ئەمریکاو ئیسرائیل کە ئاڵاکانیان دەسوتێنرێت بەهێزتردەبن
10/19/2020 1:04:00 PM
ئەنوەر كەریم
سووتانی ئاڵای کوردستان.
لە ڕۆژی 17 ئەم مانگەدا دوای ئەوەی
لایەنگرانی حەشدی شەعبی چوونە ناو بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستانەوە لە بەغداد، ئەوە بوو یەکێک لە لایەنگرانی حەشد ئاڵای
کوردستانی سووتاند، ئەمە کاردانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە لە
لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە و لەسەر
هەموو ئاستەکان، بە بۆچوونی من ئەمە تەنها كێشەجیاوازاکان قووڵتردەکاتەوە هەر
لە ئاستی ڕەگەزی تایفی و مەزهەبی دا، وە هەندێ لایەن و حیزب بۆ خۆیان ئەم دەسکەوتە ئەچننەوە هەندێ خەڵک
دوای ئەم هاتوو هاوەرە دەکەون و
جیاوازیەکان قووڵتردەکەنەوە .
ئەگەر حکومەتی هەرێم دەیەوێت پەندێک لە ئەمریکاو
ئیسرائیل وەربگرێت کە بە نزیکەی ڕۆژانە
ئاڵاکانیان دەسوتێنرێت، پێویستە هەرێمی
کوردستان بە بێدەنگیانە کار بکات، بۆ ئەوەی بەهێزبێت لەواقیعدا نەک لە ڕێگای میدیایەوە هاواری لێهەڵبسێت کاردانەوەی لەسەر سووتاندنی ئاڵاکەی هەبێت.
دەبێت ئابوریەکەی
بەهێزبکات کە ئەوەش دەبێتە هۆی بەهێزبوونی سەربازی و سیاسی و دیبلۆماسی و
کلتوری، وە بەهیزی ئابوریەکەی ئا شتەوای نیشتمانی لە ناوخۆدا بەرقەراردەکات وە ئا شتەوای لە گەڵ ،
وڵاتانی هەرێمی وجیهانیدا باشتردەکات، حکومەتی هەرێم بۆ بەهیزبوونی ئابوریەکەی پێویستە
ئەم هەنگاوانەی خوارەوە جیبەجێبکات؛
1-نە هێشتنی گەندەڵی و ڕێگە لە بەهەداردانی داهاتی وڵات لە دامو دەزگاکانی دەوڵەتەدا.
2-نە هێشتنیخزم خزمێنە و هەڤاڵ هەڤاڵینە لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا .
3-شەفافکردنی داهات لە هەموو سێکتەرەکاندا.
4-دامەزراندنی کۆمپانیای نیشتمانی نەوت لە هەموو بوارەکانی نەوتدا .
5-بە هێزکردنی کەرتی تایبەت لە هەموو بوارەکاندا.
6-قۆرخنەکردنی ئابوری و ڕێگەدان بەبازاڕی ئازادتا منافەسەی تەواو هەبێتلە بازاڕدا
7-سەروەری یاسا لە هەموو دەزگاکانی وڵاتدا.
8-بە ئەلیکترۆنیکردنی سەرۆکی حکومەت و وەزارەتەکان، حکومەت لەگەل كۆمپانیاکاندا، و حکومەت لەگەڵ هاووڵاتیاندا.
9-بەهێزکردنی کەرتی کشتوکال وپەلەوەڕی و ئاژەڵداری .
10-دورخستنەوەی حیزب لە حکومەت .
11-بەهێزکردنی دامودەزگاکانی کۆکردنەوەی( باج) کە بەشێوەیەکی هاوچەرخانە و داد پەروارانەکاربکات.
12-هەڵبژاردنی ئازادوتەزویرنەکردن لە هەڵبژاردنەکەدا و ڕادەستکردنی دەسەڵات .
13-بە نیشتمانکردنی هێزەکانی پێشمەرگەو ئاسایش و دەزگاکانی هەواڵگری لە ناو هەرێمدا .
14-بەهێزکردنی کەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا لەسەر ئەوەی کادر دروستبکرێت بۆ ئەوەی بتوانێت كار بدۆزیتەوە لەناو کەرتی تایبەتدا.
