ڕەنگدانەوەی کێشە ئابوریەکان لە خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێراندا
12/13/2022 10:46:00 AM
ئەنوەر كەریم
دوای مردنی مهسا ئەمینی تەمەن 22 ساڵ، خەڵكی شاری سەقزی کوردستانی ئێران لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تاران بەدەستی پۆلیسی ئاکار بووە هۆی هەڵگیرسانی
خۆپێشاندان و سەرهەڵدانی ناڕەزایەکان
لەسەرتاسەری ئیراندا، دوای ئەوەی حکومەتی
ئێران شکستی هێنا لە بێدەنگکردنی
هەواڵەکانی مردنی( مهسا ئەمینی ) لە 16 –
ئەیلولی ئەمساڵدا، ئەمڕۆ ئەو ناڕەزایەتیانە
زۆر بێ وێنەن. لە ساڵی 2017 وە هەموو ساڵێک خۆپیشاندانی گەورە کراون دوای چەند ڕۆژێک سەرکوتکراون . بەس ئەوەی کە شازە لە ئێرادە. 1- بەردەوامی خۆپیشاندانەکان 2- فراوانی جوگرافیای خۆپیشاندانەکان گەورەیە. 3- وە
بنکەیەکی فراوانتری خەڵکی لە دەورکۆبۆتەوە.
لە خۆپێشانەدەنەکانی ئێستای ئێران داخوازیەکانیان
گۆڕاوە، بەراورد بە ناڕەزایەتیەکانی پێشووتر، کەئەوەکانی تر زیاتر کێشە ئابوریەکان بوو وە
هەروەها گٶڕانکاری لە بەڕیوەبردنی سیستەمەکەدا بوو .
بەڵام ئێستا داواکاریەکان بۆ گۆڕانکاری لە دەسەڵاتدا و تەنانەت نەهێشتنیی دەسەڵاتدایە. ئەم
نەخۆشیە درێژخایەنەی ئابوری ئێران بۆتە
جێگەی سەرنجی ئێرانیەکان، لە چەند
ساڵی ڕابردوودا بۆتە هۆی توڕەیی ئێرانیەکان و بێزاربوونیان ، خۆ پێشاندانەکانی ئێران لە مانگی ڕابردووە وا پێشان ئەدا کە جۆرییە، قەیرانی قووڵ هەیە لە شەرعیەتی ڕژێمەکەدا . ئەگەر ئەم جارە ڕژێم بتوانێت خۆپیشاندانەکان سەرکوتبکات ، ئەوە
زۆر زەحمەت ئەبێت جارێکی تر متمانەی خەڵك بەدەستبهێنێت
.
بەپێی داخوازیەکانی خەڵک ووتارەکانیان ئێستا زۆر ڕونە کە کێشەکان ئابوری نیە بەتەنها، وەزیاتر دژی سیاسەت و چەوساندنەوەکانیەتی . بەڵام کێشە ئابوریەکە ژینگەیەکی
دروستکردوە کە بۆتە هۆی زیاتر کردنی
خۆپیشاندەران و توڕەبوونیان.
هەڵئاوسانی ئابوری گەیشتۆتە زیاتر لە 50% ، وە توێژەکانی
خوارەوەی کۆمەڵگای ئێرانی زۆرترین کاریگەری خراپیان لەسەردروستبوە، نرخەکان بە هێواشی
بەرزدەبنەوە وە توانای کڕینی خێزاکان بەرەو خوارەوە دەڕۆن ، تێكڕای
گەشەی ناوخۆ هێواشە و کەمە لە کاتێکدا
ئابوری ئێران پاشەکشەی زۆری نەکردوە لە بەر ئەوەیە نرخی نەوت بەرزە، ئەو
هەنگاوانەی حكومەت بۆ چارەسەرکردنی ئابوریەکەی گرتویەتەبەر هەنگاوەکان کردارینین و کارناکەن . ( ئیبراهیم رەئیسی ) سەرۆکی ئیران نەیتوانیوە
تیمێکی ئابوری کە زیاتر لە بەرژەوەندی خەڵک بیربکاتەوە کۆبکاتەوە، ئەو دژایەتی کردنە کە
لە نێوان خۆیاندا هەیانە وایلێکردون کە نەتوانن ئەو پێوارانەی کە پێویستە بیگرنە
بەر،بۆیە پێوەرەکان کورتیهێنا . لە کاتێکدا کە ڕەئیسی بڕیاری گۆڕینەوەی دۆلاری بەنرخێکی تایبەتی
هەڵوەشاندەوە کە بەکار دەهێنرا بۆ
هاوردەکردنی کەرەسە سەرەتایەکان وەک خواردن . بەحەتمی ئەبێتە هۆی بەرزبونەوەی ئەو کەرەستە سەرەتایانەی کە هاوردەئەکرێن هەرچەندە بەم کارە ئەو رێگایەی نەهێشت کە ببێتە هۆی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی پارەی ووڵات ، ئەو بڕیارەی کە ویستی پەیکەرەی ئابوری ئێران لە ماوەی درێژخایەندا بۆ بودجە ی
ووڵات کە فشاری نەکەوێتە سەربکات ،
بەڵام ئەمە بوە هۆی زیاد بوونی
هەڵئاوسان وە لە گەڵ ئەوەشدا یپلانێک
نەبوو بۆ ئەوەی کە بتوانرێت هەڵئاوسانەکە
کەمبکاتەوە . بەرامبەر بەمەش حکومەت دەستی کرد بە کەمکردنەوەی فرۆشتنی
قەواڵەی نوێ ،وە نەبوونی داخوازی بۆ ئەو قەواڵانە لە گەڵ ئەوەشدا نەبوونی وە بەرهێنان لە لایەن کەرتی تایبەتەوە بەهۆی نەبوونی متمانە بە سیاسەتە ئابوریەکانی حکومەتدا لە حاڵەتی وادا ئەبیتە هۆی کەمبونەوەی توانای
دەستکەوتنی دراو.
