بڕیارەکەی دادگای فیداڕاڵی، وەزارەتی نەوت بەرەو مەحکەمەی ناوبژیوانی لەندەن ئەبات
7/23/2022 1:17:00 PM
ئەنوەر كەریم
لەڕۆژی 15-2- 2022، دادگای فیدڕاڵی عێراق کە بریاری نادەستوری یاسای
نەوت و غازی هەرێمی دەرکردو داوای
هەڵوەشانەوەی یاساکەی کرد . لەو کاتەوە حکومەتی عێراق کۆمەڵی هەنگاوی ناوە بۆ جێبەجێکردنی یاساکەی دادگای فیدڕاڵی دژی نەوت لە هەرێمی کوردستان . یاسای نەوت و
گازی هەرێم ژمارە 22 کە لەساڵی 2007 لە پەڕلەمانی کوردستان دەرچووە، ڕێگای خۆشکرد بۆ وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم کە دەستکراوەبێت بۆبە بەستنی کۆنتراکت بە شێوەی
( PSC)
لە گەڵ کۆمپانیا نەوتیەکانی جیهاندا.
یاساکەی داداگای
فیدڕاڵی عێراق وەزارەتی نەوتی عێراقی بەرپرسکرد بۆ پیا چونەوە و بژارکردنی کۆنتراکەتاکان هەر لە گەڕان و دەرهینان و هەناردەو فرۆشتنی نەوتی هەرێم .
حکومەتی هەرێم کاردانەوەی بەرامبەر یاساکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق ئەوەیە کە ئەمان واز لە مافەکانی خۆیان ناهێنن و لە 30-5 – 2022 ئەنجومەنی دادوەری کوردستان دژی
بڕیارەکەی دادگاوەستایەوە وە هەروەها گومانی خستە سەر کارامەیی و ڕەوایەتی دادگای فیدڕاڵی عێراق.
هەرچەندە تا ئیستا یاساکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق داوای وەستانی(Terminate) نەوتی هەرێـمی کوردستانی نەکردوە، لەگەڵ کۆمپانیا وە
بەرهینەرە بیانیەکاندا، تەنها دەیەوێت ئەوکۆنتراکتانە کانسڵ
بکرێنەوە لە گەڵ وەزارەتی نەوتی عێراقدا،
واتە پێدا چونەوە و بژارکردنی کۆنتراکتەکە ( review
and revise)
کۆنتراکتێکی تازە دابڕژرێنەوە (Modifying
the contract ( ئەوەی
کە عێراق دەیەوێت بیکات لە گەڵ کۆمپانیا بیانیەکاندا، وا دەکات کە وەزارەتی نەوتی عیڕاق بەرەو دادگای ناوبژیوانی لەندەن ببەن.
کۆمپانیاکانی
نەوتی هەرێم داوای قەرەبووی ملیاران دۆلار لە وەزارەتی نەوتی عێراق بکەن ئەگەر بێت و کێشەکە بەزوی چارەسەر نەکرێت. وە بەرهێنەرە بیانیەکان چاوەڕێی ئەوە دەکەن کە کێشەکانیان بەپێی یاسا نێودەوڵەتیەکان چارەسەربکرێت وەبەتایبەتی یاسای ناوبژیوانی کە پەیوەندی بە
کۆنتاراکتی ( PSC)
وە هەیە کە ڕێکەوتنی نیودەوڵەتی لەسەر وە بەرهینانی هەیە ،
1-حکومەتەکان و و (Production Sharing Contract ).
عێراق بەرپرسیار ئەبێت لە شکاندنی ڕیکەوتنی (PSC) چونکە هەر
لایەنێک بیەوێت ئەو کۆنتراکتە بشكێنێت دەبێت لە لەندەن بچێتە دادگاوە . وە
هەروەها دەتوانرێت بەرپرسیاربکرێت بە شکاندنی یاساکانی هەرێم چونکە
کاتێک کە ئەبێتە هۆی دروستکردنی کێشەی
ئابوری بۆخەڵکی کوردستان، حکومەتی
هەرێم ڕێكەوتنی لە گەڵ کۆمپانیا
بیانیەکانی نەوتدا کردوە بەپێی بڕگەی 42 لە ڕێکەوتنەکاندا .
42-1- 1هەر لایەنێک ببێتە هۆی دروسبوونی ناکۆکی لە ڕێگای
گۆڕینی دەستورو یاساوە وە یان مشتومرێک لەسەر چۆنیەتی کارکردن ببیتە هۆی زیانگەیاندن بە کۆمپانیاکان و کۆنتراکتەکە .
42-1-2 ئەبێت ئەو کێشە یە لەدادگای ناوبژیوانی لە لەندەن(LCIA)یەکلابکرێتەوە وە بە
( 3) دانیشتن بگەنە ئەنجام . کۆنتراکتی ( PSC) زۆر بە
باشی شیکراوەتەو پێناسەی بۆ کراوە بۆیە
هەر ناکۆکیەک بەرامبەر بەو کۆنتراکتە دادگا بەئاسانی یەکلای دەکاتەوە . وە بابەتی گرنگتر ئەوەیە کە (The OIC Investment Agreement )بەردەوام
پشتیوانی لەو ووڵاتانە دەکات کە سامانە سروشتیەکەی تیا دەردەهێنرێت بۆ پاراستنی خەڵکەکەی و دژی هەر شەرەنخوازیەک و دەستبەسەراگرتنێک.
ئەنجام :
هەر چەندە عێراق داوای لە کۆمپانیا وەبەرهینەرەکانی بیانی نەوت لە
هەرێمی کوردستان نەکردوە کە کارەکانیان (ڕابگرن
) . بە ڵام لە کاتی داواکردنی وەستانی کارکردن ئەو کاتە کۆمپانیا بیانیەکان دەچنە شاری لەندەن لەدادگای (LCIA) داوای ملیاران دۆلارقەرەبوو لە وازارەتی نەوتی
عێراق ئەکەن . ئەو کاتەش بڕیاری سیاسی
ئەوێت بۆ جێبەجێکردنی ئەو قەرەبووکردنەوە ئایا قەرەبووی کۆمپانیاکان دەکەن و بۆ ئەوەی پڕۆسەی نەوت و گازی کوردستان کۆتایی
پێبهینن . یان دەست لەدواکەیان هەڵدەگرن.