عێراق چۆن وەڵامی تورکیا بداتەوە؟
4/9/2023 12:04:00 PM
ئەنوەر كەریم
دوای هێرشە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی تورکیا لە ڕۆژی ( 7-4) بۆ سەر فڕۆکەخانەی مەدەنی سلێمانی، تورکیا دوو بارە تاوان و پێشێلکاریەکی تری خستە سەر تاوانەکانی.
دیارە ئەردۆغان ناتوانێت جەنەراڵ ( مەزڵوم عەبدی ) شەهید بکات ئەگەر بیتوانیا دەمێك بوو شە هیدی کردبوو چونکە ئەم فەرماندەیە کارێكتەرێکی جیهانیە و لە هێڵی پێشەوەی شەڕی بەرەنگار بونەوەی تێرۆرە . کە خودی ئەردۆغان پشتیوانیان ئەکات.
ئەردۆگان جیاوازە لە گەڵ سیستەمە کانی پێشخۆی لە بەر دوو هۆکار .
1-ئەردۆگان خۆی تورکێکی زۆر ڕەگەز پەرستە.
2-ئەردۆگانپیاوێکی توند ڕەوی ئیسلامیە. هیزە شۆڕشگێڕەکانی کورد وەککافر سەیر ئەکات .
عیڕاق ماوەیەکی زۆرە سیاسەتی (Appeasement Policy ) واتە (سیاسەتی دڵ ڕاگرتن )، بەرامبەر تورکیا پیادە ئەکات، ئەمەش جۆرێکە لە دیبلۆماسیەت سیاسەتێکی هەتا بڵێی هەڵەیە ، لەم سەدەیەدا ئەنگێڵا مێرکڵی ڕاوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا بە پێشەنگی ئەم سیساتە دائەنرێت بەرامبەر ( پۆتین و ئەردۆگان ) ئەبینی ئەم دوو سەرکردەیە چی دەکەن لە جیهاندا بەردەوام خەریکی کوشتارو وێرانکارین.
ئەم سیاسەتی دڵ ڕاگرتنەی عیراق بووە هۆی بەردەوامبوونی ئەردۆگان هەتا تاوان و پێشێلکاریەکانی زیادبکات بەرامبەر عێراق ،(هەر لە زیادکردنی داگیرکاری کوردستان ، هەر لە گرتنەوەی ئاو لە عێراق و هەر لە زیادکردنی هێرشی فرۆکەوانی بۆ ناو کوردستان ) . تا گە یشتە داخستنی هێڵی فڕۆکەوانی تورکیاو داخستنی هەر گەشتێک کە بە ئاسمانی تورکیادا بڕۆات بۆ فڕۆکە خانەی نیو دەوڵەتی سلێمانی .
ئەو هەنگاوانەی عیراق و کورد دەتوانن بەرامبەر ئەردۆگانی ئێستاو تورکیای داهاتو بگرنە بەر ؛
1-عێڕاق ئەتوانیت هەموو گەشتەکانیتورکیا ڕابگرێت کە بەسەر ئاسمانی عێڕاقدا ئەڕوات، چونکە گەشتەکانی تورکیا بۆ( خلیجی عەرەبی ) بەسەر عیراقدا ئەڕوات بە پێێ داتاکانی عێراق ڕۆژانە ( 400) هەزار دۆلار ی دەست ئەکەویت لە تێپەڕبوونی هەموو فڕۆکەکانی هێڵی فڕۆکەوانی جیهان، بەسەر ئاسمانی عێراقدا وە. بەمەش تورکیا بە شێکی زۆر کەم پێکدەهێنیت لە و داهاتە.
2-عیڕاق بازرگانی کە بە نزیکەی 20 ملیار دۆلار ئەبێتبۆ کڕینی کاڵاو شتومەکی تورکی ئەو بازرگانیە ڕابگرێت. دەتوانێت لە گەڵ میسر کە بە های دراوەکەی زۆر دابەزیوە .میسربکات بە جێگرەوی تورکیا .
3-ڕاگرتنی فرۆشتنی نەوتی کەرکوک و نەوتی کوردستان لە ڕێگای تورکیاوە کە تورکیاواخۆی پیشان ئەدا سەنتەرێکی جیهانیە بۆ دابەشکردنیووزەو گەیاندنی بە ئەوروپا ، ئەمەش پێگەی( جیۆ سیاسی )ئەردۆگانی بەهیزترکردوە .
4-عیراق ئەتوانیت نەوتی کوردستان بۆ پێویستیە ناوخۆیەکان بەکار بهێنیت لەئیستادا، دوای لە ڕێگای بۆری ( عەقەبە ) بکاتەوە کە بتوانێت نەوتی کوردستان و کەرکوکی پیا هەناردەبکات بۆ ئوردون .
5-کردنە دەرەوەی هەموو کۆمپانیابیناسازیەکان و پێشەسازیەکانی تورکیاکە لەهەرێم و عێڕاق کاردەکەن ئەمەش ئەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە ئابوری تورکیا