بانکی ئێرانی
بە پێ ووتەی ئابوریناسەکانی ئێران کە هەڵئاوسان بەرزە، وە هەروەها کە مبونەوەی داهاتی خێزانەکان وایکرد کە بیزنسە بچوکەکان بڕۆن قەرزبکەن ، وە بانکەکان یارمەتی درێژکردنەوەی
قەرزاکانیان نادەن، وە هەروەها داوای
ڕیژەیەکی زۆری سوودی بانکی ئەکەن ،ئەمەش
ئەبێتە هۆی ئەوەی کە بازرگانەکان نەتوانن
قەرزبکەن ببێتە هۆی داخستنی بیزنسەکە ، وە
لەدەستدانی هەلی کاروکەمکردنەوەی چالاکیە ئابوریەکان. ئابوری بەرەو پاشەکشە بڕوات . ژمارەی بەتاڵە
بەرەو بەرزبونەوە بڕوات ، کە یەکێکێکە لە
کێشە گەورەکان لە ناو ئێرانداو . وە
هیوایەک نیە بۆ ڕەخساندنی هەلی کار بەم دۆخەی کە ئێرانی تیایە .
مۆدێلێکی ئابوری هەڵە
ئابوری بەرەنگاربونەوە کە ڕابەری کۆماری ئیسلامی داوایئەکرد دەرکەوت کە ناتوانێت بەردەوامبێت بە بێ گۆڕانکاری گەورە ، هەرچەندە توانی بەرگە بگرێت لە ساڵی 2010- -2018 ، بەڵام ناتوانێت هەموو پێویستیە بنچینەیەکانی ئابوری ئێران لە وەبەرهینان و زیادکردنی بەرهەمدا بکات ، وە بتوانێت وە بەرهێنەری
بیانی بۆ ناو ووڵات ڕابکێشێت وە یان بتوانێت قەرزی دڕێژخایەنی بانکی بیانی وەربگرێت ، وە بچێتیە ناو بازاڕی تازەوە. ئەمەش بووە هۆی کەمبونەوەی بەرهەم ، و ە بەرهەم بنچینەیە بۆ دروستکردنی گەشەی ئابوری و سەقامگیری بودجەی ووڵات .
