175وتار

ئیدارەی سلێمانی چۆن وەڵامی ‌هێرشەکانی تورکیا بداتەوە

3/2/2024 12:55:00 PM
ئەنوەر كەریم

 ئەردۆگان دیکتاتۆرێکی ڕەگەزپەرست و توند ڕەوێکی ئیسلامیە بۆ فریودان و جوڵاندنی هەستی نەتەوایەتی تورکەکان و ئیسلامییە ئاک پارتیەکان ئامادەیە هەموو شتێک بکات تا ڕادەوەستێنرێت، ئەردۆگان لە سەنتەرە ئەکادیمیەکاندا ناسراوە بەوەی کە (aggressive and inconstant) واتە (هێرشبەر بەڵام بەردەوام نەبوون)، واتە کاتێک ئەردۆگان بەرامبەری ڕائەوەستیت ئیتر ئەوەستێت ئەوە نیە کە هێرشبکات، بۆ نمونە لەشەڕی لیبیادا ئەردۆگان زۆر هاواریکردو ووتی بەشی باکوری لیبیا ئەگرین کە پشتیوانی لە حکومەتی لیبیایان ئەکرد. بەڵام (عەبدولفتاح سیسی) سەرۆکی میسر ووتی تورکیا پەلاماری ئەو ناوچەیە بدات ئەوا لەشكری میسر ئەچیتە ناو لیبیاوە شەڕ هەڵدەگیرسێنێت لە گەڵ تورکیادا، ئەوە بوو ئەردۆگان دواتر بەناچاری هیڕشی نەکرد و ڕاوەستا، هەروەها ئەردۆگان بەسیسی ئەوت کودەتاچی و دیکتاتۆر سەرەڕای گرتنی سەرکردەکانی (ئیخوانی ئیسلامی) بەڵام هەموومان ئەردۆگانمان بینی چۆن 2 هەفتە لەمەوبەر چوو بۆ قاهیرە.

ئەردۆگان ماوە ماوە ئەڵێت ئێمە ئەو جەزیرانەی ئەو بەری دەریای ئیجە خاکی تورکیایە و داگیری ئەکەین بەڵام کە یۆنانیەکان بەتوندی وەڵامی ئەدەنەوە و تەنانەت بنکەی سەربازیان لەو جەزیرانەدا جێگیر کرد ئەردۆگان پاشەکشەی کردو ئەو بابەتەی باسنەکردەوە.

لەسەر کەیسی ڕۆژنامەنوس (جەمال قاشوخجی) زۆر بەتوندی دژایەتی سعودیەی کرد، بەڵام سعودیەکان بە نزیکەی هەموو بازرگانی خۆیان لەگەڵ تورکیادا ڕاگرت تا ئەردۆگان بە ناچاری داوای لە سعودیە کرد پەیوەندیەکان ڕێکبخاتەوە لەگەڵ تورکیادا، ئەوە بوو شازادەی سعودیە بە بەهای (5ملیار) دۆلار وەبەرهێنانی کرد لە لیرەی تورکی بەردەوام دابەزیویدا.

لەگەڵ ئیماراتدا زۆر بەتوندی تێکیدا بەڵام کە بەرامبەری راوەستان ئەردۆگان بە ناچاری بایدایەوە بەلای ئیماراتدا بۆ ئەوەی ئابوریەکەی تۆزیک بۆ ڕاستبکرێتەوە.

 لەساڵی پارەوە تورکیا 7 کوردی باکوری کوردستانی شەهید کردوە لە ناو قەڵمڕەوی یەکێتیدا کە خۆی بە خاوەنی ئەم ناوچەیە دادەنێت، بەڵام یەکێتی هیچ هەنگاوێکی نەگرتۆتە بەر و بەردەوام دڵنەوایی ئەردۆگان ئەداتەوە.

سیاسەتی دڵنەوایی (Appeasement Policy) یەکێکە لەسیاسەتە خراپەکان لە سیاسەتی نێودەوڵتیدا بەکار ئەهێنرێت، لە نێوەندە نێودەوڵەتیەکاندا (باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشوتری ئەمریکا و ئەنجیلا میرکڵی ڕاوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا) پێشەنگی ئەم سیاسەتەبوون کە بەرامبەر (پوتین و ئەردۆگان) گرتیانەبەر. ئەوە بوو پوتین جەزیرەی قرمی داگیرکرد لەسەردەمی ئۆبامادا، لە ئەنجامی ئەو بێدەنگیەی ئەو دوو سەرکردەیەدا دوایی پوتین ساڵی2022 پەلاماری ئۆکرانیای دا ئەو شەڕە خوێناویە کە تا ئێستا بەردەوامە هەڵگیرسا.

