ئابڵوقەی تایوان مانای چیە بۆ بیزنسی جیهان
8/18/2022 6:43:00 PM
ئەنوەر كەریم
پەکین وا دەڕوانێتە تایوانی دیموکراسی کە بەشێکە لە خاکی ووڵاتی چین، کاتێک (نانسی پیلۆسی ) سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا سەردانی جەزیرەکەی کرد، پەکین ئیدانەی سەردانەکەی کرد و دەستیکرد بە مانۆڕی سەربازی بە فڕۆکەی جەنگی و پاپۆڕی شەڕکەر و موشەکی دورهاوێژ .
هەندێ پرسیارو وەڵام دروستئەبێت کاتێک کە گرژی لە ناوچەکەدا ڕووئەدات لە تەنگەی تایواندا کە چین ئەیەوێت گەمارۆی بدات .
ئەم گەمارۆیە کاریگەری چیە لەسەر بیزنسی جیهان؟
گەمارۆی چین ئەبیتە هۆی پە کخستنی خستنە ڕوو و بەرزکردنەوەی نرخی شتومەک لە ئاسیاو وە دوای بۆ جیهانیش لە بەر ئەو ڕۆ ڵە گرنگەی کە ئەو 23 ملیون دانیشتوانەی جەزیرەکە ئەیگێڕن.
تایوان بەوە هەژمارئەکرێت بەرپرسیارە لە خستنە ڕوی نزیکەی 70% (micro chip) کە ڕۆڵێکی کاریگەری لە بەرهەمهێنانی شتومەک بۆ کۆمپانیا فرە بەشەکان وە ک تەلە فۆنی زیرەک و کۆمپیوتەرو ئۆتۆمبێل. وە شوێنەکەشی ئەکەوێتە نزیکەی ئەو هیڵی گواستنەوەی پاپۆرەکان کە ساڵانە بازرگانیەکەی بە تریلیۆن دۆلارە لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا .
تایوان زۆر گرنگە بۆ ئابوری جیهان کە ئابوریەکەی 1% تێکڕای کۆی داهاتی جیهان پێكدەهێنیت . تایوان خاوەنی گەورەترین کارگەی (semiconductor) کە بە ناوی (TSM) کە رۆژانە لە هەموو پێداویستیەکانی ژیانی مرۆڤایەتی بەکاردێت. کە (semiconductor) دروست ئەکات بۆ کۆمپانیای ( Apple) و (Qualcomm) وە تایوان زیاتر لە نیوەی 100 ملیار دۆلار بازاری سیمی کۆنداکتەری داگیرکردوە ساڵانە.
1 ساڵ دابڕان لە دروستکردنی (سیمی کۆنداکتەر ) ئەبیتە هۆی ئەوەی 490 ملیار دۆلار زیان بە کۆمپانیا کارەبایەکان بگەیەنێت بە پێێی راپۆرتی ڕاوێژکاری (Boston). ئەگەر بێتو بەرهەمی (chip) تایوان بەیەکجاری بوەستێت. بەلایەنی کەمەوە 3ساڵی ئەوێت وە 350 ملیار دۆلاری ئەوێت بۆ دروستکردنی کارگەی تر تابتوانیت لە شوینێ تر بۆ ئەوەی پێداویستیەکان پڕبکاتەوە بە پێی ڕاپۆرتەکە . بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیا ی(TSM) لە لێدوانێكی تەلە فیزۆنیدا بۆ کەناڵی CNN ووتی لە کاتی بەکارێنانی هیز دژی تایوان یان داگیرکردنیدا کارگەکان ئەوەستن چونکە کارگەکان کارکردنیان ئەکەوێتەسەر بەستنەوە بە هێڵی ئینتەرنێتەوە بەشیوەیەکی LIVE بە جیهانەوە وەک یابان و ئەوروپاو ئەمریکا .
لە کوێ جیهان ئەتوانێت (CHIP) تر بدۆزێتەوە .
وڵاتە ڕۆژئاوایەکان نایانەوێت بەتەوای پشتبەستن بە ( سیمی کۆنداکتەری ) تایوان لە کاتێکدا خستنە ڕوو زۆر کەمە و وە بە هۆی کۆڤید -19 دەرکەوت کە تایوان بە شێوەیەک کۆنتڕۆڵی بازاڕەکەی کردوە . هەردوو ئەوروپاو ئەمریکا بڕیاریان داوە کە دەیان ملیار دۆلار پالپشتی بەرهەمهینانی ( CHIP) بکەن بۆ ئەوەی بەرهەمیان زیادبکەن و کێبڕکێی ئاسیا بکەن .
TSMC تایوان یەکێکە لە و کۆمپانیایانەی کە دەستکەوتی ئەبێت لەو پڕۆژەیەی کە هەفتەی رابردوو سەرۆکی ئەمریکا واژۆی لەسەرکرد ، کە ئیستا کارگەیەکی دروستکردنی سیمی کونداکتەر ئەکەنەوە لە ویلایەتی ئەریزۆنا کە بڕەکەی 12 ملیار دۆلارە ، وە هەروەها کارگەیەک لە یابان کە بڕيکەی 7 ملیار دۆلارە.
داخستنی تەنگەی تایوان کە یەکێکە لە ڕێگا کانی هاتوچۆی دەریای کە فشاری زۆری لەسەرە ئەبیتە هۆی دروستکردنی کێشە ، کاریگەری زۆری لەسەر گواستنەوە ئەبێت ( سۆرن سکو) بەڕێوبەری جێبەجیکاری کۆپمانیای گواستنەوەی دەریای دانیماڕکی بە هۆی گۆڕینی ڕێگاوە کاتی زۆر دەخایەنێت و تێچووی زیاترە.
https://www.wsj.com/articles/what-a-chinese-blockade-of-taiwan-would-mean-for-global-business-11660557601