Annual GDP growth (%)
تێکڕایی گەشيی ناوخۆی ساڵانە (%) Consumer prices growth (2010=100%)
بەرزبونەوەی نرخی
شتومەک (2010=100%) Annual inflation
rates (%)
ڕێژەی هەڵئاوسانی ساڵانە(%) Volume of oil exports (mn bpd)
قەبارەیهەناردەی نەوت بەبەرمیل ڕۆژانە Net oil export revenues (current prices, $
bn)
داهاتیسافی نەوت بە ملیار دۆلار
2010 5.8 100 10 2.2 76.75
2011 2.6 121 21 2.5 101.15
2012 -7.4 152 26 2.1 69.76
2013 -0.2 212 39 1.2 49.85
2014 4.6 248 17 1.1 51.74
2015 -1.3 282 14 1 29.98
2016 13.4 306 8.6 1.9 37.55
2017 3.8 337 10 2.2 55.34
2018 -6 394 18 1.5 66
2019 -6.8 551 40 0.651 30
2020 3.4 n/a 30.6 0.404 21
2021 4.1 n/a 40 0.8-1 25
2022* 2.7 n/a 50.3 1-1.5 36
2023* 2.3 n/a n/a n/a n/a
هەر چەندە کاتێک ( ڕەئیسی ) بەسەرۆکی ئیران هەڵبژێرا. کە کاریگەری خراپی سزا ئابوریەکانی سەر ئێران بەتەواوی ڕەنگی دابووە
بەسەر ئیراندا . لەساڵی 2019 وە بەرهەمی
هەـوو پشەسازیەکانی ئێران بەرەو کەمبونەوە ئەڕۆیشتن هەر لە پیشەسازی ئۆتۆمبێل و خواردن و ڕستن وچنینەوە ، ئەمەش کاریگەری تەواوی لەسەر بازرگانی
دەرەوە دروستکردوە . وە بۆتە هۆی کە
مبونەوەی قەبارەی هەناردەی واتە کاریگەری
کردۆتە سەر کەمبونەوەی دراو، کەمبونەوەی کێشی هەناردەکەش . ئەمەش بۆتە هۆی تەرازوی بازرگانی بێجگە ( لە
نەوت و گاز) بە رەو پاشەکشەی نێگەتێڤ بڕوات.
بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە ئەبێت پەیکەرەی ئابوری ئێران
دەستکاریبکرێت بۆ ئەوەی بتوانێت بەرامبەر کێشەکانی ناو ئێران و ئەو کاریگەریانەی
كە سزاکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دایناوە لەسەر ئیران نەهێڵێت .
بەڵام ئەم شکاندنانە لە ژێر کامپی کۆنسەیرڤتەکانی ئێران مانای نیە، ئەوە پاراستنی ناواخنی پارێزگارەکارەکانە ئەوە نابێت بشکێت و پێشێلبکرێ'
فاکتەرە
ئابوریەکان
شکستی سەرکردەکانی ئیران ئەوە بوە کە تائیستا نەیان توانیوە گەشەیەکی بچوکی
ئابوری بکەن لە گەڵ گەشە و پێشکەوتنی خەڵكدا، ئەمەش بۆتە هۆی ئاڵنگاری گەورە لە مەودای درێژخایەندا . لە
ناوەڕاستی ساڵی 2010 وە توانای هێزیی کڕین و
داهاتی خێزانەکان کەمیکردوە . ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی خەرجکردنی خێزانەکان کەمبکات تەنەنات بۆ کەرەسە سەرەتایەکانی وە ک
خواردن . لە ساڵی 2022 دا لە (18.4%) خەڵكی ئێران لە هێڵی هەژاری ڕەهادان . وا دەبینرێت کە ( 60%) دانیشتوانی ئێران لە هێڵی هەژاریدا یان لە خوار هێڵی هە ژاریدا
ئەژین .
کەواتە جێگای سەرسوڕمان نیە کە ئافرە تە گەنجەکانی ئێران ئیستا لەبەرەی ئامادەی پێشەوەی
خۆپیشاندانەکانن . کە بەشێکن لەو (2) گروپە لەبەرمەترسیدان و بێدەسەڵاتن.
بەپێی ئابوریناسە ئیرانیەکان رێژەی بەتاڵە لە ناو ئافرەتاندا لە (13%) یە ،وە بۆ پیاوان لە (7.2%) وە ئەم
ژمارانە دەبێت بە ( 2 ) ئەوەندە لە نێو گەنجاندا کە تەمەنیان لە نێوان (18-35) بە پێی هەندێ سەرچاوە رێژەی بەتاڵە لە ناو گەنجاندا لە تەمەنی (15-24) دەگاتە (77%) واتە ( 7.1)
ملیۆن کەس . وە هەروەها لە ناو ئێراندا جیاوازی ڕەگەزی هەیە کە لە ناو
کارمەندا هەیە کەبەرامبەر ( 5) پیاوی
کارمەند تەنها (1) کارمەند ئافرەتە . هێشتا بەتەنها خراپی دۆخە ئابوریەکەی ئێران ئەوە
نیە کە نارازایەتیەکان ئاوا توندبێت ،
ئیران لەساڵی 2017 وە بەردەوامی نرخی شتومەک بەرزبۆتەوە وە هەرگیز خۆپیشاندانەکان ئاوا گشتگیرنەبوون و توند نەبوون، هەندێ خۆپشاندانی بچوک هەبوە وە
زۆری بە هۆی کاریگەرە ئابوریەکانەوە بووە، وە هەندێ جار خۆپیشاندانەکان سیاسی بوون بەڵام لە ناوچەیەکی دیاریکراودا بووە . ژمارەی بەتاڵەی
زۆرو دیاریکردنی چینەکانی ( چیناندن )
کۆمەڵگە هەر بوونی هەبووە لە دەیەیەکانی رابردوەوە،
خراپی بارە ئابوریەکەی ئێران بۆتە ڕویەکی گەورە بۆ یارمەتیدانی ناڕەزایەتیەکانی ئێستا ، بەڵام فاکتەری سیاسی هاریکاری نارەزایەتیەکانی ئێستا ئەکات ،(
خەڵكی ئیران باوەڕی بە دنیابینینی سەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران نەماوە).