ئەردۆگان دەستدرێژی تەواوی کردوە بۆ (عێراق، لیبیا، ئەرمینیا، سۆماڵ و سوریا) و بۆ سەر سوریا کە بە ئاشکرا پشتیوانی توندڕەوەکانی دەکرد لە سوریا بەبێ ئەوەی کاردانەوەی ئەمریکا هەبێت لەسەر تورکیا. بەڵام لە ئەنجامی سەرکردایەتی نوێی ئەمریکاو ئەڵمانیا ئەمڕۆ پوتین و ئەردۆگان دوو سەرکردەی دابڕوان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.

هەرچەندە ڕەفتاری ئەردۆگان لەگەڵ حکومەتی هەرێمدا ڕەفتارێکی فەرمی نیە ڕەفتارەکەی لەگەڵ دوو بنەماڵەی دەسەڵاتداری هەرێمدا کاردەکات، کە هەریەکەیان ناوچەیەکیان دەستبەسەراگرتوە، بۆنمونە داخستنی فڕۆکەخانەی سلێمانی لەم ناوچەیەدا ودانەخستنی فڕۆکەخانەی هەولێر مانای وایە رەفتاری رەسمی نیە لەگەڵ حکومەتی هەرێم. بەڵگەش ئەوەیە ئەردۆگان لە وتارێکیدا پێش ڕیفراندەمەکەی کوردستان ووتی ئێوە خێڵن و نازانن دەوڵەت بەڕێوەبەرن، هەر وەکو سیاسەتی خێڵ سەیری حکومڕانی هەرێمی کوردستان ئەکات، بۆیە پێویستە لەسەر خەڵك و دەسەڵاتی ئەم ناوچەیە ئیتر تەنها دڵ نەوای ئەردۆگان نەدەنەوە بەڵكو بەرامبەری ڕابوەستن.

بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەردۆگان پێویستە:
بایکۆتکردنی کڕینی هەموو کاڵایەکی تورکیا لەم سنورەدا بەڕەسمی بازگەکانی یەکێتی نەهێڵیت هیچ کاڵایەکی تورکی بێتە ئەم سنورە.
دەرکردنی هەمووجۆرە کارو بازرگانی و کۆمپانیای تورکی لەم ناوچەیەدا.
کردنە دەرەوەی هەموو دەزگا ئیستخباراتیەکانی تورکیاو بڕینی هەموو پەیوەندیەک لەگەڵ حکومەتی تورکیا، ئەگەر فڕۆکە خانەی سلێمانی دابخرێت بۆ ئۆفیسی ڤیزەی تورکیا هەبێت لەم سنورەدا.
داخستنی هەموو قوتابخانە تورکیەکان بنبڕکردنی کلتوری تورکی لەم ناوچەیەدا.

بۆیە تەنها ڕێگە ئەوەیە، وەک چۆن سعودیەکان هەموو بازرگانیەکیان ڕاگرت لەگەڵ تورکیادا نەیانهیشت هیچ شتومەکێکی تورکیا بێتە ناو سعودیە، هەرچەندە هەناردەی تورکیا بۆ سعودیە لە ساڵی (2021)دا تەنها (274) ملیۆن دۆلار بووە، بەروارد بەسعودیە تەنها ئەم دەڤەرە بازرگانیەکەی زیاترە لەگەڵ تورکیادا. بۆیە دەسەڵات و خەڵکی ئەم ناوچەیەش پێویستە هەموو چالاکیەکانیان و بازرگانیاکانیان ڕابگرن لەگەڵ تورکیا، بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندیەکان هەتا تورکیا بگەڕێتەوە بۆ لای کوردستان پەیوەندیەک لەسەر بەرژەوەندی هاوبەش و بازرگانی و یاسا نێو دەوڵەتیەکان دابمەزرێت.

زانای سیاسی بەناوبانگی ڕیالیزم (هانس مۆرگێنساو) ئەڵێت سیاسەتی پیشاندانی هێز واتە پلەو پایە لە خۆ دەگرێت، بۆیە کە بەرامبەر تورکیا رادەوەستیت واتە پلەو پایەی خۆت هەیە.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن