114وتار

هەژماری من

10/23/2023 11:56:00 AM
ئەنوەر كەریم

بانک مەکینەی سەرەکی جوڵەی بازاڕو بازرگانیە و فاکتەرێکی گرنگە لە پێشکەوتنی ئابوریدا، ئەو وڵاتانەی سیستەمی بانکی پێشکەوتویان هەیە ئابوریەکی سەقامگیرو پێشکەوتویان هەیە.
 بانک ئەو دەزگا ئابوریەیە کە پارە لە هاوبەشەکانی وەردەگرێت و دواتر دەیدات بە قەرزو کریدت بە بازرگانان و هاوڵاتیان، بەخستنەسەر سوودێکی دیاریکراو بۆ ئەوەی بانکەکە قازانج بکات. بانکەکان دەوری کاریگەریان هەیە لە مایکڕۆ ئیکۆنۆمی ووڵاتاندا دەتوانن ببنە هۆی گەشەی ئابوری وڵات، لە ئەنجامی قەرزدان بە بیزنسەکان دەتوانن هەلی کار بڕەخسێنن پڕۆژەی ستراتیجی دابمەزرێین لە ناو وڵاتەکەدا.
 بانکەکان جۆریان زۆرە هەر لە بانکی بازرگانی و بانکی کشتوکاڵ بانکی خانوبەرەو بانکی وەبەرهینان و بانکی تایبەتی بۆ هاوبەشە دەوڵەمەندەکان.
بە گشتی ئەم بانکانە بە یاسا ڕێکخراون لەلایەن بانکی ناوەندی وڵاتەوە لێپرسینەوەیان  لێدەکرێت و چاودێری دەکرێن، بە پێی کارکردنی یاسای ژمارە 27ی بانکی ناوەندی عێراق دەبێت هەر بانكیک زیاتر لە 50 خزمەتگوزاری پێشکەش بکات.
بەڵام بانکەکانی عێراق تەنها (20) خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن، ئەمەش لە ئەنجامی نەبوون و لاوازی چاودێریکردن.

هەژماری من
 کە لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە ڕاگەیەندراوە ماوەیەکە پڕوپاگەندەی بۆ دەکرێت دەتوانرێت کار ئاسانی تەواو بکات بۆ موچە خۆرانی هەرێم و کەرتە بازرگانی و پیشەسازیەکان، خاوەن (هەژماری من )و یان (هەژماری کۆمپانیاکەیان).
 لێرەوە دەتوانرێت خزمەتگوزاریەکانی پارەپێدان لە رێگای ئەم هەژمارەوە بکرێت، خاوەن هەژمارەکان دەتوانن بەبێ کێشە فاتورەی ئاو کارەباو کاروباری پۆلیسی هاتوچۆ  ئینتەرنێت و کرێنی هەموو شتومەکێک لە ڕیگای (On line) بکرێت تە نها بە بوونی (Point of Sale) واتە دانانی مەشینێکی بچوک لە دوکانەکەدا بۆ بازرگانەکە. یان لە فەرمانگاکەنی حکومەتدا بە ئاسانی دەگاتە دەست وەزارەتی دارایی ئەمەش کۆکردنەوەی ئاسان دەکات.
حکومەت پێویستی بەکەرتی تایبەت نیە بۆ ئەوەی ئەو جۆرە داهاتی خزمەتگوزاریانە بۆ حکومەت کۆبکاتەوە. هەروەها لەکاتی هەژماری کۆمپانیاو بازرگانەکان دەتوانن لە مەرزەکان کاروباری گومرک هەر لە رێگای هەژمارەکەیانەوە باجە گومرکیەکە لەماوەی چەند چرکەیەکدا بگاتە هەژماری وەزارەتی دارایی. یان هەر وەزارەتێکی تر لە هەرێمدا. پیشەسازیەکان دەتوانن لە ڕێگای هەژمارەکایەناوە باجەکانیان بدەن، خۆدزینەوە کەمتر دەبێت لە نەدانی باج.
پێویستە ئابوری ببێت بە ئابوری ژمارەی (Digital Economy) چونکە ئابوری جیهان بوە بە ئابوری دیجیتال و هەرێم و عێراق زۆر دواکەوتون لەم بارەیەوە ئابوری ئەبێت دیجتاڵ بێت لەبەر ئەم هۆیانە؛
کۆکردنەوەی داهات بە ئاسانی.