دۆخی ئابوری ئێران ئەوەندە ناجێگێرە کاتێک کەسێک
ئەچیت بۆ بازاڕ بۆ ئەوەی بازاڕ بکات بەردەوام خواردنەکەی ناو سەبەتەکەی کەمئەبیتەوە ، لە بەر ئەوەی نرخەکان بەزوی بەرز ئەبنەوە ، کەسێک بە ڕۆژنامەی نێوڕک تایمزی ووت کە ناوی
(نادر) بوو تەمەنی 41 ساڵە ووتی لەساڵی پارەوە خواردنی گۆشتی سورم تەرککردوە، دوای
ئەوەش خواردنی مریشکم تەرکرد، ووتی هەموو پاشەکەوتەکەم بۆ خەرجکردنی نرخی کرێی خانوەکەم بوو، کەکرێکەی بووە بەدوو ئەوەندە . لەم کاتەدا
تۆ هەر چەندە ڕابکەیت هەر فریا ناکەوێت . داواکاری خەڵک ئەوەیە لە حکومەت
کە ئابوریەکە چاکبکات چونکە خەڵک شکاوە لە ژێر ئەم فشارە داراییەدا .
نادر ووتی سەرەڕای ئەوە خەڵک لەژێر فشاری بەرزبونەوەی نرخدایە ، وە ژمارەی بەتاڵەی بەرز،
گەندەڵی و چەوساندنەوەی سیاسی، وە داواکاری زۆر لەئافرەتان لەبارەی پۆشێنی جل و
بەرگ .
فاکتەری بێ ئومیدی لە ئابوری وایکردوەکە خەڵکی نەیاری حکومەت
و خەڵکی پشتیوان لە حکومەت لەناو ئێراندا
یەکخستوە هۆکارە ئابوریەکەیە ( عبدلرزاق دەڤاری) کە (شیکەرەوەیەکی کۆنسێرڤتڤە) دژی ناڕيزایەتیەکانی ئێستای ئێرانە ، ئێستا بێگوێدانە ڕووئیای سیاسی لەناو ئێراندا لە 95% خەڵکی ئێران وایدەبێنێت کە ژیانیان زەحمەتە و وە ژیانی منداڵ و نەوەکانیان لەداهاتوودا نادیارە .
دەیەیەک لە خراپ بەڕیوەبردنی ئابوری و گەندەڵی و 2 خولی سزاکانی ئەمریکاو
هاوپەیمانەکانی بەسەر ئێراندا وە پەتای کۆڤید -19 بووە هۆی چەقبەستوی ئابوری
ئیران لەپێش ساڵی 2012 یان خراپتری کردوە
.
ئیرانیەکان کە چەند سالێکە گەڕان بەدوای كاردا بەسەرئەبەن وە خواردنی گۆشت لەسەر سفرەکەیان نەماوە . بۆتە هۆی دواکەوتنی دروستکردنی خێزان و دروستکردنی منداڵ ، توڕەو
بێزارن لە سەرکردەکانیان وایان ئەبینن کە بەرپرسیارن لە بەڕێوەبردنی
خراپی ئابوریەکەیان . لە ئیستادا براند و بەرهەمە بیانیەکان لە ناو
دوکانەکانی ئێراندا نەماون یان ئەگەر مابن
نرخەکانیان ئەوەندە گرانن کە لە کڕین نایەن ، ڕیاڵی ئێرانی ئەوەندە
بەهاکەی لەدەستداوە ، هەر بۆیە بڕیاری سفرەکانیان هەڵگرت لەسەر دراوەکەیان . دەرچووی زانکۆکان ناتوانن کاربدۆزنەوە کە لە گەڵ بڕوانامەکەی خۆیاندا بێت ، زۆربەیان بوون بە شۆفێری تەکسی یان لە دوکانەکاندا
کاردەکەن ئەمە قسەی کەسێکە کە ناوی (ئەمیر) تەمەنی 24 ساڵە دەرچووی کۆلیژی ئەندازیاری تەلارسازیە . ووتی بیر لەوە ناکەمەوە کە خانوو بەکرێبگرم ، یان ئۆتۆمبێل بکڕم یان
ژن بهێنم، یان بیر لەدروستکردنی منداڵ بکەمەوە . ووتی تەنها ڕێگا ئەوەیە کە ئێران بەجێبهێڵم . لە ساڵی 2015 کە ڕێکەوتنە ئەتۆمیەکە کرا ، ئێرانیەکان دڵیانخۆش بوو کە ئابوریەکەیان بەرەو باشی ئەڕوات هەندێ لە وەبەرهێنەرانی بیانی و
هەندێ سیستەمی شەراکەت کرا لە گەڵ
حکومەتی ئێران بەڵام لەساڵی
2018 کە لە لایەن (سەرۆک ترامپ )سەرۆکی
پێشوی ئەمریکا سزا قورسەکان کەسەپێنرا
بەسەر ئێراندا بە تایبەتی سزاکان بەسەر نەوت و گازداو ، کۆمپانیا بیانیەکان لە ئێران چونە دەرەوە .
