نەخێر بۆ هەژماری من
3/17/2024 1:07:00 PM
ئەنوەر كەریم
بانک مەکینەی
سەرەکی جوڵەی بازاڕو بازرگانیە و فاکتەرێکی گرنگە لە پێشکەوتنی ئابوریدا، ئەو
وڵاتانەی سیستەمی بانکی پێشکەوتویان هەیە ئابوریەکی سەقامگیرو پێشکەوتویان هەیە.
بانک ئەو دەزگا ئابوریەیە کە پارە لە
هاوبەشەکانی وەردەگرێت و دواتر دەیدات بە قەرزو کریدت بە بازرگانان و هاوڵاتیان،
بەخستنەسەر سوودێکی دیاریکراو بۆ ئەوەی بانکەکە قازانج بکات و بڕێک پارەی
دیاریکراو بەرامبەر بە خزمەتگوزاریەکانی کە بانکەکە پێیهەڵدەسێت بۆ بەشداربوانی.
بانکەکان دەوری کاریگەریان هەیە لە مایکڕۆ ئیکۆنۆمی ووڵاتاندا دەتوانن ببنە هۆی
گەشەی ئابوری وڵات. هەموو بانکێک سەرمایە گەورەکەی متمانەیە (TRUST)، ئەگەر
بانک متمانەی نەما ئەوا ئەو بانکە بەرەو داخستن ئەڕوات.
بانکەکان جۆریان
زۆرە هەر لە بانکی بازرگانی و بانکی کشتوکاڵ بانکی خانوبەرەو بانکی وەبەرهینان و بانکی
تایبەتی بۆ هاوبەشە دەوڵەمەندەکان.
بە گشتی ئەم
بانکانە بە یاسا ڕێکخراون لەلایەن بانکی ناوەندی وڵاتەوە لێپرسینەوەیان لێدەکرێت و چاودێری دەکرێن.
دوای بڕیارەکەی
دادگای فیدڕاڵی عێراق بۆ خستنە سەر مووچەی (فەرمانبەران و خانەشینان و تۆڕی
کۆمەڵایەتی و کەسوکاری ئەنفال و شەهیدان) بڕیارەکە ئەڵێت پێویستە بانکە فیدڕاڵیەکانی عێراق لە ڕێگەی دیجاتاڵیەوە موچە بدات بە هەرێمی کوردستان ئەوەش لە ڕێگای کردنەوەی هەژماری بانکیەوە لەو
بانکانەی عێڕاق، کە دەتوانرێت بە چەندین جۆر کارت بتوانرێت موچەکە ڕابێکێشرێت یان بتوانرێت بۆ کڕینی شتومەک لە ڕێگای (Point
Of Sale)
پێویستیەکان دابین بکرێن، پێویستە ئابوری هەموو وڵاتێک بە دیجاتاڵی بکرێت بۆ ئەوەی
ڕێگە لە سپیکردنەوەی پارەو، ناردنە دەرەوەی پارەی ووڵات، خۆ دزینەوە لە باج و ڕێگە گرتن لە پەیداکردنی پارە بە
ڕێگەی نایاسای و ناشەرعی.
بۆچی نەخێر بۆ هەژماری من
ئەو بانکەیکە ئەیەوێت هەژماری بانکی بۆ موچەخۆرانی هەرێم بکاتەوە. خاوەنەکەی دیار نیە ئەمەش شەفاف نیە بۆیە بانک دەبێتپشکهەڵگران خاوەنی بن و لە ڕێگای بۆردێکی جێبە جێکارەوە بەڕێوەببرێت .
بەڵام بانکەکانیفیدڕاڵی عێراق دیارن و لە لایەن بانکی ناوەندی عێراقەوەپشتیوانی لێدەکرێت.
بانکەکانی عێراق دەتوانن چەندین پێشینەی قەرز بدەن بە هاوڵاتیان و موچەخۆران ئەمەش دەبێتە هۆی گەشانەوەی ئابوری و بازرگانی بەمەش هەلی کاردەڕەخسێت. هەروەها ڕێژەی سودی زۆر کەمترە بە بەراوردبە بانکەکانی کەرتی تایبەت و بانکی هەژماری من
بەڵام هەژماری من نەکەس بڕی سەرمایەو نە کەس بڕیقەرزو پێشینەکانی دەزانێت بۆیە هیچ کاریگەریەکی لەسەر گەشانەوەی ئابوری هەرێم نابێت.
بڕی خزمەتگوزاریەکانی بانکاکانی عێڕاق زۆر زیاترە کە بەستراونەتەوە بە سیستەمی داراییجیهان و بانکاکانی جیهانەوە.
بەڵام بانکی هەژماری من نەبەستراوەتەوە بە سیستەمی دارایی جیهان و بانکە جیهانیەکانەوە. بانکێکی تازەیە
بانکەکانی عێراق دەتوانێت بەتەواوی بڕی موچەکەت ڕابکێشت، بەڵام بانکی هەژماری منناتوانیت هەمووموچەکەترابکێشتیت و نە (ATM) هەیەلەشارەکانی کوردستانتا لە کاتی پێویستدابتوانێتداواکاریەکانی جێبەجێبکرێت.
چەندین بانکی کەرتی تایبەت مایەپوچی خۆیان ڕاگەیاندوە، پارەیەکی زۆری پاشەکەوتکراوانیان خواردوە، بەڵام بانکیفیداڕاڵی عێراق تا ئیستا مایە پوچ نەبوە.
بانکی هەژماری منکە کەس نازانێت خاوەنەکەیکێیە، دەیەوێت موچەی 1.250.000 موچەخۆر بچێتتە سەر هەژماری ئەم بانکە ئەگەربۆ هەرموچە خۆرێکبڕی (3000) دینار وەربگرێتئەوا مانگانە نزیکەی (4) ملیار دینار قازانج دەکات.
هەژماری من بۆ هێزە ئەمنیەکان کە برێکی زۆریان بندیوارنو تەنانەت (سیستەمی بایۆمەتری) بۆ نەکراوە بۆیە کەس نازانێت ژمارەیان چەندە لە راستیدا هەر بەرپرسێکی گەورە لە پارتی و یەکیتی ژمارەیەک لەو موچە خۆرانەی هەیەوداهاتێکی زۆر باشە بۆیان و ژمارەی تەواوی ئەو هێزانە کەس نازانێتچەندن بۆیەنابیت، بە هۆی هەژماری من ئەم دەرفەتە لەدەست دەربچێت بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان و تۆری .کۆمەڵایەتی کەس و کاری ئەنفال و شەهیدان، لە بەر بەرژەوەندی چەند کەسێکیدەسەڵاتدار.
سەرنج لەسەر
بانکەکان؛
بانکە ئەهلیەکان بەڕاستی جێگای متمانە نین، چەندین بانک لە هەرێمی کوردستان مایەپوچ بوون پارەی هاوبەشە بانکیەکانیان خواردوە، بەبێ ئەوەی یاسا لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکات.
ئەم بانکانە لە هەرێم کاتێک کێشە دروست ئەبێت لەگەڵ هاوبەشێکیدا و حکومەت لەم پڕۆسەیە هاتۆتە دەرەوە، دیارە بەزیانی هاوبەشەکەتەواو ئەبێت.
بانکەکانی کەرتی تایبەت لەوانەیە سیستەمیكی بەرگری باشیان نەبێت بەرامبەرهێرشی ئەلیکترۆنی و بە ئاسانی بتوانرێتپارە لەبەشداربوانی بدزرێت.