کەمکردنەوی کات بەفیڕۆدان لە کاتی کارکردنی هاوڵاتیان کە زیان بە بەرهەمهێنان ئەگەیەنیت.
ڕێگەگرتن لە بە قاچاخبردنی پارە بۆ دەرەوەی وڵات.
رێگەگرتن لە سپیکردنەوەی پارە، کە بە نایاسایی پەیدا کراوەو باجی لەسەر نەدراوە.

سەرنج لەسەر بانکەکان؛
بانکە ئەهلیەکان بەڕاستی جێگای متمانە نین، چەندین بانک لە هەرێمی کوردستان مایەپوچ بوون پارەی هاوبەشە بانکیەکانیان خواردوە، بەبێ ئەوەی یاسا لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکات.
ئەم بانکانە لە هەرێمی کوردستان زۆربەیان خاوەنی (ATM) نین کە پێویستە لە سەر شەقامە سەرەکیەکان بونیان هەبێت بۆ ئەوەی هاوبەشەکانیان هەرکاتێک پێویستایان بە پارەی کاش هەبێت بتوانن لە مەشینەکە ڕایبکێشنن یان ئەگەر هاوبەشەکە ویستی پارەکەی بەکاش ڕابکێشرێت پارەی تیابێت، دوای نەبێت بە کێشە لە نێوان هاوبەشەکە و بانکەکە . حکومەت نەیەتە دەرەوە لە هاوکێشەکەدا.
پێویستە بانکەکان سیستەمی سیکورتیان هێندە بە هێزبێت کە نەتوانرێت هێرشی ئەلەکترۆنیان بکرێتە سەر، یان نەتوانرێت پارە لە هاوبەشەکانیان بدزرێت.

بانک بۆ هەژماری من
ئەو بانکەی  کە حکومەت لە رێگای (هەژماری من)ەوە موچەی موچە خۆرانیان دەکاتە سەر پێویستە ئەو بانکانە سەرچاوەی دارایەکانیان شەفاف بێت، لای موچەخۆران بانکی سەر بە دەسەڵاتدارانی حیزب نەبێت بیانەوێت پارەکانیان سپیبکەنەوە، چونکە ئەمە نەجێگای متمانە نین، ئەگەر حکومەتی عێراق موچەی فەرمانبەران بخاتەسەر ئەو جۆرە بانکانە دەبێت دڵنیای بدرێت کە لە لایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە  پشتیوانی لێدەکرێت. چونکە بانکی ناوەندی بەرپرسە لە مۆڵەتدان بە کردنەوەی هەر بانکێک.
ئەم پڕۆسەیە لە سەرەتادایە بەڵام هەردەبێت دەستپێبکات، چونکە ئابوری کاش لە هەرێمی کوردستاندا زیانی گەورەی بە پێشەکەوتنی ئابوری هەرێمداوە بۆیە حکومەت پێویستە هەموو کۆمپانیا گەورەکان پابەند بکات، بە ئابوری ژمارەیی تا ڕێگا لە هەموو جۆرە خۆدزینەوەیەک لە باج و ئاگاداری داهاتیان و سپیکردنەوەی پارەبێت، بە هۆی سیستمێکی بانکی پێشکەوتو و پڕ خزمەتگوزار و شەفاف لە خاوەندارێتی بانکەکان، کە زۆر گرنگە بۆ هاوڵاتیان متمانە بە بانکەکان بکەن تا ئابوری لە کۆتایدا ببێت بە (Cashless State) نەمانی پارەی کاش لە بەکارهێناندا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن