گەورەیە )،
ئیستا کاتی ئارگومێنت نەماوە بۆ مادەکانی دەستور ( 111-112-115) پرۆسەی (بەڕێوەبردنی فرۆشتنی نەوت ) کە لە بڕیارەکەی دادگای ناو بژیوانی پاریسدا هاتوە دەچیتە دەست کۆمپانیای SOMO)) کە( گرنگترین خاڵە لە پیشەسازی نەوتدا )،
پارەکەی دەگەڕێتەوە سەر بودجەی عێراق، وە دوای پشکی هەرێم دیاری دەکرێت وردبینی ئەکرێت لە چۆنیەتی خەرجکردنی ئەو پارەیە، لە لایەن دەستەی چاودێری دارایی عێراق و دەستەی نەزاهەی عێراقەوە ، ئەو کاتە خەڵکی کوردستان داهاتەکەیان شەفاف ئەبێت و ئەزانن بودجە چەندە نەک وەک هەرێمی کوردستان کە لە ساڵی 2014 وە نازانن بودجەی کوردستان چەندە .
بۆچی خەڵکی کوردستان پێيانخۆشە عێراق دەستی گرتوە بەسەر پڕۆسەی نەوتدا؟
ئەگەر لەسەرەتاوە داهاتی نەوت شەفاف و بوایەو بۆ تاوانکردن بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان بەکارنە هاتایە، داهاتەکەی بخرایەتە سندقیكەوە بەکار بهاتایە 1- بۆ بە هێزکردنی ژێرخانی ئابوری کوردستان
2- بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ژیانی خەڵکی کوردستان, ئەگەر داد پەروەری هەبوایە لە خەرجکردنی داهاتی نەوتدا ئەوا خەڵکی کوردستان ئەڕژانە سەر جادەکان و دژی ئەم دەستبەسەراگرتنە ئەبونەوە .
هەموو شتێکتان لەدەستدا ئەگەر دڵتان بەوە خۆشە بە یاسای نەوت و گاز مافەکانتان وەرئەگرن ئەوە دڵنیابە بە هەڵەدا چون چونکە ئێوە بە لاوازی ئەچنە ناو دانسوتانەکانەوە .