ئێستا ئیرانیەکان بیرلەوە ناکەنەوە کە ئایا ساڵی
پار ئابوریەکەیان باشتر بوو بەراورد بەئەمساڵ ( ئەسفەندیار باتمان
خلیجی) کە دامەزرێنەری سایتی ( بۆرسەو بازاڕ) تیمی تویژینەوەکەی کە تایبەتە بە ( سیاسەت و ئابوری) ئێران ، ووتی شتەکان
کاریگەری لەسەر هەموومان داناوە لە بنچینەدا وڵاتەکە تووشی ئیفلیجی ئابوری بووە زیاتر لە دەیەیەکە، ووتی خەڵک پرسیار ئەکات بۆ خۆشگوزەرانی زیادناکات بۆدۆخێکی باشتر.
هەڵئاوسان توندە لە( 30 – 40- 50%) یە ،ئیرانیەکان بە ڕێژەی 75% زیاتر پارە ئەدەن بە شتومەک بەبەراورد بەساڵی ڕاىردوو . (وەزارەتی کارو کاروباری
کۆمەڵایەتی ) لە مانگی ئابی ساڵی 2021 دا ووتی (سێ یەکی ) خەڵک یان (30ملێۆن) خەڵک لە ئێراندا لەهەژاریدا
ئەژین .
سەختی ژیان و ناخۆشیەکان وای لە ئێرانیەکان کردوە کە کۆچی بەکۆمەڵ بکەن
وە ک ئەوکاتەی کە ساڵی 1979 لە شۆڕشی
ئیسلامی دژی شای ئێران ڕوویدا . بەهۆی سزاکان و( کۆڤید -19) ئەوکەسانەی کە لەدەرەوە دەیانخوێند یان کارماندی تەندروستی کە لە دەرەوە کاریان کردوە
نەگەڕاونەتەوە بۆ ئێران .
دەسەڵاتدارانی ئێران بەناوی ئابوری
بەرەنگاربونەوە کە ئێران بتوانێت خۆی
بژێنێت و لەسەرپێێ خۆی ڕابوەستێت، وە
هاوردە لە ووڵاتان نەکات، حکومەت
وەبەرهێنانی کرد لە کارگە ناوخۆیەکاندا .
وا داوای لەئێرانیەکان کرد کە شتومەکی ناوخۆی بکڕن ، وە توانیان کە
خۆیانبدزنەوە لە سزاکان بە فرۆشتنی نەوت بە چین بە نرخی داشکاندنێکی گەورە .
ئەوەی کە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی
2021 بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران ڕوویدا . ژمارەی دەنگ نەدەران زیاتر بوو لە
ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی کە سەرۆک ( رەئیسی) یان هەڵبژارد، ئەمە یەکەم هێمابوو بۆ ئاگادارکردنەوەی سیستەمە سیاسیەکەی ئێران . خەڵکی ئێران ڕازی نەبوون بەو بڕیارەی کە ئەبێت رەئیسی هەڵبژێرێت لەسەر حسابی
ئەوەی کە کاندیدەکانی تر کە خەڵکێکی زۆر بەناوبانگ بوون وە نەهێشتنیان بۆخۆکاندیدکردن لە
بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا .
ئیدارەی( رەئیسی ) سەرکەوتوو نەبوو لەبەرنامە کۆمەڵایەتی – ئابوریەکەی لە ساڵی ڕابردوەوە، بەڵكو
خەڵکی زیاتر توڕەکردوە و بێزارکردوە، بۆتە
هۆی ئەوەی شکست بەو بۆچونانە بهێنێت کە کەمپی پارێزگارەکان ئەتوانن سەقامگیری
لە ئابوریدا بکەن و بتوانن گۆڕانکاری بکەن ، هەرچەندە لەسەرەتا رەئیسی بەڵێنیدا بەخەڵک کە هەڵئاوسان دابەزێنێت بۆ خوار ( 10%) لە چەند ساڵی داهاتوودا ، وە گەشە بە ئابوری
بدات و (2ملیۆن) هەلی کار برەخسێنیت هەتا مانگی ئازاری ساڵی (2023).
دراوی ئیرانی؛
دراوی ئیرانی زۆر دەمێکە کێشەی هەیە ئەم
هەفتەیە نزمتترین ئاستی تۆمارکرد بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی . بە
هۆی بەردەوامی خۆپیشاندانەکانەوە وە هیوایەک نیە بۆ ڕێکەوتنە ئەتۆمیەکە ،بۆتە هۆی
دا بڕانی تەواوی ئێران لە ئەنجامی ئەو ڕەخنانەی کە کۆمەڵگای ڕۆژئاوا بە هۆی ئەو
ڕەفتارە دڵرەقانەی کە سوپای پاسداران بۆ بەرانگاربونەوەی خۆ پێشاندەران گرتویانەتە بەر وەهەروەها ئەو رەخنانەی کە لەسەر ئێران ئەگیرێت بە هۆی
پەیوەندیەکانی بە ڕوسیاوە . ڕیاڵی ئێرانی بەهاکەی بە ڕێژەی 13.8% دابەزیوە لەو کاتەی ناڕەزایەتیەکانی ئیران دەستیان
پێکردوە بە هۆی گیان لەدەستدانی خاتوو ( مهسا ئەمینی ) شاری سەقزی کوردستانی ئیران ، بازرگانەکانی
دراو بەتەواوی بێ هیوا بوون لە دراوی ئێرانی لە ئەنجامی ئەو ڕێگایەی کە سیستەمی ئیرانی گرتویەتە بەر
بەرامبەر خۆپیشاندەران و وە هەروەها پەیوەندیە سەربازیەکانی ئێران لە گەڵ ڕوسیادا بەتایبەتی فرۆشتنی فڕۆکەی( بێ فڕۆکەوان) بە
ڕوسیا. هەر ئەم هەفتەیە کەنەداو ئوسترالیاو ئەمریکا بەردەوام سزای زیاتریان سەپاند بە سەر ئێراندا . وە بەریتانیا سزای زیاتری سەپاند بەسەر بەرپرسە ئێڕانیەکاندا لە ئەنجامی پێشێلکردنی
مافەکانی مرۆڤ و گەندەڵی بەرپرسەکان، وە
ئەڵمانیا ئیدانەی ئێڕانی کرد بە هۆی لە سێدارەدانی یەکەم خۆپیشاندەری ئیرانەوە. وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بڕیاریان داوا پاکێچ سزای زۆر قورس بەسەر ئێراندا بسەپێنن، وەسایتی ( EcoIran) نوسیویەتی بە
هۆی ئەم هەواڵانەوە ، زیاتر فشار دەکەوێتە
سەر ڕیاڵی ئێڕانی ، وە ئەو کاتە لەوانەیا بانکی ناوەندی ئێران یارمەتی پشتیوانی ڕیاڵ بکاتەوە .
چارەسەر
بە پێێ قسەی شیکەرەوەکان و قسەی زۆربەی ئێرانیەکان
بۆ ئەوەی باری ئابوری چاکبێت تەنها ڕێگا
ئەوەیە کە ڕێکەوتن لە گەڵ ڕۆژئاوا بکرێت
لە بارەی ئەتۆمی ئیرانەوە.
بەلآم لە کاتێکدا کە ئەمریکاو ئێران هەر یەکەیان
پابەندن بە داواکاریەکانی خۆیانەوە، دیارنیە کە هیچ ڕێکەوتنێک بکرێت ، هەر بەیانێک
کە دەرئەچیت لەسەر ڕێکەوتن یان چەقبەستنی ڕێکەتنەکە کاریگەری هەیە لەسە دراوی ئیرانی و پێوانەی
دڵخۆشی ئیرانیەکان دیاریدەکا ت ، هەر
ڕێکەوتنێک بکرێت لە سەر ئەتۆمیەکە کاریگەری خێرای ئەبێت لەسەر ئابوری ئێران چونکە
بەملیارەها دۆلاری ئێران کە ئیستا لە بانکەکاندا ڕاگیراون دەگەڕێتەوە بۆ ئیران ، وە
هەروەها نەوت و گاز دەتوانرێت بفرۆشرێت لە بازاڕەکانی جیهاندا . بەڵام بۆ
ئیرانیەک گەشبینیەکەی وەستاوە
بەوەشەوە کە ئەبێت سیستەمەکە لە خراپ بەڕێوەبردن و گەندەڵی پاکبکرێتەوە ، بەڵام لەوە ناچیت ئێران
بەپەلەبێت لە ڕێکەوتنەکە هەتا مسۆگەرکردنی نەبێت بە قایلبوونێکی زۆر لە لایەن
ئەمریکایەکانەوە ئەوەش کارێکی سەختە بۆ ئەمریکیەکان کە ڕازیبن .
