431وتار

موچه‌و حكومه‌ت!

10/12/2020 3:39:00 PM
ئەنوەر كەریم


_حکومەتی هەرێم لەم ساڵدا تەنها 4 مووچەی داوەو دوانیان بە لێبڕینی 21% وە بووه‌.
_حکومەت لەمانگی مایسەوە نزیکەی 1 ملیار دۆلار قەرزەکانی زیادکردوە .
  لێدوانەکانی حکومەتی هەرێم ناڕاستە بەرامبەر بە مووچەی  فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان  کە ئەڵێت  تەنها  2 مووچە قەرزارین،  وە تەنها لە مسا ڵدا (5) مووچە لە دواوەیە.
موچەی  مانگی کانونی دوهەم  لە  لە 19 /3  دا دەستیکردوە بەدابەشکردن .
 وە موچەی مانگی شوبات  لە 4/ 5  دا دەستیکردوە بەدابەشکردن  ،
 وە موچەی مانگی ئازار لە 29/6 دا دەستیکردوە بەدابەشکردن  بەلێبرێنی لە 21%
 وە موچەی مانگی نیسان لە 20/ 8  دا دەستیکردوە بەدابەشکردن  بەلێبڕینی 21%
 لەبەر ئەوە هەر لەساڵی 2020 دا  حکومەت  4 مووچەی فەرمانبەران  قەرزارە.
   قەرزەکانی  حکومەتی هەرێم  لە ماوەی 4 مانگدا بەبڕی (916 ) ملیۆن دۆلاری ئەمریکی زیادیکردوە بە ووتەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 6/10  لە پەڕلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە قەرزاکانی حکومەتی هەرێم گەیشتۆتە =28.476.675.039 ملیار دۆلاری ئەمریکی .  لە کاتیکدا  کە قەرزاکانی لە مانگی مایسدا  گەیشتبوە 27.549.958 ملیار دۆلاری ئەمریکی .   
 ئەوەی جێگای سەرنجە  حکومەتی هەرێم شایستە دارایەکانی کۆمپانیا بیانیەکانی نەوتی  داوە لە دوای مانگی مایسەوە بۆ مانگەکانی  دوای ،  بۆیە  قەرزاکانی  جێگای تێڕمانە ،.
 ئەمەش بەڵگەکانە کە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان  شایستە دارایەکانی کۆمپانیا بیانیەکنی داوە:
   کۆمپانیای گەڵف کییستۆن پێترۆڵیۆم .
  کە لە کێڵگەکانی شێخان وە بەرهینان دەکات
 بە پێی هەواڵی 5533Q ;
 وەزاراتی سامانە سروشتیەکان   لە رۆژی 19-6-2020 دا بڕی (2.7) ملیۆن دۆلاری داوە   بە کۆمپپانیاکە تێچووی شایستە دارایەکانی بۆ مانگی مایس.
لە  ڕۆژی 28-7-2020  بە پێی هەواڵی 2173U.
 وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم    بڕی( 9.6 )ملیۆن دۆلاری داوە  بە کۆمپانیاکە  وەک شایستە  دارایەکانی  بۆ مانگی حوزەیران داوە .
 بەپێی هەواڵی   6536X
  لە رۆژی  1-9-2020
حکومەتی هەرێم  بڕی (10) ملیۆن دۆلاری داوا بە کۆمپانیاکە وەک شایستە دارایەکانی مانگی  تەموز.
 بە پێیی هەوالی 1680A;
لە رۆژی 25-9 -2020  حکومەتی هەریم بڕی (12.5) ملیۆن دۆلاری داوە بە کۆمپانیاکە وەک شایستە دارایەکانی  بۆ مانگی ئاب ،

 کۆپمپانیای  گینێل ئینێرجی  وDNA  بۆ کێڵگەکانی  تاوگی و  فیشخابور .
 بە پێی هەواڵ . لە گروپی EQS
لە 28-7 -2020 حکومەتی هەرێم بڕی  ( 30.2) ملیۆن دۆلاری داوە  بە گینێل و DNA  بۆ شایستە دارایەکانی  تاوگێ و  فیشاخابور بۆ مانگی  حوزەیران .
   بە پێی هەواڵی . گروپی EQS.
لە ڕۆژی 1-9  -2020  دا بڕی(4.7)  ملیۆن دۆلار دراوە بە گینێڵ وە ک شایستە دارایەکانی کیڵگەی تەق تەق
وە بڕی 35.8 ملیۆن دۆلار بۆ کیڵگەکانی  تاوگی و فیشخابور   دراوە بە گینێل  و DNA  بۆ شایسیتە دارایەکانی  مانگی  تەموز،
 بە پێی هەواڵ لە لایەن گروپی EQS.
 لە رۆژی 25- 9 -2020 دا 
 حکومەتی هەرێم بڕی 4.7 ملیۆن دۆلاری داوە بە کۆمپانیای گینێل بۆ شایستە دارایەکانی لە کیڵگەکانی تەق تەق .
وە حکومەتی هەرێم بڕی 33.8 ملیۆن دۆلاری داوە بە گینێڵ و DNA   بۆ شایستە دارایەکانی لە کێلگەکانی تاوگی و فیشخابور . 

 کۆمپانیای Shamaran. .
لە کیڵگەکانی  ئەتروش وە بەرهینان دەکات
 لە ڕۆژی 4-9-2020 وەزارەتی سامەنە سروشتیەکان بڕی (21.4 )ملیۆن دۆلاری داوە  بۆ شایستە دارایەکانی مانگی تەموز
 لە رۆژی 28-9 -2020 دا  وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بڕی  20 ملیۆن دۆلاری داوە بە کۆمپانیەکە بۆ  شایستە دارایەکانی مانگی ئاب .
 وە هەروەها شایستە دارایەکانی مانگەکانی پێشووی وەرگرتوە .

  کۆمپانیای کار گروپ
 ئەم کۆمپانیایە  زۆرتین بڕی نەوتی هەرێم دەردەهێنێت  کە بڕەکەی 170 هەزار بەرمیل / رۆژێکدا لە کێڵگەکانی خورمەڵە،  بەهۆی ئەوەی ئەم کۆمپانیایە پشکەکانی لە بۆرسەی هیچ ووڵاتێکدا بازرگانی پێوەناکرێت . بۆیە ناتوانرێت شایستە دارایەکانی بدۆزینەوە ،  لەبەر نەبوونی شەفافیەت لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە،   بڕی شایستە دارایەکانی کۆمپانیای کار گروپ  لە بەیانامەدا بڵاوناکرێتەوە .   لەبەر ئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان  شایستە دارایەکانی  کۆمپانیا بیانیەکانی داوە ،   گومانی تیانیە کە شایستە دارایەکانی کۆمپانیای کار  گروپیشی  بەهەمانشیوە داوە.  ئە گەر شایستە دارایەکانی کۆمپانیاکان درابێت و  وە موچەش  ئاوا داوادەکەوێت و نادرێت و لێدەبڕریت بۆ یە قەرزاکانی  حکومەت جێگای سەرسوڕمانە  بۆ زیادکردنی .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن