نابێت فاکتەری سیاسی ڕێگە لە گەشەی ئابوری بگرێت
11/22/2023 11:26:00 AM
ئەنوەر كەریم
بڕیارە کەی
دادگای فیدڕاڵی عێراق بەنادەستوری بوونی یاسای نەوت و گازی هەرێم لە 15-2 - 2022 بووە هۆی هێنانی بڕیاری دادگای (ناو بژیوانی پاریس
) بەدوای خۆیدا لە ئەنجامدا لە (25-3- 2023 ) دا
هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان وەستاوە.
ئەم بڕیارە تەنها بڕیارێکی سیاسی بوو لە دادگای
فیدڕاڵی عێراق دەرچوە بە بێ ئەوەی هیچ بنامایەکی ئابوریانەی هەبێت بەئەقڵیەتی ئابوری و ئەم بڕیارە درابێت، زیاتر بڕیارێکە لە سەر پاڵنەری مەزهەبی و ئیتنیکی کراوە، زیانەکانی ئەم بڕیارە ئەمانەن:
1- خەڵكی هەرێمی کوردستان بە گشتی زیانیان کردوە
2- حکومەتی هەرێمی کوردستان زیانی کردوە
3- کۆمپانیاکانی وەبەرهێنەری نەوت لە هەرێمی
کوردستان
4- حکومەتی تورکیا زیانی پێگەیشتووە.
5- حکومەتی عێراق زیانی پێگەیشتووە.
6- بەهای دیناری عێراقی کەتا ئیستا بانکی ناوەندی بۆی کۆنتڕۆڵ ناکرێت، پێش بڕیارەکە مانگانە نزیکەی 1 ملیار دۆلار داهاتی نەوت ئەگەڕایەوە بۆ ناو هەرێمی کوردستان وە ئەم پارەیەش لە بازاڕەکاندا بەشێکی زۆری ئەگۆڕایەوە بۆ دیناری
عێراقی واتە خستنە ڕوی دۆلار زیادی دەکرد
تاڕادەیەکی باش بەهای دینار کۆنتڕۆل
کرابوو.
ئیستا عێراق سەرەڕای دابازینی بەهای دینار بەفەرمی و زیاندان لە ئابوریەکی عیراق
کە بۆی چارەسەر ناکرێت . وە خەڵکی هەرێم
باجی ئەم بە های دینارە ئەدەن کە عێڕاق بەرپرسە لە سیاسەتی نەختینەی ووڵات ، کەواتە تا ئێستا سیاسەتی (دۆڕاو ، دۆڕاو ، دۆڕاو ، دۆڕاو) پیادە ئەکرێت
زۆر دوورە کەی ئەم دۆڕاوانە لە دۆڕاندن ئەوەستن بەرەو براوە ئەڕۆن.
کێشە ئالۆزەکان .
1- عێراق و کۆمپانیە وەبەرهینەرەکانی نەوتی هەرێم
ئێستا کۆمپانیاکانی وەبەرهێنەری
نەوت لە هەرێمی کوردستان دەبێت لە گەڵ عێراق مامەڵە بکەن ئەوەی عێڕاق دەیەوێت لە بودجەی ئەمساڵدا کە دوورە لە (بازرگانی و وەبەرهێنانەوە) ئەم بودجە گەورەیەی کە گومان هەبێت لەسەری
کەتەنها بودجەی عێراقبێت بڕی ( 6 ) دۆلاری
بۆ بەرهەمهێنانی نەوت تەرخانکردوە کە گرێبەستەکانی
نەوتی هەرێم جۆری (گرێبەستی بەشدارین لەبەرهەم) ئەگەر عێراق بیەوێت بەم ( 6) دۆلارە کۆمپانیاکان بخاتەوە کار ئەوە مەحاڵە ، بە پێێ گریبەستەکانی هەرێم هەر کێشەیەک دروستبیت کە کاریگەری لە سەر مۆدێلی بازرگانی ئەو کۆنتراکتانە بکات وەک لە مادەی(42.1) لە گرێبەستەکانی
هەرێم و کۆمپانیاکاندا هاتوە ، لە بڕگەی B)) لە هەمان مادەدا تەنانەت دوای 60 ڕۆژ دەتوان بڕۆنە دادگای ناوبژیوانی لەندەن ئەگەر کێشەکان لە ناوخۆدا چارەسەر نەکران ، عیراق
ناتوانێت بەهیچ شیوەیەک فشار بکاتە سەر
کۆمپانیاکان چونکە دەبێت باجەکەی
بدات بۆیە تائیستا نەیتوانیوە هیچ فشارێک بکات.
