542وتار

نرخی نەوت چۆن دەبێت لەمساڵ و داهاتوودا

6/9/2021 1:24:00 PM
ئەنوەر كەریم

نەوت  مەکینەی ئابوری جیهانە و تائیستاش کاریگەری تەواوی هەیە لەسەر گەشەی ئابوری،  بۆ  چەندین ساڵی تر  جیهان پێویستی بەم کەرتی ووزە هەیە کە لەبەردەستدایە  ، چونکە پێویستیەکانی بەکارهێنانی  ووزە  ناتوانرێت بخرێتە بەردەست لە ڕێگای  جۆرەکانی تری  ووزەوە کە پلانە لە داهاتوودا  لەبەردەستدابێت . بۆیە  نرخی نەوت تاڕادەیەکی باش بەبەرزی دەمێنیتەوە کە ئەم نرخەی ئێستایە  لە بەرژەوەندی ووڵاتانی هەناردەکارو و هاوەردەکەرداندایە ، وە زۆری بەرزی نرخ کاریگەری ئەکات ، لەسەر پاشەکشەی ئابوری جیهان  
 ئەو فاکتەرانەی نرخی نەوت ڕادەگرێت .

1-بە هۆی بەردەوامی زیادکردنی ژمارەی کوتانی پەتایی کۆڤید -19وادەکات بازاڕو ئابوری بکرێتەوەکەرتەکانی پێشەسازی و گەیاندن وکشتوکاڵ بەردەوامبن. لە ئیستادائەمریکاو ئەوروپا بەتەواوی کراونەتەوە بۆیە خواست لەسەر نەوت زیاددەکات بەتایبەتی لەوەرزی هاویندا، ئەمەش یارمەتی بەرزکردنەوەینرخ دەدات هەرچەندە مەترسیئەم پەتا گشتگیرە هەر بەردەوامە و تائێستاش ووڵاتی مالیزیا لە ئاسیا بەتەواوی داخراوە،وە شاری مێڵبێرنی ئوسترالیاهەر داخراوە وە بەشیكیش لە هیندستان، بەڵام لەکۆتایدائەمەش هەر کۆنتڕۆڵ دەکرێت.

2-ئۆپێک پڵاسلە ئیستادا زۆر بەباشی خۆیان ڕێکخستوە بە شیوەیەکی زۆر ڕێکخراو نەوت دەخەنە بازاڕەکانی جیهانەوە، بۆیەجارێکی ترئەو هەڵەستراتیجیە گەورەیە ناکەنەوە بازاڕ پڕ بکەنەوە لە نەوت، ببێتە هۆی دابەزینی نەوت ، بازاڕی نەوتلە ئێستادا کورتهێنانی (Deficit )بە ڕێژەیەی 1 ملیۆنبەرمیل ڕۆژانەهەیە، ئەلێکساندرا ناڤۆک وەزیری نەوتی ڕووسیا ئەڵێت.، ئەمەش یارمەتی بەرزکردنەوەی نرخی نەوت دەدات .


3-فاکتەرێکی گرنگی تر کەShale Oilئەمریکیە ئەمجۆرە نەوتە پێش پەتای کۆڤید بەتەواوی کۆنتڕۆڵی بازاڕی نەوتی کردبوو، ئەمریکای کردبوو بە گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت بە ڕێژەیەکی بەرچاوبەرامبەر بە هاوتاکانی ، بەڵام ئەو ستراتیجیە دەرکەوت هەڵەیەکی گەورە بوولە کاتی پەتای کۆڤێدا نرخی نەوت هاتەخوار سفرەوە ، بە ملیاران دۆلار زیان بەکۆمپانیاکانی نەوتی ئەمریکی کەوت ، ئیستا ئەم کۆمپانیا نە ستراتیجەکەیان گۆڕیوە،دەیانەوێت لە جیاتیبیرهەڵکەندنی بەردەوام نرخی نەوت بە بەرزی بمینێتەوە بۆ ئەوەیپشکەکانیانبەرزبێتەوەو وە هەروەها بتوانن ( Dividend) قازانجی هاوبەشبەسەر پشک هەڵگرەکانیاندادابەشبکەن بەمە زیاتر قازانج دەکەن، هەرچەندە ئیدارەی بایدنچەندکۆت و بەندی تازەی سەپاندوەبەسەر کۆمپانیاکانی نەوت و غازدا . ئەمەش یارمەتی بەرزکردنەوەی نەوت دەدات.

4-فاکتەرێکی گرنگی تر ئەوەیە کەبە‌هۆی ئەو پلانەیکە لە ئێستادا هەیە لە لایەن حکومەتەکانی جیهانەوەبۆگۆڕینی ووزەی ( Fossil Fuel) بۆ ووزەی پاک و نوێ کە بۆتە هۆی گۆڕانیكەش و هەوا، کۆمپانیا گەورەکانیجیهانبڕیاریانداوە هەر لە Shell،Bp ، ,Total ExxonMobil نزیکەی لە 30%-40% سەرمایەکەیانلە کەرتی ووزەی نوێ دا بخەنە گەڕ ، بۆیەلەم کەرتەدا وە بەر‌هینان کەمتر دەبێتەوەئەمەش یارمەتی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەدات بۆ ئێستا و داهاتووش .


5-DOLLAR INDEX لە ئیستادا لە نێوان 89-90 دایەئەم ئاماژەیە نرخی دۆلار بەرامبەر بەدراوەکانی تر دیاریدەکات واتە دۆلاردابەزیوە. لەئەنجامی چاپکردنی دۆلار ی زۆرەوە لەئەمریکاداوئەمەش یارمەتی نرخی نەوت دەدات بۆ بەرزکردنەوە . بێجگە لەوەی پارەیەکی زۆر لە چینو بەریتانیاوئەوروپاو ئەمریکاداچاپکراوەبە هۆی قەیرانی کۆڤیدەوە ، ئەمەش یارمەتی بەرزکردنەوەی خواستدەدات ،

6-ڕێکەوتنە کەی نێوان ئێران و ئەمریکاهەروائاساننابێتتەنانەت لە کاتی ڕێکەوتندائەو پڕۆسەی ڕێکە وتنە لە ژێر چەندین مەرجدا دەبێت، نەوتی ئێرانبازاڕی نەوتپڕناکاتچونکە بەشیوەیەکیڕێكخراو دەبێت ئێران ئەندامی ئۆپێکە دەبێت پابەند بێت بە ڕێکخراوەکەوە ، کەرتی نەوتی ئێرانلە ئەنجامی نەبوونی سەرمایەی پێویست و تەکنەلۆجیای پێویست داوە تەمەنی درێژی بیرەکان و پیویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە، بۆیەئێران پێویستی بەکاتەئەمەش یارمەتی نرخی نەوتی دەدات،
  لە ئەنجامدا نرخی نەوت  بۆ تێکرای ئەم ساڵ و ساڵانی داهاتوو لە سەروو   70 دۆلارە وە دەبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن