نرخی نەوت بەرەو کوێ دەڕوات؟
9/24/2020 1:04:00 PM
ئەنوەر كەریم
وەک دەزانین نەوت مەکینەی ئابوری جیهانە، لەبەر
ئەمەش نرخی ئەم کاڵایە هەمیشە کاریگەری تەواوی هەیە بەسەر ئابوری جیهانەوە.
بەبەرزبونەوەی نرخەکەی زیان بەوڵاتانی هاوردەکاری نەوت دەگەیەنێت، بەنزمبونەوەی نرخەکەشی کاریگەری خراپ لەسەر ئابوری ووڵاتانی
بەرهەمهێنەری نەوت دادەنێت. بۆیە باشترین
نرخ بۆ نەوت ئەوەیە کە بتوانێت باڵانسی ئابوری جیهان بکات. بەڵام کۆمەڵێ فاکتەری گرنگ هەیە، کە کاریگەری تەواو
دەکەنە سەر نرخی ئەم کاڵایە گرنگە لەجیهاندا، ئەو فاکتەرە گرنگانەشی کەلە ئێستادا کاریگەری تەواویان هەیە بەسەر
بەکاربردنی نەوت و دابەزینی نرخی نەوت بریتییە لەم هۆکارانەی خوارەوە:
1- ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید_19)، ئەم ڤایرۆس و پەتایە، وایکردوە فاکتەری خواست وخستنە روو لە ئێستاداتێبینیەکی زۆری لەسەر بێت، لەبەر ئەوەی ئێستا لەجیهاندا خستنە ڕوو زیاترە لە خواست، ئەوەش بە هۆیڤایرۆسی کۆرۆناوە، ئەم ڤایرۆسە تاڕادەیەکجوڵەی سەر زەوی و ئاسمان و دەریایکەمکردۆتەوە، ئەمەش بۆتە هۆکاری کەمکردنەوەی بازرگانی ووەستانی کارکردن لەکارگەکان و ئۆفیسەکان، بەمجۆرە رێژەی بەکاربردنی نەوتیش کەمبوەتەوە. هەروەهالە ئێستاداپەتای کۆڤید -19، جارێکی تر ژمارەی توشبوان لەسەر ئاستی جیهان بەرەو هەڵچونی زیاتر دەبات، بەتایبەت لەسەر ئاستی ئەو وڵاتانەی کەخاوەن ئابوری گەورەن لەجیهاندا وەک (ئەمریکا، هیندستان و بەریتانیاو هەندێ وڵاتی تر). هەروەهابەهۆی هاتنیوەرزی پایزو زستانەوە، پەتای ئەنفلۆنزاش زیاد دەکات، بۆیە پێشبینی دەکرێت لەداهاتویەکی نزیکدا جارێکی تر ئابوری ووڵاتان دابخرێتەوە، بۆیە ئەمە کاریگەری تەواوی دەبێت لەسەر بەکاربردن و نرخی نەوت لەجیهاندا.
2- کاریگەریەکانی ڕێكخراوی، ئۆپێک پڵاس و نەوتی بەردینی ئەمریکی، وەک پێویست نەبوە، ئەوەشبە هۆی ئەو زیادکردنی بەرهەمەی ئۆپێک پڵاسەوە، کە لە مانگیئابەوە 2 ملیۆن بەرمیلیان زیادکردوە، ئەمەش لەوەدەچێت زیاتربێت لە پێویستیەکانی بازاڕ، لە ئێستاشدا ڕێژەی کەمکردنەوەی بەرهەم تەنها 7.7 ملیۆن بەرمیلە.
3- بازاڕی پشکەکان زۆر بەرزە ئەمە لەگەڵ واقیعیئابوری جیهاندا ناگونجێت، ئەوەیکە تائێستا بازاڕی بەرزکردبوە، ئەو پاکێجانەی هاندان و ژیانەوەی ئابوری بوە ، لە ئەمریکاو بەرتیانیاوئەوروپا بە گشتی.ئێستا کە بازاڕی پشکەکان لە چەند هەفتەی ڕابردوودا دەستیان بە فرۆشتن کردوە ، بۆیە هەموو سێکتەرەکانی ئابوریبەیەکەوە دەفرۆشرێن، بەمەش سێکتەری وزە کەنەوتە دەفرۆشرێت و نرخەکەی دادەبەزێت.
4- زریانیەکانی( لۆراوبیتا) لە ئەمریکا، ئەمەش کاریگەری هەیە لەسەر داخستنی پاڵاوگەکان ووەستانی جوڵە کەمکردنەوەی بەکاربردنی نەوت.
5- هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کاریگەری تەواوی هەیە،چونکەتائێستا وەبەرهێنەران ناتوانن، بڕیاربدەن کە کاندیدی کام حیزب لە ئەمریکا دەیباتەوە لە هەڵبژاردنەکاندا ئەمەش نادڵنیاییەکی زۆری داوە، بە وەربەرهێنەران لە بازاڕەکانی جیهاندا.
6- دەسپێکردنەوەی بەرهەمی نەوتی لیبیا، لەئەنجامی ڕێکەوتنی هێزەکانی ئۆپۆزۆسێۆن و حکومەتی لیبیاکە ڕێگا بدات بەوەی، لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەوە جارێکی تر نەوت بگوێزرێتەوە، چاوەرێدەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتودا بەرهەمەکەی بۆ نزیکەی 300 هەزار بەرمیل بەرزبێتەوە.
7- بەهۆی نادڵنیای لە بازاڕدا، بە هۆی کۆڤید -19 و وە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانەوە، وەبەرهێنەرانپەنا دەبن بۆدۆلاری ئەمریکیوەک بەهەشتێکی سەلامەتی لەبازاڕدا، ئەمەش هێز دەداتبەدۆلار، ئەوکاتە نرخی نەوت نزمدەبێتەوە.
نەوت کەی
بەرزدەبێتەوە ؟
بەرزبونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی هەیە بە دو فاکتەریی زۆر گرنگ لە مەودای زۆر نزیکدا ئەوەش:
1-دۆزینەوەیڤاکسین بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمەشدەبێتە هۆی کاردانەوەیەکی پۆزەیتڤ،بۆ بەرزبونەوەی نرخی نەوت و بازاڕی پشکەکاندا.
2-دووبارە هەڵبژاردنەوەی دۆناڵد ترەمپ بە سەرۆکی ئەمریکا،ئەمەش بە هۆیپۆڵیسیەکانی ترامپەوە، چونکە ترامپ باج کەمدەکاتەوە. ئەمەش یارمەتیزیادکردنی بەکاربردن دەدات، یارمەتی ئەوەش دەدات کەنرخی نەوت بەرزبێتەوە بە رادەیەکی مامناوەندی.
*ژوری
توێژینەوەکانی گۆڕان – گۆشەی ئابوری