لەساڵی پاردا کە خۆپیشاندان ڕوویدا لە ئەسفەهان لە ئەنجامی( کەمی ئاو)دا وە لە خوزستان
لە ئەنجامی بەرزبونەوەی نرخ لە نان و ڕۆنی چێشت لێناندا .، حکومەت بەناچاری و بە
پەلە دەستیکرد بەزیادکردنی پاڵپشتی پارەی زیاتر بۆ خێزانەکان . هەر لە شۆفێری پاس و مامۆستاو فەرمانبەرانی کەرتی گشتی و بازرگانی ناو بازاڕەکان و خانەنشینان هەموویان خۆپشاندانیان کرد . ئەوە بوو سەرکوتکرا .
سزاکانی سەر ئێران بەتەواوی ئێرانی بەستۆتەوە وەکارەکانی
دیاریکردوە لەسەر ئێران، بەڵام کۆنسیرڤتڤەکانی ئێران وا بیردەکەنەوە کە
نابێتە هۆی داخستنی هەموو ڕێگاکانی
پێشکەوتن ئەمە ( محمد نوری ساڵحی )
کەسەرۆکی دەستەی شارەوانی ئەسفەهانە لەسەر
پارێزگەرانە وە هەورەها ووتی سزاکان نەیتوانیوە چالاکیەکانی ئێمە ڕابگرێت. ئەمە ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیشی درکیان پێکردوە.
بە هۆی سزاکانەوە ئێران نەیتوانیوە کێشە سەرەکیەکان
چارەسەر بکات بۆ نمونە وەک کەمی ئاو لە شاری ئەسفەهان دیارە باری ئابوری ئێران بە ئاشكرا کاریگەری هەیە لەسەر نارەزایەتیەکان.
خەڵکانی خۆپیشاندەر ؛
هەر چەندە ئابوری تاڕادەیەک توانیویەتی بەرەنگاری سزاکان بێتەوە ، تێکڕای گەشەی ناوخۆ
پاشەکشەی کردوە بە رێژەی (6% ) بە پێێی ڕاپۆرتی سندوقی نێودەوڵەتی وە نرخی ڕیاڵ زۆر دابەزیوە .بەمەش
کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت خەڵکیان دەرکرد
لە کارەکانیان وە هەروەها( کۆڤید -19) کە
بەدوایدا هات ، بەیەکەوە بووە هۆی بەرزبونەوەی نرخ ، خەڵکی بردە هێڵی هەژاریەوە کە کە داهاتیان لە خوار ( 5.50دۆلار) بێت گەیشتۆتە ڕێژەی لە 20% دانیشتوانی ئێران بە پێی راپۆرتی بانکی نێو دەوڵەتی.
وە هەروەها سەرۆکەکانی پێشوی ئێڕان هەر نەیان توانیوە گۆڕانکاری بکەن ، ئەمەش شەرعیەت ئەدات بەو
پرسیارەی ئایا ئەم جۆرە سیستەمە ئەتوانێت گۆڕانکاری و پێشکەوتن بکات .
بەڵام هەر کە
هەواڵێ مردنی ( مهسا ئەمینی) بلآوبوەوە ، ناڕەزایەتیەکان دەستیان
پێکردەوە، چونکە خەڵکی ئێران لە زۆر مافە سەرەتایەکان و شارستانیەکانیان بێبەشبن لە هەموو پیداویستیەکانی ژیان. هەرلەنووسین و خوێندن بەزمانی دایک ، وە ئازادی ڕادەربڕین و مافە سەرەتایەکان لە پۆشینی جلوبەرگ، هەڵبژاردنی ئازاد و ڕەوادا . وە نەبوونی ئۆپۆزۆسیۆن. جیاوازی زۆر لە نێوان ژن و پیاودا هەیە، چەوسانەوەی چینایەتی، وە جیاوازی زۆر لە نێوان نەتەوە جیاوزاکاندا و مەزهەبە جیاوازەکاندا هەیە. وە نەبوونی ڕێكخراوە مە دەنیەکان و چەوساندنەوەی ئاشکرای نەتەوەیی بۆ نمونە هەر لە کاتی ئەم خۆپێشاندانەدا ژمارەی کوژراوان زۆر زیاترە لە و ناوچانەی کە مەزهەبی نەتەوەی سەردەست نین . وەک ناوچەکانی کوردستان و بلوچستان . ئەمە جیاوازیەکی گەورەی کۆمەڵایەتی دەردەخات نەڕەخسانندنی هەلی کار لە ناوچەکانی تری کە لە سنوری نەتەوەی سەردەستەو مەزهەبی سەردەستدا نیە، لە هەندێ ناوچەدا تەنانەت ناتوانرێت ( ئاوی پاک ) بۆ خواردنەوە دابینبکرێت وە ک لە ناوچەکانی خوزستاندا کە زۆر دەوڵەمەندە بەنەوت و گاز.
