نرخی نەوت بۆ ئەمساڵ و ساڵی داهاتوو
8/22/2022 11:17:00 AM
ئەنوەر كەریم
گرنگترین فاکتەر لە ئابوری دا کە بڕیار لەسەر نرخ دائەنێت فاکتەری خواست و خستنە ڕووە . نەوت
ئەو کاڵا گرنگەیە کە ئەبێتە هۆی هەڵسوڕانی
ئابوری جیهان بۆیە هەموو سیاسیەکان و
بازرگانەکان ئەیانەویت ڕۆڵیان هەبێت لەسەقامگیری کردنی
نرخدا، تانە بێتە هۆی دروستبوونی
هەڵئاوسان و کێشە بۆ گەشەکردنی ئابوری دروست نەکات . نرخی نەوت لە ئیستادا لەسەروو 90 دۆلارەوە یە بەڵام کۆمەڵێ
فاکتەر وایکردوە بۆ ئەوەی بەهای نەوت لەم نرخەدا جێگیر بێت .
بەکورتی هۆکارەکان ئەمانەن:
1-بازرگانەکان پێشبینی ئەوە دەکەن ڕێکەوتنی ئیران گروپی5+١ ڕێبکەون لەسەرئەتۆمیەکەی ئیران ، ئەمەش ئەبێتە ڕێگەدان بەوەی کە نەوتی ئیران بێتە بازاڕەکانی جیهانەوە ئەو کورتهێنانەی ڕووسیا پڕبکاتەوە کە بڕیارە لە کۆتاییی ئەمساڵدا بچێتە جێبەجێکردنەوە .
2-خاوبونەوەی گەشەی ئابوری چین کە کێشەی پرۆژەی خانووبەرە گەورەترین کێشەیە، هەروەها تا ئێستا سیاسەتی سفر بۆ کۆڤید -19 ئەمەش بۆتەهۆی داخستنی هەندێ شار ئەمەش خواستی لەسەر نەوت کەمکردۆتەوەو یارمەتی دابەزینی نرخی داوە .
3-بەرزبوونەوەی ڕێژەی سوودی بانکی بەگشتی لە هەموو جیهاندا تەنها چین و تورکیا بە پێچەوانەی شەپۆلەکەوە ئەڕۆن سوودی بانکی دائەبەزێنن. ئەمەش ئەبێتە هۆی ئەوەی کە ترس لە سەرگەشەی ئابوری جیهان هەبێت.
4-بە هۆی بەهێزی دۆلارەوەکە نەوت بەهاکەی بەدۆلار دیاریدەکرێت لە ئیستادا Dollar index لەبەرزترین ئاستدایە. بەرامبەردراوەکانی تر.
5-بەکارهێنانی خەزانە ستراتیجیەکانی نەوت لە ووڵاتنادا ئەمەش بۆتە هۆی زیادبوونی خستنەڕوو . بۆتە هۆی دابەزینی نرخ .
پێشبینی نرخی
نەوت بۆ کۆتایی ساڵ و ساڵی داهاتوو.
پێدەچێت نرخی
نەوت لەدەوری 100 دۆلاردا بمێنێتەوە بۆ
مانگەکانی داهاتوو بەهۆی هەندێ فاکتەری
سیاسی و ئابوریەوە . ئەو هۆکارانەش ئەمانەن:
1-وەبەرهینان لە کەرتی ووزەدا بەگشتی کەمیکردوە و، وەبەرهینان گواستراوەتەوە بۆ کەرتی ووزەی پاک و سەوز . وە کۆمپانیا گەورەکانی جیهان خەریکی دابەشکردنی قازانجەکانیان بەسەر پشک هەڵگرەکاندا لە جیاتی ئەوەی وەبەرهینان بکەن .
2-توانای بەرهەمهینانی نەوت نزیکبۆتەوە لە بەرزترین ئاستی لە ووڵاتانی ئۆپێکدا چاوەڕێ ناکرێت بەرهەمی نەوت زۆر زیاتر بخرێتە بازاڕەوە هەندێ لە ووڵاتانی ئۆپێک تەنانەت ناتوانن ئەو ژمارە بەرمیلە بەرهەمبهینن کە لە لایەن ڕیکخراوەکەوە بۆیان دیاریئەکرێت.
3-ڕێکەوتنی ئیران و گروپی٥ +١ بۆ ئەتۆمیەکە بۆتە کارێکی سەخت و نابێتە هۆی زیادکرنی نەوتی ئیران بۆ بازاڕەکانی جیهان .وەئەگەر بێتو ڕێکبکەون هەروا بە زووی نەوتی ئیران ناتوانێت بازاڕەکان پڕبکات چونکە ئەبێت پاپۆرە ئیرانیەکان جارێکی تر دڵنیایی ووە هەروەها سەلامەتی((Recertified and Insured پاپۆرەکان لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە بسەلمێنرێت ئەمەش کاتی زۆری ئەوێت وە هەروەها کێڵگە نەوتیەکان کۆنن وە پیویستیان بە ئیدامە هەیە.
4-بانکەکانی ئەمریکاو ئەوروپا ناتوانن بەبەردەوامی ڕێژەی سوودی بانکی بەرزبکەنەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هەڵئاوسان بۆ ئەوەی بگەنە ئامانجی ڕێژەی هەڵئاوسان کە بەخواستی خۆیان ئەیانەوێت ، بۆیە لەساڵی داهاتوودا ئەبێت تۆزێک خاوببنەوە لە بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوودی بانکی ئەمەش ئەبێتە هۆی گەشەکردنی ئابوری وزیادکردنی خواست بۆ نەوت .
5-ئەوخەزانانەی کە بەتاڵ بوون ئەبێت پڕبکرێنەوە بۆیە هەر ئەبێتە هۆی زیادکردنی خواست لەسەر نەوت .
6-چاوەڕیدەکرێت خواستی ڕۆژانە بگاتە سەروو 100 ملێۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە کاتی ئاسایبوونەوەی ژیان و هەڵگرتنی کۆت و بەندەکان لەسەر کۆڤید -19لە ووڵاتی چین.
7-دابەزینی بەرهمهینانی نەوتی ڕووسیبە هۆی چوونەدەرەوەی كۆمپانیا گەورەکانی جیهان لە ڕووسیادا، بە هۆی سزاکانی سەر ڕووسیا لە ئەنجامی داگیرکاری ڕووسیاوە بۆ ئۆکرانیا ،بۆیە خستنە روو کەمتر ئەبیت و ئەمەش یارمەتی نرخی نەوت ئەدات بۆ 100 دۆلار .