ئێوە چۆن سیاسەت و ئابوریتان بەڕێوەبرد
4/1/2024 11:20:00 AM
ئەنوەر كەریم
ئێوە چۆن سیاسەتان بەڕێوەبرد
ئەگەر وازلە پێناسە فەلسەفی و تێوری سیاسەت بهێنن بەزمانیکی
سادەو ساکار باسی سیاسەت بکەین . بریتیە لە ڕێزو خۆشەویستی و دڵسۆزی بۆ
هاوڵاتیانی نەتەوەکەت . بنەمای کارکردن و پێکەوە ژیان چونکە ئەوەیە کە دەتبەستێتە وە بە نەتەوە و نیشتمانەوە ،. یەکێتی نەتەوەیی وەک درەخت وایە ( خاک و خۆڵەکەی
نیشتمانە و ئاودانەکەی قوربانی شەهیدەکانە و ئەندامانی کۆمەڵگە گوڵ و
گەڵاکانین و قەدی دارەکەش هێزی یەکگرتوی کۆمەڵگەکەیە ، ئەو قەدەش بە هێز دەبێت کاتێک کۆمەڵگە یەکگرتوبن نەک وەک
ئەوەی ئێستا هەیە لە ناو کوردستاندا ، ئێوە تەواو پێچەوانە بوون ، لە جیاتی ئەوە
لە ڕیکخستنەکانتان کادرەکانتان پەروەردە کرد بەوەی کە دژی بیرو باوەڕەکانی تری ناو کۆمەڵگەکەتان بێت و بە
هەموو شێوەیەک هەوڵی لە ناوبردنی
نەیارەکاتان بدەن . ئەوەچەندین ساڵە ئێوە ئەم کۆمەڵگەیەتان
دابەشککردوە باشترین کادرتان ئەوەیە کە، جنێوفرۆشترین کەس بێت بەرامبەر بە لایەنەکەی نەیارتان ، ئێوەی سیاسی قاچتان لە سەر زەوی نیە ئەوەندە فیزتان هەیە لە گەڵ خەڵکە کەی خۆتاندا ناژین ، شوێنی ژیان و قوتابخانەی منداڵتان و ئۆتۆمبێلەکانتان
و نەخۆشخانەکانتان گەشت و گوزارەکانتان
بەتەواوی جیاوازە ، ئێوەی دەسەڵاتدار لە دۆڵیك ئەژین خەڵک لە دۆڵیکی تر بۆیە ڕۆژ گەیشت بەم ڕۆژە متمانەتان
لای خەڵک نەماوە تەنها کۆمەڵێ خەڵکی
بەرژەوەندی خواز بەدەورتاندا ماوەتەوە . ئێوە
سیاسەتان واکرد لە جیاتی ئەوەی بگەڕێن
بەدوای ڕووبەری کۆکدا بەدوای ئایندەدا بەدوای هۆکار گەلێک یەکمان بخەن و بە هێزمان بکەن و بڵندمان بکەنەوە کە چی
ڕۆژتان گەیاند بەم ڕۆژە کوردستانتان
دابەشکرد بەسەر دوو زۆندا ، ئیرادەی تاکی
کوردتان نەهێشت وەلاتان بۆ نیشتمان و
نەتەوە نەهێشت خەڵکتان هەژارکرد . کلتورو
پەروەردەتان نەهێشت، کوردتستانتان دابەشکرد بەویستی دوژمنان. ئەگەر ئەمریکا و بەریتانیا نەبێت ئیستا دەمێک بوو هەموو شتێکمان
لەدەستدابوو .
ئێوە چۆن ئابوریتان بەڕێوەبرد
پرەنسیپی چەسپاو ی ئابوری ئەوەیە، دادوەری بۆ هەموان، دەسەڵاتی یاسا بۆ هەموان،
گەندەڵی نەکردن بۆ هەموان، کێبڕکێی
دروستی بازرگانی بۆ هەموان، بوار ڕەخساندن بۆ هەموان تا کار بکەن و داهێنان بکەن
وەبەرهێنان بکەن ، ئەمانە بنەمای پێشکەوتنی ئابوری بەهێزن بەڵام ئیوە بازاڕتان قۆرخکردو زەوی و ژێر زەوی و
ئاسمانتان بەسەر خۆتاندا دابەشکرد ، ئیوە
هیچ لەمانەتان نەکرد بە پێچەوانەوە کارتان کرد تاکوردستانتان بەم دۆخەگەیاند . بۆیە ئیستا هەژماری من یارمەتیتان نادات . پرۆسەی تەوتین پڕۆسەی دروستکردنی هاونیشتمانیە لە
عێراقدا بە عەرەب و کورد تورکمان و کەمە نەتەواتەتیەکانی ترو بە ئاینزاکانی ترەوە ،
لە تێوری سیاسیدا جاران نەتەوە دەوڵەتی
دروستدەکرد بە ڵام لەسەردەمی ئابوری جیهانگیریدا دەوڵەتی هاونیشتمانی دروست دەکات ئیستا تەواو پێچەوانەیە . ئەو دەوڵەتانەی کە چەندین نەتە وەی تیادا دەژین لەبەر ئەوەی تەوتین لە هەموو بوارەکانی ژیاندا کراوە هەر لە داهات و پەروەردەو نەخۆشخانەو پاسپۆرت وەک مافەکانی تری هاوڵاتیانی ڕەسەنی ووڵاتەکە بۆیە خۆیان بە خەڵکی ئەو دەوڵەتە ئەزانن ، ئێوە چیتر متمانەتان نەماوە .