وە هەروەها عێڕاق دەبێت ئەو پارانە ی کە حکومەتی هەرێم قەرزاری کڕیارانی نەوتی هەرێمن وە قەرزەکانی کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکانی نەوتی هەرێم چارەسەر بکات بۆیە. ڕاستکردنەوەی ئەم بابەتە چارەسەرکردنی زۆر قورسە .
2- کێشەی عێراق و تورکیا .
عێراق داوای بری ( 1.470( ملیار دۆلار دەکات لە تورکیا بە ناوی ئەوەی ئەو کۆنتراکتەی کە لە گەڵ عێراقدا بۆ گواستنەوەی نەوت شکاندوە . هەرچەندە
داوایەکی تری عێراق هەیە لە دادگای ناوبژیوانی
پاریس بۆ ساڵی( 2018-2022) ئەم داوایە تا
ئێستا بڕیاری لەسەر نەدراوە وە بەرامبەر بەمەش
تورکیا لە داگای واشنتۆن داوایەکی لەسەر
عێراق تۆمار کردوە . وە ئەڵیت کۆمپانیا تورکیەکان شایستەکانیان لە حکومەتی هەرێم وەرنەگرتوە و.عیراق هەقدەسستی ساڵانەی نەداوە وە سەرەڕای جیاوازی نرخ لە گواستنەوەی بەرمیلێک
نەوتی هەرێم کە عێراق ڕازی نابێت ئەو نرخە بدات بەتورکیا کە داوای ئەکات لە حاڵەتی دەستپێکردنەوەی نەوتی
هەرێم . هەرچەندە تورکیا لە زمانی وەزیری
وەزەوە ئەڵێت بۆری جەیهان ئامادەیە بۆ گواستنەوەی نەوت و بەمەش تۆپەکەی خستۆتە ناو گۆڕەپانی هەرێم و عێراق. بۆیە ڕێکەوتنی ئەم دوو دەوڵەتە کارێکی ئاسان نیە .
چارەسەر .
پڕۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم زۆر ئالۆزە تەنها رێگای چارەسەر دەبێت عێراق ڕازی بێت بە جۆری گرێبەستەکانی هەرێم و ئەو بڕە هەقدەستە بدات بە کۆمپانیاکان کە لە گرێىەستەکاندا بڕیاری لەسەر دراوە، وە لە هەمواری یاسای بودجەی ساڵی داهاتودا جێگەی بکرێتەوە بۆ ئەوەی دەستبکەنەوە
بە بەرهەمهینان وە ئەگەر عێراق نەیەوێت نەوتی هەرێـم هەناردەی دەرەوە بکات دەتوانیت بۆ بەکارهینانی ناوخۆ بەکاریبهێنیت، ئەمەش دەبێت پشکەکەی لە گەڵ ڕێکخراوی (ئۆپێک پڵاسدا) ڕێکبخاتەوەو ئەو کاتە ئەبێت بەرهەمی ناوخۆی عێراق کەمبکاتەوە . بۆیە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق
زیانی گەورەی لەگەشەی ئابوری هەرێم و عێراقداوە
. ڕاستکردنەوەی زۆر زەحمەتە .