هەر لەگەڵ
بڵاوبونەوەی هەواڵی مردنی ( مهسا ئەمینی)، بەهۆیەوە ناڕەزایەتیەکان دەستیان پێکردەوە . چونکە دۆخەکە وەک بەرمیلێک باروت
وایە تەنها پڕیشکێکی بچوکی ئەوێت بۆ گڕگرتن . بۆیە خەڵک لە سەرتاسەری ئێراندا ڕژانە سەرجادەکان و داوای ( ژن ، ژیان، ئازادی) ئەکەن کە ئەم داوایانە بۆتە ئامانجی گەلانی ئێران، لە ژێر ئەم سیستەمی
بەڕێوبەردنەدا ئەم ئامانجانە زەحمـەتە بهێنیتە دی.
هەڵە گەورەکەی (رەئیسی) ئەوە بوو کە بڕیاریدا نە هێڵێت لە هیچ شوێنێک ، ڕێگابدات بەو کەسانەی
کەیاساکانی ( حیجاب ) بشکێنیت وە یان
ئاهەنگی ماڵان و ئاهەنگی مۆسیقای گۆرانی
بێژان و هەرکەس خواردنەوەکحولیەکان وە یان وەررگرتنی مادەهۆشبەرەکان وەربگرێت، هەرچەندە بە ( شیوەیەکی سەرەکی نایاسایییە) ئیستا کە خەڵک لە ژێر باری سەختی ئابوریدا ئەژی ئەمەش وایکرد کە خەڵکی هەندێ بڕیار
پشتگوێ بخەن .
وە هەروەها سەرۆکەکانی پێشوی خۆی هەر نەیان توانیوە گۆڕانکاری بکەن ، ئەمەش شەرعیەت ئەدات بەو
پرسیارەی ئایا ئەم جۆرە سیستەمە ئەتوانێت گۆڕانکاری و پێشکەوتن بکات .
بەڵام ئەم شکاندنانە لە ژێر کامپی کۆنسەیرڤتەکانی ئێران مانای نیە، ئەوە پاراستنی ناواخنی پارێزگارەکارەکانە ئەوە نابێت بشکێت و پێشێلبکرێ'
سەر ئەنجام
هەرچەندە هەتا ئیستا خۆ پێشاندانەکانە بەردەوامەو تاران نەیتوانیوە بە ئاسانی سەرکوتی بکات ، ئەگەر بێتو لە ئیستا سەرکوتبکرێت ، ئەبێت کۆماری ئیسلامی
ئێران گۆڕانکاری گەورە بکات . گۆڕانکاری قوڵ و فراوان چونکە ئەم
سیستەمەی ئێستا لە گەڵ خواستی خەڵکی ئیراندا
یەکناگرێتەوە ، بۆیە ئەگەر گۆڕانکاریەکان گەورە نەبێت لەسەر ئاستی سیاسی و ئابوری
و یاسایی و کۆمەڵایەتی، متمانە
لای خەڵکی ئێران دروستنابێتەوە بە سیستەمە
سیاسیەکەی ئێستای ئێران هەڵدانەوەی ناڕەزایەتیەکان لە ئایندەدا چاوەڕوانکراو ئەبێت .
‘Out-of-Reach Dreams’ in a Sickly Economy Provoke the Rage in Iran, at;
https://www.nytimes.com/2022/10/02/world/middleeast/iran-protests-economy.html
The economic backdrop of Iran’s protests, at;
https://www.mei.edu/publications/economic-backdrop-irans-protests
Winter of protests exposes economic pressures in Iran as nuclear talks stall, at;
https://www.ft.com/content/86e0e8cc-7770-416e-a49a-659616dc28a4
Iranian currency slides to new low amid unrest, isolation;
https://www.reuters.com/world/middle-east/iranian-currency-slides-new-low-amid-unrest-isolation-2022-12-10/