15-دروستکردنی دەیان بەنداو بۆ گلدانەوەی ئاو لە کوردستاندا بۆ بەهێزکردنی ئاوی خواردنەوەوبەهیزکردنی کشتوکاڵ و سامانی ماسی .
16-ئازادی ڕادەربڕینفەراهەمبکرێت ،مـافی مرۆڤ پارێزراوبێت بە هەموو جیاوازیەکیرەگەزی و دینی و مەزهەبیەوە .
17-پلانی درێژخایەن دابنرێتبۆ بەڕێوەبردنی وڵات نەک پلانی کورتخایەن بۆ بەرژەوەندی شەخشی.
18-وە بەرهێنان بکرێت لە ژێرخانی ئابوری ولیكۆڵینەوەی زانسیتی و تەکنەلۆژیای نوێدا، وە پشتیوانکردنی پڕۆژەی ئینتەرپرونەر.
19-سیستەمی بانکی بە هێزدابمەزرێت بۆ ئەوەی کەرتی تایبەت بەتەواوی بەهێزبێتئاڵوگۆڕی دراو، لەناو وڵات و لەگەڵ جیهاندائاسانیبکرێت .
20-جۆن كینزیئابوری ناسی بەریتانی ئەڵیت شەرکردنی ناوخۆ . وە هەروەهاشەرکردن لەگەڵدەرەوەدا، ئابوری ووڵات دادەڕمێنێت، دەبێت هەرێم خۆی لە هەموو جۆرە شەڕێک بپارێزێت .
21-بەهێزکردنی کەرتی تەندروستیتا سەلامەتی هاوڵاتیان مسۆگەربکرێت کۆمەڵگایەکی تەندروستبێت .
22-بەهێزکردنیدامودەزگا و یاساکانی کواڵیتی کۆنترۆڵ .
حکومەتی هەرێم دەتوانێت بەم ڕێگایانە وەڵامی سووتاندنی ئاڵاکەی بداتەوە، چۆن ئیسرائیل لە ئێستادا کە هەموو دەوڵەتەکانی
دنیا بە پەرۆشەوەن پەیوەندیە بازرگانیەکان بەهێزبکەن لە گەڵیدا کە لە سەرەتادا هەموو دنیا دژیان بوون، وە ئیستاش هەندێ نەتەوەو مەزهەب ، رەگەزی
جیاواز ڕۆژانە ئاڵاکانیان دەستوتینن.
بەڵام ئیسرائیل
ئیستا لە هەرە وڵاتە پێشکەوتوەکانی دونیایە، لە ( Cyber Security) دا واتە شەڕی دژی( هیڕشی سایبەر) ، وە لە 20% وە بەرهێنانی جیهان لە ئیستادا لە ئەپڵیکەیشنی Artificial
Intelligence )) دەکرێت لە کۆمپانیا
ئیسراییلیەکان لە ئیسرائیلدا. ئیستا ئیسرائیل پێشەنگی جیهانە کە لە داهاتودا ئەم ئەپڵیکەیشنە جیهان بەڕێوەدەبات
، بێجگە لەوەی سەنتەری لێکۆڵینەوەی
کۆمپانیای ئەپڵ و گوگڵ و ئەمەزۆن لە ناو
ئیسرائیلدا یە .
هەروەها
ئیسرائیل خاوەنی بەهێزترین هێزی سەربازی و دەزگای هەواڵگری و خاوەنی
چەکی ئەتۆمیەو یەکێکە دیموکراسیترین وڵات بۆ ناوخۆیان، بە بەنزیکەی
ڕۆژانە ئاڵای ئیسرائیل دەسوتێنرێت ، بەڵام ئیسرائیل ئاوا سوودی لەو ئاڵا سووتاندنە
وەرگرتوە .
هەروەها ئاڵای ئەمریکا دەسوتێنرێت ، بەڵام هەموو دەزانین هێزی ئابوری ئەمریکا چۆنە و
یەکەمی جیهانە، بۆیە هیوادارام هەرێمی کوردستان بەبێدەنگی کاربکات سوود لە سووتاندنی ئاڵاکەی بکات بە شێوەیە .